~ Mafia Husband ~ Episode - 01 -
"سەیرکە لەیلا ئەم جلە چەند جوانە!!"هاوڕێکەی لەیلا کە
ناوی ئەمێلیا بوو هەردووکیان لە دوای قوتابخانە خێرا هاتن بۆ
بازاڕ تا چەند شتێکی پێویستی بکڕن بەڵام بەوەی کە هەردووکیان
حەزێکی تەواویان بۆ جلی گران بەهاو جوان هەیە وا دیار نەبوو
بەو زووییە بڕۆنەوە و بازاڕەکە جێبهێڵن"ئایی میمی زۆر ڕاستەکەی سەیری نرخەکەی بکە خێرا"میمی
نازناوی ئەمێلیا بوو هەردووکیان بە نازناوی کورت بانگی یەکتر
ئەکەن،کە سێری نرخەکەیان کرد چاویان ئابڵاق بوو سێرێکی
یەکیان کردوو دووبارە سێرێکی نرخەکەیان کردەوە
"سەد هەزار بەس بۆ بلووسەکەی!!!"خێرا هەردووکیان
دەستیان لە جلەکە بەردا"ئیو چەن ناشرینە هەر خۆی بەدڵم نەبوو تۆ ئەڵێی چی لیلی؟
بەڕای تۆش ناشرین نییە؟؟"ئەمێلیا پرسیاری لە لەیلا کرد چونکە
کەسیان هێندە پارەیان پێ نەبوو جا بۆ یەك پارچە جلیش ئەیان
زانی ئەوە پارووی ئەوان نییە"تۆ ڕاستەکەی میمی بابڕۆین هەر
خۆی ئەم دوکانە شتی گران و ناشرینە."بەیەکەوە قۆڵیان کرد بە
قۆڵی یەکاو لە دوکانەکە چوونە دەرەوە"وەی تۆزێکی مابوو دڵم بۆستێ ئەو خەڵکە سێریان ئەکردین
ئاخر چۆن ئەکرێ بەس بلووسەکەی بایی سەد هەزار بێ!؟"
ئەمێلیا وتی و لەیلاش دەستیکرد بە پێکەنین"ئەزانی چی میمی
بەڵێن ئەدەم کە ڕۆژێك دەوڵەمەند بووم هەموو ئەم جلە گران
بەهایانە بەس بۆ من و تۆ دەبن!!"ئەمێلیا دانەیەکی بە سوکی
کێشا بە سەریا و هەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنین"باشە بەڵێنەکەی خۆتت لەبیر نەچێت بەس من پێویستە بگەڕێمەوە
ماڵەوە دایکم وتی زوو بگەڕێرەوە جارێ خوات لەگەڵ"
ئەمێلیا بە خێرایی وتی و بە ئاڕاستەیەکی تردا ڕۆیی،لەیلاش
سێریی هەمان ڕێگای کرد کە هاوڕێکەی پێیدا ڕۆشت"خۆزگە
منیش دایکم کەمێك گرنگی پێدابام..".
.
.
"من گەڕامەوە"لەیلا وتی کە پێڵاوەکانی دانا و بەڕێکی لە
شوێن پێڵاوەکانی دانا ویستی بڕواتە ژوورەوە بەڵام وەستا کە
دایکی لە بەردەمی وەستابوو بەڵام بە توڕەیی سێری نەدەکرد
ئەمجارە بە شێوازێکی تر کە بۆ خۆشی تازە بوو"چی بووە..؟؟"لەیلا پرسی بەڵام دایکی هیچ وەڵامێکی نەبوو
ئەویش ترسا لەوەی کارێکی هەڵەی کردبێت کە باوکیشی بینی
هاتە پشت دایکیەوە و جانتایەکی سەفەری لە تەنیشت قاچیەوە
دانا لەیلاش وا بیری دەکردەوە ڕەنگە باوکی بڕوات بۆ شوێنێك
لەگەڵ دایکی"بۆ شوێنێك دەڕۆن..؟؟""ئێمە ناڕۆین بۆ هیچ کوێیەك لەیلا تۆ لێرە دەڕۆیت."
Continuous
YOU ARE READING
ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀ
Ação"با گرەوێك بکەین،ئەگەر من بردمەوە لە قەرزەکانم خۆش دەبیت، ئەگەر تۆ بردتەوە من زڕکچەکەی خۆمت پێدەدەم!"