~ Mafia Husband ~ Episode - 08 -
"تۆ باسی چی ئەکەی واتا ئێستا من ئەم شتە پیسە دەژمێرم!؟
نەخێر نەخێر نەخێر-من-تۆ..ئەسڵەن چۆن دەوێری کاری وا
بە من بکەی!!"لەیلا لە نیوەی قسەکانیا سەوتی بەرز کردەوە
و لەسەر زەویەکە هەستایەوە و بە توڕەییەوە لە شێوەی
لوسیفەری دەڕوانیلوسیفەر تەنها بزەیەکی بە ڕووی لەیلا'دا کرد و دەستی خستە
ژێر چەناگەی..چاوە ڕەشە قەترانییەکانی بڕیبووە نێو چاوانی
ئەو،"شوێنی خۆت لە یاد مەکە لەیلا..تەنها لەبەر ئەوەی گرنگی
زیاتر دەدەم لە فێرکردنی تۆدا مانای ئەوە نییە لەیادی بکەی کە
لەگەڵ کێدا قسەدەکەیت."لەیلا بە مۆڕەوە چاوی لە لوسیفەر بز دەکردەوە بەڵام لوسیفەر
کەمێك ملی بۆ دواوە سوڕاند تا قسە لەگەڵ جەیم'دا بکات،
"جەیم ئەو کەسەی پێم وتیت بێت ئێستا لە کوێیە..؟"جەیم
ویستی وەڵام باتەوە بەڵام لەناکاو کەسێك هاتە نێو باخچەکە
باڵەکانی کردبوویەوە و بە دڵخۆشیەوە بەرەو جەیم و لوسیفەر
دەڕۆشت.."سڵاو هاوڕێ قۆزەکانم،ماوەیەکی زۆر دەبێت نەمبینیوون."
ئەمەیان پیاوێکی باڵا بەرز بوو..قژێکی قاوەیی کاڵی هەبوو..
لەگەڵ لوتێکی ڕێك و لێوێکی ئاڵ.. ئەم لاو لای لێوی وەکو
بڵێی بریندار کرابێت ئاسەوارەکەی لە کۆن دەچوو..بەڵام
ئەوە وای لێکردبوو زیاتر قۆز وسەرنجڕاکێش دەربکەوێجەیم و لوسیفەر بە ڕووخسارێکی تەواو مات و بێزارانەوە
سەیریان کرد لە کاتێکدا لەیلا دەت وت کەوتۆتە نێو ڕووبارەوە
و توانای هەناسەدانی لە دەست داوە..کە پیاوەکە بینی هاوڕێکانی
خۆی وەڵامی نادەنەوە سەرنجی کەوتە سەر لەیلا..لەیلاش
دەی ویست لە خۆشیا هاوار بکات..ئەخر ئەو پیاوە زۆر لە
لوسیفەر قۆزتر بوو بەلایەوە.."سڵاو خاتوونە بچووکەکە من ناوم ئەلێکس'ە و هاوڕێی ئەم
دوو گرژومۆنەم..ئەی ناوی ئێوە چییە خاتوونەکەم..؟"ئەلێکس
وتی کە بە دەستێکی دەستی لەیلای گرت و بەرزی کردەوە تا
ئاستی لێوەکانی و ماچێکی سەر پەنجەکانی کرد..لەیلا بەم
ڕەفتارە شەرم گرتی و ئەسڵەن لەیادی نەما کە ئەو توڕە بوو
لە پیاوێک بە ناوی لوسیفەر..."لەیلا..ناوم لەیلا'یە..!"لەیلا بە کەمێك شەرم و زەردەخەنەوە
وەڵامی ئەلێکس'ی دایەوە و ئەلێکس بزەیەکی لاسارانەی کرد
و چاوێکی لێ داگرت وای کرد لەیلای داماو ڕوومەتەکانی لە
شەرمدا غەرقی ڕەنگی سوور ببن..لوسیفەر لە جێگاکەی خۆی هەستایەوە و دەستی خستە سەر
شانی ئەلێکس،"واز لە ڕابواردن بێنە کارێکی گرنگم پێتە."
