𝗘 𝗣 𝗜 𝗦 𝗢 𝗗 𝗘 - 𝟭𝟭 -

315 54 43
                                    

~ Mafia Husband ~ Episode - 11 -

"ئێستا پێم بڵێ پشیلە بچوکەکەم لەیلا،چۆن وات بەسەرهات؟"لوسیفەر بە تۆنێکی نەرم و لەسەر خۆ پرسی هەوڵی دەدا هێمنبێت و ئەم پشیلە ترسنۆکەی بەردەمی نەتۆقێنێت چی ئەگەر بەوشە ڕەقەکانی بێت یاخود شێوە توند و ساردەکەی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"ئێستا پێم بڵێ پشیلە بچوکەکەم لەیلا،چۆن وات بەسەرهات؟"
لوسیفەر بە تۆنێکی نەرم و لەسەر خۆ پرسی هەوڵی دەدا هێمن
بێت و ئەم پشیلە ترسنۆکەی بەردەمی نەتۆقێنێت چی ئەگەر بە
وشە ڕەقەکانی بێت یاخود شێوە توند و ساردەکەی..یاخود لایەنە
توند و ناحەزەکەی..

لەیلا بێدەنگ مایەوە و نەیتوانی لەوە زیاتر چاو ببڕێتە چاوی لوسیفەر
ئاڕاستەی سەیرکردنی کردە سەر دەستەکانی،وەکو بڵێی لەم ساتەدا
دەستەکانی سەرنجڕاکێشترین شتی سەر زەوی بن بۆ سەیرکردن بە
جۆرێك هەوڵیدەدا خۆی لە سەیرکردنەکانی لوسیفەر بدزێتەوە

لوسیفەر هەناسەیەکی بێزاری دایەوە شێوەی گرتنەکەی لەسەر
جەناگەی لەیلا کەمێك توند کرد بەڵام بە جۆرێک نا ئازاری پێبگات
تەنها وای لێکرد دوبارە سەرنجی بێتەوە سەر ئەو..

"لەیلا...من حەزم بە بێدەنگی نییە کاتێك پرسیارێك دەکەم چاوەڕێی
وەڵامیشم..ئێستا بێ درۆکردن سەیری چاوەکانم بکە و بۆم باس بکە."
لوسیفەر بە نەرمی بەڵام هێشتا بە تۆنێکی توند چرپاندی کە وای لە
لەیلا کرد تەزوو بە گیانیا بچێتە خوارەوە..

"کاتێك ویستم هەڵبێم..ئ..ئێ یانی کاتێك قاچمم بردبوویە ئەو دیوی ژوورەکەوە لە پەنجەرەکەوە کەمێك چوومە خوارەوە بە سەر کەوتوویی ب..بەڵام..ل..لە پڕ قالۆنجەیەکی زۆر گەورەم بینی..یانی زۆر زۆر گەورە بوو یەک دانەش نەبوو!! سێ دانە بوون زۆر ناشرین بوون..ئیتر..ئیتر.."

لوسیفەر ئەت وت گوێ لە قسەی منداڵێك دەگرێت بەو جۆرە پلانی هەڵهاتنەکەی هەڵوەشاوەتەوە بۆ ساتێك نەیتوانی کۆنتڕۆڵی پێکەنینی
خۆی بکات و دەستی کرد بە پێکەنین..

لەیلا کە گوێی لە سەوتی پێکەنینی لوسیفەر بوو هەستی بە خورپەیەك
کرد لە دڵیا..سەوتی پێکەنینی ئەم پیاوە بۆ لەیلا وەکو موزیك وابوو بۆ گوێیەکانی..بۆ ساتێك لە خۆی پرسی..ئایە ئەمە ئاشق بوونە لە یەکەم
بینینەوە؟؟

ئەگەر وانییە بۆچی دڵی زۆر بە خێرایی لێدەدات وەك ئەوەی لە
پێشبڕکێدا بێت و ترسی دۆڕانی هەبێت..؟؟،بۆچی دەنگی لێدانی دڵی
ئەونە بەرزە وەکو دەهۆڵ کە ترسی خستە مێشکی لەیلاوە وەکو بڵێی
هەموو گەردوون بتوانن گوێ بیستی دەنگی دڵی ئەو بن..

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀWhere stories live. Discover now