مەرجی ئەم پارتە شتێکی جیاوازەئەمەوێ شاکارە مەزنەکەی ناو واتپاد ئەکتیڤ ئەکتیڤ کەن بیتەقێننەوە تا نوسەر پارتمان بۆ دانێ
ئەم چیڕۆکە کە تامەزرۆی وشە بە وشەیم تا نوسەر پارت دانەنێ منیش داینانێم 😭😭
_________________
باوکم ڕۆشت
ئەو ڕۆشت و نەگەڕایەوە ھەرگیز
دوو ھەفتەکە تەواو نەبوو بەڵکو درێژ بویەوە بۆ تاھەتایە
ھەست بە ڕوخان ئەکەم ھەمان ئەو ھەستەی کاتێ دایکمم لەدەست دا
گەڕامەوە ئەو ساتە ، بوومەوە بەو ئانا بچوکەی کە بێ کەس و بێ پشت و پەنایە
دڵۆپێک فرمێسک لە چاوی ڕاستمەوە کەوتە خوارەوە ، لەشوێنی خۆم وەک بەردێکی بێگیان گوێم بۆ ئەفسەرەکە ڕادێرا بوو
ئەفسەرەکە کاتێ کڵاوە سەربازیەکەی لەناو دەستەکانی ئەگوشی وتی
" لەم چەند ڕۆژە تەرمەکەی ئەگاتەوە پایتەخت ، بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی "بەخاکسپاردن !! چاوەڕێی ئەوە نەبووم ، من و یونگی چاوەڕێی مەراسیمی ھاوسەرگیری بوین نەوەک بەخاکسپاردن ، دڵم ئەگوشرا
ئێمە کە تەواوی ئەو کاتانە پێمان وابوو کۆڵۆنێل بۆ پشوو و گەشت ڕۆشتوە کەچی ئەو ژیانی لە مەترسیدابوو ، ئێمە لێرە خەریکی حەزەکانمان بوین کەچی ئەو لەوێ ئەجەنگا
باوکە خۆزگە بەر لە ڕۆشتنت بە شێوەیەکی شیاوتر خواحافیزیم لێ کردیتایە ، خۆزگە باوشی ماڵئاواییم لێئەدای ، خۆزگە ھیوای گەڕانەوەم بۆ ئەخواستی ، خۆزگە بەڵێنم لێ وەرئەگرتی کە بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە
ئەفسەرەکە ھەستایەوە سەر پێ و کڵاوەکەی خستە سەری و وتی
" ئەبێ بڕۆم ئەم ھەواڵە بە دەسڵاتداران و بنکە ڕابگەیەنم ، ھەموو وڵات ھاوخەمیتانە دووبارە بەداخم "
YOU ARE READING
سەدەی پیاو✔️
Historical Fictionئەم سەدەیە سەدەی پیاوە ، ئافرەتان ناتوانن تیایدا باڵادەست بن Writer: lady__olivia بەرواری نوسین 22/2/2024 بەرواری بڵاوکردنەوە Start 21/5/2024 End 19/11/2024