Part 3

710 156 55
                                    






کارکردن تاوەکو ئێوارە لەکۆتاییشدا خۆبەدەستەوەدان بۆ ئەوکەسەی زۆرترین قومار ئەکات ، ئەوە دووەم جارم ئەبێ بەڕاستی بێ ئەزمونم



مێزی ژمارە شەش ئەو مێزەی لە بەیانیەوە لە قومار نەوەستاوە ، خەڵکێکی زر لەدەوریان کۆ بوبویەوە کۆتا قومار لەسەر بەدەستھێنانی من

منیش بەسەرسەریانەوە وەستابووم ، پەرۆش بووم بزانم کامیان ئەیبەنەوە ئەو کوڕە گەنجەی وەک کاوبۆی جلی پۆشیوە و چەکی پێیە یا ئەو سەرخۆشە ددانەکانی ڕزیوە لەگەڵ خواردنەوەی زۆر



خەڵکەکەی دەوروبەریان ھەموویان ھاواریان ئەکرد و ھانیان ئەدان

منیش قۆڵەکانم گرێدابوو سەیری ئەو یاریە بەچێژەم ئەکرد

گەورەم لەولاوە لەشوێنی من گلاسەکان ئەسڕێتەوە تا من بتوانم سەیری یاریەکە بکەم ، ئەو ئەزانێ حەزم بەم جۆش و خرۆشەی یاریەکانە بۆیە بێ بەشم ناکا



کارتەکانیان ئاشکرا ئەکرد بۆ یەک لەگەڵ ھەر دانەیەک خەڵکەکە ھاواریان ئەکرد و منیش پێئەکەنیم



گەشتە کۆتا کارت ھاوارم کردو وتم
_" بوەستن "

ھەموویان لەمنیان ڕوانی

_" ئەگەر یەکسان بوون چی ؟ "















کوڕە گەنجەکە وتی
" ئەمە کارتی تۆپەکانە یەکسان بوونی تیایە بیرمان نەبوو "












ھەموویان لە قسە وەستان و بیریان ئەکردەوە ، من قژم بردە پشتەوەو بەلاچاوێک سەیری گەورەمم کرد وەک ئەوەی توانجی لێبەم وتم

_" ئەگەر یەکسان بوون من بۆ ھیچ کەسێ نابم "
















تایھیۆنگ
" ئەگەر "

ھەموومان سەیری ئەومان کرد

تایھیۆنگ
" تەنھا ئەگەر یەکسان بوون ، لەوانەیە وا نەبێ "












بە دژایەتیەوە وتم
_" ئەگەرەکە سەدا ٣٣ یە ، مەحاڵ نیە "





گەورەم وازی لە گلاسەکان ھێناو ئەویش ھاتە لامان ، ئەو لە بەرامەبەر من وەستا و وەکو من قۆڵەکانی لەناو یەک گرێدا وەک ئەوەی یاریەکە لەنێوان من و ئەو بێ


تایھیۆنگ
" کارتەکان ھەڵدەن با یەکلایی بینەوە "


ھەردووکیان کارتەکانیان لەسەر مێزەکە دانا



.







.








.











.





_________
228










ھەر حەزم کرد داخ کەم بەدڵتانا😁

سەدەی پیاو✔️Where stories live. Discover now