~ Mafia Husband ~ Episode - 04 -
"گەورەم لوسیفەر ئەمە زڕ کچەکەی مارتنە."لوسیفەر کە
گوێی لە دەنگی جەیم بوو سەری هەڵبڕی چاوەڕێ بوو کچێکی
چاو سوور بووەوە بەهۆی گریانەوە و ترس و لەرز هەموو
گیانی گرتبێت ببینێت بەڵام لە جیاتی ئەوە بینیلەیلا چۆن وەکو مناڵێکی هیچ نەزان بزە چۆتە سەر لێوانی و
سەیری ئەم لاو لای ئۆفیسەکەی ئەکات بێ ئەوەی سەرنج
بخاتە سەر ئەو کە ناوەڕاستی ژوورەکە دانیشتووە!!لوسیفەر بە چاو ئاماژەی بۆ لەیلا کرد و سەیری جەیمی کرد
بە مەبەستی'ئەمە خۆیەتی؟' جەیم بە بێ ئومێدیەوە سەری
بە بەڵێ جوڵاند'بەڵێ خۆیەتی.' لوسیفەر هەناسەیەکی قوڵی
دایەوە و لە جێگاکەی خۆی هەستایەوەئینجا لەیلا سەرنجی دا کە پیاوێکی گەنم ڕەنگی باڵا بەرزی
چاو ڕەش،کە تەنها دەی توانی لە خەیاڵ وێنای بکات ئێستا
لە هەمان ژووری ئەو کەسەیە و ئەو کەسەش خەیاڵی نییە
بەڵکو ڕاستیەلەیلا سەرنجی قژی دا و بینی قژی لە دوورەوە زۆر نەرم
دیارە بیری دەکردەوە ئەگەر دەستی لێ بدات بە هەمان شێوە
نەرم دەبێت!؟لەیلا کە وەك خۆی ڕەفتاری دەکرد زوو دووبارە دەستی جەیمی
دوور خستەوە و خێرا چوویە بەردەم لوسیفەر،لوسیفەر کە بەم
جۆرە هەڵسوکەوتانە ڕانەهاتبوو تەنها سەیری لەیلای دەکرد کە
بزەیەکی سەیر لەسەر ڕووخساری بوو ئەویش نەیدەزانی چۆن
مامەڵەی لەگەڵدا بکات!!"دەکرێت یەکجار دەست لە قژت بدەم!؟"لەیلا وتی کاتێك وەکو
منداڵ هەردوو دەستی لە پشتی خۆیەوە گرێ دابوو وە بە نەرمی
خۆی ئەملا و لا پێ دەکرد"چی!!؟؟"لوسیفەر کە چاوەڕوانی ئەو
قسەیە نەبوو بە پرسیارەوەسێری ئەم کچەی بەردەمی دەکرد وەکو بڵێی ئەو پارچە گۆشتێك و
لەیلاش پشیلەیەکی پرسی کە لە هەر کاتێکدا بێت قەپی پێدا دەکات
و دەیخوات.!"خۆ کەڕ نیت وتم دەتوانم دەست لە قژت بدەم!؟"لەیلا ئەمجارە
بە بێزاری پرسی جەیم لە ناخی خۆیا هەزار زلەی لە خۆی دابوو
لە ترسا نێو چەوانی ئارەقی پێوە نەدەوەستا دەی ویست بڕوات و
لەیلا دوور بخاتەوە بەس نەی ئەوێرا لە ترسی گەورەکەی.!!"نەخێر ناتوانیت.!"لوسیفەر بە تۆنێکی تەواو توند و جدی وەڵامی
لەیلای دایەوە لەیلاش چاوی لە لوسیفەر سوڕاند ویستی بگەڕێتەوە
بۆ جێگاکەی خۆی کە وەستان بوو لە تەنیشت جەیم بەڵام ڕاچەڵەکی
کە دەستێکی گەورە قۆڵی گرت"ئاخ بەرمبدە ئازارم ئەدەییی!!!"لەیلا بە نووزانەوە بە لوسیفەری
وت بەڵام لوسیفەر کە برۆکانی گرژ کردبوو بە ڕوخسارێکی
توڕە و عەسەبیەوە سێری لەیلای دەکرد لەیلاش بەهەمان شێوەی
ئەو بە لچێکی شۆڕ و برۆیەکی گرژ سێری چاوە قەترانیەکانی
لوسیفەری دەکرد"یەکەمجار و ئاخیر جارت بێت چاوەکانت لە من بسوڕێنیت
پشیلە بچوکەکە،ئەگەر نا هەردوو چاوت دەردێنم!"لوسیفەر بە
هەڕەشەوە وتی و قۆڵی لەیلای بە توندی بەردا و لەیلاش دەستی
بە شوێن گرتنەکەی ئەوەوە گرت"هم گەمژەی ناشرین باشە بۆ دەبێت جوانەکان دایم گەمژەبن!؟"
لەیلا لە مێشکی خۆیدا وتی لە لوسیفەر دوور کەوتەوە و چووەوە
لای جەیم بەڵام تێبینی دوو چاوی پڕ لە ئاگری نەکرد کە
دەی ویست ئێستا بە زیندوویی لەیلا بسوتێنێتئەو چەندین ساڵە کاری نا یاسایی و مەترسی دار دەکات بەڵام
هیچ کەسێك بەو شێوازە بێ باكانە نەی وێراوە مامەڵەی لەگەڵدا
بکات تەنانەت خێزانەکەی خۆشی بەڵام لەیلا کردی و تەنانەت بۆ
ساتێکیش لە گیانی خۆی نەترسا کە شتێکی بەسەر بێت!!"جەیم ئەم کچە بەرەوە بۆ کۆشکەکە هەر کەس پرسیاری
دەربارەی کرد خۆت دەزانی چی دەڵێیت.!"جەیم بە خێرای
سەری بە ئەرێ لەقاند"بەڵێ گەورەم."Continuous
YOU ARE READING
ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀ
Action"با گرەوێك بکەین،ئەگەر من بردمەوە لە قەرزەکانم خۆش دەبیت، ئەگەر تۆ بردتەوە من زڕکچەکەی خۆمت پێدەدەم!"