~ Mafia Husband ~ Episode - 05 -
"جەیم ئەم کچە بەرەوە بۆ کۆشکەکە هەر کەس پرسیاری دەربارەی
کرد خۆت دەزانی چی دەڵێیت.!"جەیم بە خێرای سەری بە ئەرێ
لەقاند"بەڵێ گەورەم."لەیلا سەیری رووخساری جەیمی ئەکردو سەرنجی دا نێو چەوانی ئارەقی پێدا دێتە خوارەوە پێکەنینێکی
بچووك لە دەمی دەرچوو وای کرد هەردوو پیاوەکە سەرنجیان
بچێتەوە سەر لەیلا."چ شتێك مایەی پێکەنینە!؟"لوسیفەر بە پەستی
پرسیاری لە لەیلا کرد و بە چاوێکی تیژەوە سێری دەکردلەیلاش کە هەستی بەو سەیرکردنە تیژانە کرد زوو خۆی خستە
پشتی جەیم'ی بێ دەسەڵاتەوە و ئێستا سەیرکردنە تیژەکە لەسەر
جەیم'ە."گ-گەورەم لێی مەگرە منا-"،"تۆ قسەمەکە!!"لوسیفەر بە پەستی وتی و جەیم دەمی خۆی داخست و لەیلاش
لە پشتی جەیمەوە سێری سێری شێوەی لوسیفەری ئەکرد و قسەیەکی
لەسەر دەم بوو ئەگەر نەیکردایا دڵی شەقی دەبرد"بە توڕەیی زۆر
لە پیرە پیاو دەچی"لەیلا وتی جەیم و لوسیفەر'یش بە قسەکەی
لەیلا لە سڕ بوون"بەس هەر باشە کە بەڕاستی پیرە پیاوێك
نەبووی!!"لەیلا هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە و لوسیفەریش
بێ قسە بوو بوو..بۆ یەکەم ڕۆژی یەکتری ناسینیان لەیلا تەواو بوێرانە و بێ
شەرمانە قسەی دەکرد وەك بڵێی ئەو نەبێت لە جیاتی پارە درابێت
بە کابرایەکی بێگانە و کابراکەش کێ بێت!؟ مافیایەك بێت کە
لە تەواوی تەمەنی جگە لە خراپە و فێڵکردن کارێکی تری ئەنجام
نەداوەبۆ لەیلاش لە تەواوی ژیانی هەوڵی ئەوەی داوە لەسەر هەق
و ڕاستی بژی دوو کەسی تەواو جیاواز بەڵام چارەنووسێکی
دیاریکراو لەم ڕۆوە بەیەکیانەوە دەبەستێتەوەلوسیفەر لەسەر کورسیەکەی خۆی دانیشتەوە و سەری خستەوە
سەر وەرەقەکانی ژێر دەستی و جەیم'یش قۆڵی لەیلای بە نەرمی
گرت و بە دوای خۆیا هێنایە دەرەوە، لەیلا پێش ئەوەی لە
ژوورەکە بچنە دەرەوە ئاوڕێکی بۆ لوسیفەر دایەوە لە هەمان
کاتا لوسیفەر سەری هەڵبڕی و سەیری لەیلای کرد کە چۆن
لە دوور ئەکەوێتەوە بەڵام هێشتا سێری ئەو دەکاتدەرگای ئۆفیسەکەی داخرا و دووبارە تاریکی دەستی بەسەر
چوار دەورەکەیا گرتەوە،بەبێزاری وەرەقەکانی دەستی لادا و
پاڵی دایەوە بە پشتی کورسیەکەیەوە و چاوەکانی داخست بەڵام
بەبێ ویستی خۆی چاوە قاوەییە کاڵەکانی هاتەوە خەیاڵ بەس
زوو خۆی ڕێك خستەوە و کەمێك سەری هەژاند تا لە خەیاڵ
بێتە دەرەوە و دەستی کردەوە بە کار کردنەکەی.
.
.
Lucifer Morningstar
"واهــ!!ئەم ماڵە گەورە بە تەنیا ئەو کابرا عەسەبیەی لێ
ئەژی!؟"لەیلا کە دەمی بستێك کرابوویەوە و سەیری چوار دەوری
خۆی ئەکرد وەکو منداڵێك،"نەخێر تەواوی خێزانەکەشی لێرە
دەژین."جەیم ئەمجارە وەکو مرۆڤ وەڵامی لەیلای دایەوە بەڵام
لەیلا بە وردی سەرنجی تەواوی ڕووی دەرەوەی خانووەکەی
دەدا کە باخچەیەکی زۆر زۆر گەورەی هەبوو لایەکی تر
مەلەوانگەیەکی گەورەی هەبوو،لەیلا حەزی دەکرد ئێستا
بە خێرایی خۆیی فێڕداتە ناو ئەو ئاوەبەڵام ئەیزانی جەیم دووبارە پشتە ملی ئەگرێتەوە لە جیاتی ئەوە
پرسیاری کرد"ئایە ئەمە سەروەتی باو باپیرانی گەورەکەتە؟"
لەیلا پرسی و جەیم تۆزێك سەیری کرد و دەستی کرد بە رۆشتن
بەرەو دەرگا گەورەکە کە ڕێی چوونە ژوورەوەیەیە و لەیلاش بە
هەنگاوە بچووکەکانی خێرا دوای کەوت"نەخێر بەڕێز لوسیفەر خۆی خاوەنی ڕاستەقینەی هەموو
ئەو شتانەیە کە دەیبینیت،هیچ کام لە موڵك و کارەکانی ئەو
میراتی نین."جەیم وەڵامی دایەوە و بە لا چاو سەیری لەیلای
کردکە چۆن ڕووخساری بە شێوەیەکی شیرین پرسیاری لەسەر
نەخشاوە و دەیەوێ زیاتر بزانێ،بەڵام ئەو تەنها دەتوانێ وەڵامی
پرسیاری سنوردار بداتەوە.کاتێك لەیلا ویستی دووبارە پرسیار بکات هەردووکیان گەشتنە
بەردەم دەرگای ماڵە گەورەکەی خێزانی مرۆنینگستار لەیلا بە
سەختی تفەکەی خۆی قوت دایەوە و ترسێکی زۆری هەبوو لەوەی
ئەبێت ئێستا ڕۆڵی ئەو چی بێت لەم کۆشکە و لە ژێر دەستی
خێزانێکا کە نازانێ باشن یان خراپجەیم لە زەنگی دەرگاکەی دا و دوای کەمتر لە خولەکێك دەرگاکە
کرایەوە جەیم دەستی خستە پێش خۆی و ئاماژەی بە لەیلا دا کە
یەکەم جار برواتە ژوورەوەلەیلاش بە هەنگاوی بچووك بچووك کە سەری داخستبوو پێی
نایە ناو کۆشکەکە وە جەیم'یش لە دواوەیەوە بوو لەیلا لە شوێنی
خۆی وەستا و سەری کەمێك بەرز کردەوە،یەکەم قسە کە هاتە
بەر گوێی،"ئەم کچە کێیە جەیم!"Continuous
YOU ARE READING
ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀ
Action"با گرەوێك بکەین،ئەگەر من بردمەوە لە قەرزەکانم خۆش دەبیت، ئەگەر تۆ بردتەوە من زڕکچەکەی خۆمت پێدەدەم!"