𝗘 𝗣 𝗜 𝗦 𝗢 𝗗 𝗘 - 𝟬𝟯 -

502 73 48
                                    

~ Mafia Husband ~ Episode - 03 -

"ئەڵێم یەك پرسیاری تر تکایە!ئەرێ سەرۆکەکەت قۆزە؟"لەیلا کە لە کوشنی دواوە دانیشتبوو هەردوو ئەنیشکی خستبووەئەم لاو لای سەری کوشنەکانی پێشەوە و ڕووی کردبوویە لای ڕاست و بەردەوام بوولە پرسیار کردن لە جەیم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ئەڵێم یەك پرسیاری تر تکایە!ئەرێ سەرۆکەکەت قۆزە؟"
لەیلا کە لە کوشنی دواوە دانیشتبوو هەردوو ئەنیشکی خستبووە
ئەم لاو لای سەری کوشنەکانی پێشەوە و ڕووی کردبوویە لای
ڕاست و بەردەوام بوولە پرسیار کردن لە جەیم

"نازانم،بۆچی چاوەڕێ ناکەی خۆت کەمێکی تر ئەیبینی.!!"
جەیم بە توندی وەڵامی دایەوە و بە بێزاری سێری لایەکی تری
کرد نەیەزانی ئاخۆ لەیلا فرۆشراوەکەیە یان خودی خۆی کە
حەز ئەکات لە داخی ئەو زۆر بڵێیەی فڕێی باتە خوارەوە،بەڵام
ئەشی زانی ئەمەیان ڕێگە چارە نییە..

"چەنێکمان ماوە؟؟سێرکە ئەگەر ناشرینە لە ئێستاوە پێم
بڵێ تا خۆم هەڵدەمە خوارەوە!!"لەیلا بە جدیەوە سێری لایەکی
رووخساری جەیمی ئەکرد چونکە هەر ئەونەی لێ دیار بوو
جەیم'یش هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و وەڵامی لەیلای نەدایەوە

چونکە لەوەتەی لە ڕێگان دەمی نەوەستاوە و هەر پرسیاری
سەیر سەیری کردووە وەکو'ئایە هاوسەری هەیە؟'،
'پێم بڵێ دەوڵەمەندە؟؟'،'ئەی خوشك و براکانی ناویان چییە؟'
،'ئەمکا بە کچی خۆی؟وەعد زۆر گوێرایەڵ بم!!'هەتا دواتر.

"گەورە-" شۆفێرکە ویستی تەنها پرسیارێك بکات بەڵام جەیم
لە توڕەییدا، "بێدەنگ بە تۆ خەریکی شۆفێریەکەت بە!!!"
بەودا تەقیەوە..

لەیلا'ش بەبێزاری پاڵی دایەوە و سێری ڕێگاکەی ئەکرد
سەرنجی هەموو ئەوانەی ئەدا کە دەیبینی جار جارەش وەکو منداڵ
ئاوڕی ئەدایەوە کە شتێکی سەرنج ڕاکێشی بەلای خۆیەوە بیبینیایا
زۆری پێنەچوو ئۆتۆمبێلەکە چووە پارکینگێکی داخراوەوە
"گەشتین؟تەواو!!؟؟"

لەیلا بە جۆشەوە پرسی، جەیم تەنانەت بە لا چاویش سێری
نەکرد چونکە دەیزانی ئەگەر جارێك وەڵامی بداتەوە ئیتر دەمی
داناخاتەوە لەیلاش زانی بێزارکردنی جەیم سوودێکی نییە
بە بێدەنگی دیسانەوە پاڵی دایەوە

.

.

.

"بە گەورەم بڵێن کە ئەو میوانەی چاوەڕێی دەکرد گەیشت."
وتی بە دەنگێکی تەواو سارد و بێڕێزانە سکرتێرەکە زوو لە
جێگاکەی هەستایەوە تا بڕوات و گەورەکەی ئاگادار بکاتەوە

لەیلاش سەیری چوار دەوری خۆی دەکرد و گۆزەیەکی جوان
و سەرنج ڕاکێشی بینی ویستی بڕوات و لە نزیکەوە سێری بکات
بەڵام زوو جەیم پشتە ملی قەمیسەکەی گرت

"گەورەم لە ژوورەوە چاوەڕوانتانە."
سکرتێرەکە هاتەوە و لە جێی خۆی دانیشتەوە جەیم بە زۆر
لەیلای لەگەڵی خۆی برد چونکە لەیلا تەواوی سەرنجی لەسەر
گۆزەکە بوو"دە وازم لێ بێنە ئەمەوێ ناوەکەی بیبینم!!"

"جوان ڕەفتار بکە لە بەردەم گەورەم!"جەیم بە نزمی بە لەیلای
وت و لەیلا خۆی ڕێک خستەوە و دەستی جەیمی لە پشتە ملی
قەمیسەکەی دوور خستەوە"لە کۆتایدا بزانین ئەم گەورە
بچووکە کێیە.!"لەیلا بە کەمێك غیرەتەوە بە خۆی وت بەڵام

کە چوونە ژوورەوە لەیلا بە سەرسامی سەرنجی ئەو ژوورە
تاریك و سەرنج ڕاکێشەی دەدا خەیاڵی لای ئەوە نەبوو کە ئێستا
ئەو لە دەست چەند پیاوێکی مەترسی دار دایە و هەر کات بیانەوێ
دەتوانن شتێکی لێ بەسەر بێنن

گەورەکەی جەیم سەرنجی تەنها لەسەر ئەوراقەکانی ژێر
دەستی بوو تەنانەت چاوێکیشی هەڵنەبڕی بۆ سەیرکردنی لەیلا
و جەیم وە لەیلاش کە هيشتا وەکو مناڵێکی نەدیوو هەڵسووکەوتی
دەکرد دەی ویست تەواوی ژوورەکە بپشکنێت بەڵام گرتنەکەی
جەیم ڕێگر بوو لە کردنی!

جەیم کە سەرنجی لەیلای دا نەیویست لای گەورەکەی شتێك
ئەنجام بدات لە ئێستاوە توڕەی بکات بۆیە کەمێك قورگی پاك
کردەوە و قسەی کرد"گەورەم لوسیفەر ئەمە زڕ کچەکەی
مارتنە."

Continuous

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Continuous

ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀWhere stories live. Discover now