𝗘 𝗣 𝗜 𝗦 𝗢 𝗗 𝗘 - 𝟬𝟳 -

555 73 118
                                    

~ Mafia Husband ~ Episode - 07 -

~ Mafia Husband ~ Episode - 07 -

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"بێدەنگ بە خۆم ئەچم ئەیهێنم."لوسیفەر بۆ کۆتا جار بە توڕەیی
سەیری جەیمی کرد و ڕۆشتەوە نێو کۆشکەکەی جەیم'یش
بە سەختی تفی نێو قورگی قوتدایەوە،"ئەم کچە یا ئەوەتا
زۆر بوێرە یا گەمژەیەکی تەواوە.."

.

.

.

لوسیفەر لەبەردەم دەرگای ئەو ژوورە وەستا بوو کە لەیلا
تێیدا دەمایەوە،هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و بە نەرمی لە دەرگاکەی
دا،خۆشی نەیەزانی بۆچی وەکو ڕەفتاری ئاسایی خۆی نەچوو خۆی
بکات بە ژوورەکەیا و بە توڕەیی بانگی بکات

لوسیفەر پێنج خولەك وەستا و دووبارە لە دەرگاکەی دایەوە بەڵام
قایمتر،"ئەم کچە نازناوەکەی بۆ خۆی کراوە ئەڵێی پشیلەیە!!"..
لوسیفەر بە دەم خۆیەوە بە توڕەیی چرپاندی و سەبری نەما و
دەرگای ژوورەکەی بە قایمی کردەوە

لەیلا کە هێشتا لە نێو جێگاکە بوو بەو دەنگە بەرزە لە جێی
خۆی هەستایەوە،"تسونامی تسونامی ڕاکەن تسونامی
لوسیفەر بە ڕووخسارێکی'نائومێد لە لەیلا'سێری ئەکرد کە
چۆن وەکو مریشکی سەربڕاو لەسەر سیسەمەکە هەڵەبەزێتەوە

"لەیلا"لوسیفەر بە توندی ناوی هێنا،لەیلا وەستا و سێری
چوار دەووری خۆی کرد و دواتر سەیری لوسیفەری کردەوە
ئینجا بیری هاتەوە ئەو ئێستا لە ماڵەکەی خۆی و لە ژوورەکەی
خۆی نییە بەڵکو لە ماڵی پیاوە عەسەبیەکەیە

"تۆ مرۆڤیت؟نازانی چۆن مرۆڤ هەستێنیت لە خەو!؟
تەنها یەك تۆزی مابوو تووشی جەڵدەی دڵ ببم!!"لەیلا بە
خەواڵووییەوە وتی و لەسەر سیسەمەکە دانیشت و پشتیەکەی
خستە باوەشی و سەری داخست بۆ ئەوەی خەوەکەی نەڕوات

بەڵام لوسیفەر گوێی بە قسە هەڵتی و پەڵیتەکانی لەیلا نەدا و
چوویە نزیك کۆمیدیەکەی لا سەریەوە کە پەرداخێك ئاوی لەسەر
بوو،پەرداخە ئاوەکەی هەڵگرت و کردی بەسەری لەیلا'یا

ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀWhere stories live. Discover now