بەیانیێکی جوانە ، کۆلۆنێل ڕۆشت بۆ نوسینگەی سەربازی و من و یونگیش دوای نانخواردن ئێستا لەلای ئەسپەکانین" سەیرکە ھەرچەندە پەتەکە توندتر بگری ئەسپەکە خێراتر ڕێئەکا "
لەکاتێکدا من و یونگی لەسەر ھەمان ئەسپ بوین ، یونگی قسەی بۆ ئەکردم و فێری ئەکردم
لەناو باوەشی ئەودا بووم ، ئەو منی گرتبوو قۆڵەکانی بەدەوری شانەکانماندا سوڕاندبویەوە ، ڕاستی بڵێم ھەستەکانم خەریکن ئەجوڵێن کاتێ ھەناسەی بەر گوێیەکانم ئەکەون
پەتی ئەسپەکەم بەدەستەوە بوو ، یونگی دەستەکانی لەسەر ئەوانەی من بوون
یونگی
" ئێستا من پەتەکە بەرئەدەم ، ھەوڵدە جڵەوی ئەسپەکە بکەیت "سەرم بە بەڵێ لەقاند و ئەوەی وتی جێبەجێم کرد ، دڵخۆشبووم کە توانیم جڵەوی ئەسپەکە بکم
لە پەرژینی ماڵەوە ڕۆشتینە دەرەوەو بەسەر شەقامەکە ئەسپسواریم ئەکرد ، بۆ یەکەم جار بەبێ یارمەتی ھیچ کەسێ ، تەنھا یونگی لە دواوەم کەمەری گرتبووم
_" خەریکە کار ئەکا ، من فێربووم "
یونگی
" ھیوادارم خێرا فێربی و لەکۆڵم بیتەوە .... ناحەز "ئەو ھەرگیز ئەم وشەیە لەبیر ناکا لەنێوان قسەکانی ، ھەر ئەبێ بیڵێ ، بەڵام بەڕێز سانتیڕۆ ھەمیشە ئەیوت کەوا من جوانم ، ئەی بۆچی یونگی بە ناحەز بانگم ئەکا !؟
ئەو تەنیا گەمژەیەکە ، ھەروەھا زۆر قسە ڕەقە ، وەک بەڕێز سانتیڕۆ نەرم و نیان نیە لەکاتی گفتوگۆ
شەقامەکان قەڵەبالغیێکی زۆیان پێوە دیار بوو ، پیاسەی بەیانیان بەسواری ئەسپەوە چالاکی دڵخوازی منە
خۆشبەختانە لەمەودوا ئەتوانم بیکەم بەبێ ئەوەی پێویست بکا لەگەڵ کەسێ بخەوم تا بەدەستی بێنم
بە نزیک ھەر شوێنێکدا تێپەڕینایە یونگی باسی ئەکرد و پێی ئەناساندم ، وابزانم ئێستا شارەزای پایتەخت ئەبم
یونگی
" ھەرگیز بەتەنیا مەیە دەرەوە "
YOU ARE READING
سەدەی پیاو✔️
Historical Fictionئەم سەدەیە سەدەی پیاوە ، ئافرەتان ناتوانن تیایدا باڵادەست بن Writer: lady__olivia بەرواری نوسین 22/2/2024 بەرواری بڵاوکردنەوە Start 21/5/2024 End 19/11/2024