Part 20 (پارچەی چوارەم )

487 122 308
                                    



شارۆچکەی ستۆن / ئەنەستەیژیای ٢٥ ساڵان






ھاوسەرگیریەکەم لەگەڵ یونگی جوانترین ڕوداوی ژیانم بوو ، وە لەبەر سێ ھۆکار پایتەختمان جێھێشت و ئێستاش بە بەختەوەری ئەژین




یونگی زۆر خۆشی ئەوێم بەڕادەیەک کە ھیچ پیاوێک ناتوانێ شوێنی ئەو بگرێتەوە لەلام ، ھەرچیێکی داوای لێبکەم بۆم ئەکا



وە لەبەرامبەردا من لەلای ئەوم رۆح و جەستەو ژیانم بۆ ئەوە ، ئەوە ئەو بەڵێنە بوو کە بەیەکترمان دا ، پێشوتر پێموابوو کە من و یونگی تەنھا بۆ حەزەکانمان یەکترمان ئەوێ بەڵام ئێستا ئەزانم کە ژیانی ھاوسەرگیری چۆنە




ئێستا ئەزانم خۆشەویستی کەسێک لەدڵدا چۆنە ، ئەوە شتێکە کە بەھیچ کەسێکیتر پڕ ناکرێتەوە جگە لەو کەسەی کە دڵت ئەیخوازێ




لەبەر خۆشەویستی یونگی ھەوڵمدا بگۆڕێم ھەروەک چۆن ئەو لەبەر من گۆڕا ، ئەو چیتر ناڕوا بۆ سۆزانیخانە وە منیش چیتر چاو نابڕمە ھیچ پیاوێ چونکە ئێمە یەکترمان ھەیە وە ئەتوانین ھەموو بۆشاییەکان بۆ یەکتر پڕکەینەوە





لە شارۆچکەی ستۆن ئەژین ئەوە بۆ شەش ساڵ ئەچێ ، وە لەو ماوەیەدا دەرمانی دژە دوگیانبوونم نەخواردووە تا بتوانم لە یونگی مناڵێكم ھەبێ

بەڵام کاریگەری ئەو دەرمانانەی پێشوو زۆر زیانیان بە جەستەم گەیاندووە ، دکتۆر وتی ئەوە وەک ژەھرێکە تاوەکو کاریگەری نەڕوا ناتوانی دوگیان بی ، دوو ساڵ پێش ئێستا ئاواتەکەمان ھاتە دی و دووگیان بووم بەڵام بەھۆی ھەڵەیەکی خۆمەوە لەبارم چوو



لەوکاتەوە دڵم زۆر ناسک بووە ، داواکاریەکانم یەکجار زۆر بوونە لە یونگی ، بەڵام ئەو ھەموویم بۆ جێبەجێ ئەکات ، تەنانەت گەر ئەوەی داوایئەکەم لەسەر زەویش بوونی نەبێ لەژێر زەوی بۆم پەیا ئەکا





من ھەرچیێکی بیبینم ئەمەوێ ھەمبێ ، دراوسێ دەولەمەندەکانم ھەرچیێک بپۆشن منیش ئەیپۆشم ھەرچیێک بەکار بێنن منیش بەکاری دێنم ، یونگی سی دانە ئەسپی بۆم کڕیوە ، یەک لەیەک جوانتر و گرانتر


چونکە ژنی دراوسێکەمان پانزە دانەی ھەبوو منیش ئەبوا لەو زیاترم ھەبێ

ھەشت گالیسکەم ھەیە بۆ سەفەرکردن ، بە شۆفێری گالیسکانەوە


خانوەکەمان یەکجار گەورەیە ، یونگی بەتایبەت دروستی کردووە ، ھەموو بەشێکی بەدڵی من دروست کراوە




وە زەوی و کێڵگەیەکی یەکجار گەورەی لەدەورە ، گۆڕەپانێکی گەورەش بۆ ئەسپ کە شەش پیاو ڕۆژانە خزمەتیان ئەکەن







سەدەی پیاوWhere stories live. Discover now