مەرج120 vot
700 comment
________________________
یونگی گالیسکەیەکی بەدوای قشە ئێدواردا نارد
ئێستا لە باخچەکە دانیشتوین من و یونگی لە تەنیشت یەکتر و ئێدواردیش لە بەرامبەرمان
ئێدوارد
" چەند جار کردویانە ؟ "یونگی
" بە قسەی خۆیان سێیەم جاریانە "ئێدوارد
" ئەوان ئاگاداری ئەوە بوونە کە ئەوە تاوانە ؟ "یونگی بێدەنگ بوو ، پاشان وتی
" من ھەموویانم ئاگادار کردۆتەوە لەسەر ئەوە ، وە فەرمانم کردووە ھەموویان ئینجیل بخوێننەوە "ئێدوارد
" زۆر باشە بەڕێز میلەر ، بەڵام ھەرچۆنێک بێ ئەوان کۆیلەی تۆن ھەر تاوانێک بکەن تۆ بەرپرسی لێیان ، ئەبێ ڕێگریان لێ بکەی ، گەر نەتتوانی ڕێگریان لێ بکەی ئەوا تۆ ئەچیتە دۆزەخ "سوێند ئەخۆم بە قسەکانی یونگی کردۆتە کۆیلەی خۆی ، ھەرچیێکی پێی خۆش بێ پێی ئەکا بە بەھانەی دۆزەخ
یونگی وتی
" من ئەبێ چیبکەم تا لەو تاوانە ڕزگارم بێ تکایە پێم بڵێ "ئێدوارد
" ژن و پیاوی داوێن پیس ئەبێ بەردباران بکرێن تا مردن "چاوەکانم ئەبلاق بوون ، ئەوان بە پارە کڕاون ، گەر بیانکوژێ یونگی زۆر زیانی بەر ئەکەوێ لەھیچ و خۆڕایی ، خۆ ھەڵەیەکی ئەوەنە گەورەیان نەکردوە ، مافی خۆیانە حەزەکانیان تێرکەن
YOU ARE READING
سەدەی پیاو✔️
Historical Fictionئەم سەدەیە سەدەی پیاوە ، ئافرەتان ناتوانن تیایدا باڵادەست بن Writer: lady__olivia بەرواری نوسین 22/2/2024 بەرواری بڵاوکردنەوە Start 21/5/2024 End 19/11/2024