لوسیفەر وتی بە دەنگێکی توند و جدی ئەلێکس دەستی لەیلای
بەردا و بزەکەی سەر ڕووخساری نەما کە ڕووی کردە
لوسیفەر..بە تەواوی لە کەسێکی تر دەچوو بەو شێوەیە"بەڵێ ئاگادادم لە باسەکە جەیم هەموو وردەکاریەکانی پێ
وتووم بێ خەمبە لەوەیان..بەڵام ئایە کچەکە ڕازیە بەوە.؟"
ئەلێکس پرسیاری لە لوسیفەر کرد"ڕازی بوون یاخود نەبوونی ئەو هیچ لە بابەتەکەی ئێمە
ناگۆڕێت وە هیچ هەڵبژاردنێکی تری لە بەردەست نییە.."
لوسیفەر وتی..ئاڕاستەی هەموویان ئێستا لەسەر لەیلا بوو
کە چۆن بە شێوەیەکی پرسیارانەوە لەوان ئەڕوانێت و
لە هیچ شتێك تێناگات..لوسیفەر ڕووی کردەوە ئەلێکس،"ئەلێکس تەنها یەك
هەفتە ت پێ دەدەم بۆ ئەوەی ڕای بهێنیت،ئەزانم کە ئەتوانی
بۆیەش بانگم کردووی..بەڵام تکایە وەکو خۆت شێتی مەکە."
ئەلێکس بزەی کرد لە کۆتایی قسەکانی لوسیفەر'دا"ئەخر گەورەم هێشتا لەیلا..هیچ من هیچم نەوت."جەیم
ویستی قسەبکات بەڵام کە لوسیفەر سەیرکردنە تیژەکانی
خۆی پێدا ئەو زوو قسەکەی هەڵگێڕایەوە..تنها ویستی بڵێت
کە لەیلا هێشتا ئامادە نییە و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژیەتی..بەڵام
لوسیفەرمان خۆش ئەو بۆی نییە قسەبکات.ئەلێکس پێکەنی بە حاڵی جەیم لە کاتێکدا جەیم دەی ویست
دانەیەك بکێشێت بە دەمە هەڵتەقاوەکەی ئەلێکسدا تا ئەویش
بە حاڵی زیاتر پێبکەنێ..بەڵام تا لوسیفەر سێریان بکات
ناتوانێ هیچ بکات.."وە هەروەها لەیلا ئەلێکس ئەو کەسەیە کە تۆ فێری هەموو
وردەکاریەکان دەکات وە ئەوەی پێویستە بیزانیت پێتی دەڵێت
بۆیە دەمەوێ کە گوێڕایەڵی بیت و لە هیچ قسەیەکی دەرنەچیت."
لوسیفەر بە لەیلای وت هیوادار بوو کە لەیلا مێشکی وەری
بگرێت..لەیلا قۆڵەکانی لێک ئاڵاند لە نزیك سنگیەوە و برۆیەکی بەرز
کردەوە،"وە چیم دەست دەکەوێ لەم کارە؟؟"لەیلا پرسی،
ئەو ئەوندە گەمژە نەبوو کە یەکسەر بۆ فەرمانەکانی لوسیفەر
چۆك دابنەوێنێت تەنها لەبەر ئەوەی ئەو لە جێی پارەی قەرزەلوسیفەر بزەی کرد تەواوی بابەتەکە لە قازانجی ئەو بوو،
"وە ئەگەر لە کۆتاییدا هەموو شتەکانت وەکو خۆی جێبەجێ
کرد..من هەرچییەك تۆ داوای بکەی پێتی دەدەم،جگە لە
ئازادی."Continuous
YOU ARE READING
ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀ
Action"با گرەوێك بکەین،ئەگەر من بردمەوە لە قەرزەکانم خۆش دەبیت، ئەگەر تۆ بردتەوە من زڕکچەکەی خۆمت پێدەدەم!"