Part 11

582 117 124
                                    














نزیکی مانگێکە لە ماڵی بەڕێز گالێریۆ کار ئەکەم ، ئەوان موچەیەکی باش ئەدەن بە خزمەتکار ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەقەد پارەکە ماندوو ئەبم

ھەرچۆنێک بێ لەکۆتاییدا پارەی کڕینی خواردەمەنیم ھەیە و ئەتوانم خۆم و باوکم بژیێنم ، تەنھا بە جەستە ئەژین ، باوکم نان ئەخوات و ئەخەوێ ، منیش تەواوی ڕۆژەکە لەسەر کارەکەمم

بەیانیێکی سەیرە ئەمڕۆ ، پێم وایە نەخۆشم ، سکم ژان ئەکا لەگەڵ نێوان ڕانەکانم ، ئازارێک وا ھەستەکەم ئێسکەکانم یەک یەک ئەشکێن

ھەروەھا گەدەم تێکچوەو ھەست ئەکەم بەتەواوی پڕە لە خواردن ، ھەست بە سەرما ئەکەم ، خۆم لەناو جێگاکە نوقوم کردبوو نەمئەویست ھەستم ، ئازاری سکم زۆر زۆرە ، ئێستا گەر دایکم لێرە بوایە دەرمانێکی گیایی پێ ئەدام باشتر ئەبووم

بەھەرحاڵ پێم وانیە سەرمام بووبێ ئەی ئەم نەخۆشیە لە کوێوە ھات
بەزۆر ھەستامەوەو وزەم دایە بەرخۆم ، نابێ دوا بکەوم لەسەر کارەکەم

بەزۆر توانیم ھەستمەوەو بەڕێبکەوم بۆسەر کارەکەم ، قاچەکانم بەباشی ڕێناکەن ھەروەھا بەیانیان شیرفرۆشەکە لێرە نیە

تۆزێ دواکەوتم لەسەر کارەکەم وە تۆزێک سەرزەنشت کرام بەڵام ھەرچۆنێک بێ سوپاسگوزارم کە دەرنەکرام

ڕۆشتم بۆ لای ھێلدا کە خەریکی وردکردنی کولەکە بوو ، کولەکەیەکی زۆر پێم وایە بۆ عەمبارکردنە

تاوەکو نیوەڕۆ خەریکی بوین ، دواتر دەستمان ھەڵگرت و ڕۆشتین بۆ یارمەتیدانی ئەوانیتر لە ئامادەکردنی مێزە گەورەکەی نانخواردن

بەر لەوەی کوڕەکانی بەڕێز گالێریۆ بگەڕێنەوە ئەبێ ھەموو شتێک ئامادەبێ ، وەک گورگ برسین کاتێ ئەگەڕێنەوە

مێزەکەمان ئامادە کرد ، ھەموو خێزانەکە کۆبوونەوە بۆ نانخواردن و ئێمەش بە سوراحیەکانەوە بەسەر سەریانەوە وەستابوین بۆ تێکردنی خواردنەوە گەر ویستیان یا ڕلردنەوەی گڵاسەکانیان

بەڕێز جیمین بە بەردەوامی ئاماژە بەمن ئەدا تا گڵاسەکەی بۆ پڕکەمەوە

دووبارە ئازارە زۆرەکەی سکم دەستی پێکردەوە ، ھەرچەندە بەدرێژایی ئەمڕۆ ھەر ئازاری ھەبوو بەڵام ماوە نا ماوە زیاد و کەم ئەبێ

ئێستاش لەھەموو چرکەساتێ زیاترە ئەم ئازارە ، خەرکبوو سوراحیەکە لەدەستم بکەوێ ، ئەم ئازارە تەواو بێھێزی کردووم پێم وایە ئێستا گیانم دەرئەچێ

سەدەی پیاو✔️Where stories live. Discover now