𝗘 𝗣 𝗜 𝗦 𝗢 𝗗 𝗘 - 𝟬𝟵 -

270 55 80
                                    

~ Mafia Husband ~ Episode - 09 -

لوسیفەر بزەی کرد تەواوی بابەتەکە لە قازانجی ئەو بوو،"وەئەگەر لە کۆتاییدا هەموو شتەکانت وەکو خۆی جێبەجێ کرد،منهەرچییەك تۆ داوای بکەی پێتی دەدەم،جگە لە ئازادی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لوسیفەر بزەی کرد تەواوی بابەتەکە لە قازانجی ئەو بوو،"وە
ئەگەر لە کۆتاییدا هەموو شتەکانت وەکو خۆی جێبەجێ کرد،من
هەرچییەك تۆ داوای بکەی پێتی دەدەم،جگە لە ئازادی."لەیلا بۆ
ماوەیەك تەنها لە چاوەکانی لوسیفەری دەڕوانی..

دەی ویست دڵنیابێت،ئەلێکس و جەیم بە بێدەنگی لەو دووانەیان
دەڕوانی و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی بوون..وە دوای چەند خولەکێك
لە بێدەنگی لەیلا بەرامبەردا هەمان بزەی ئاڕاستەی لوسیفەر کردەوە

وە دەستی ڕاگرت بۆ تەوقەکردن بە مانای ڕێکەوتن وە لوسیفەر
بە دەستی تێکەڵ کرد لەگەڵ دەستی لەیلا ڕووخساری هەردووکیان
بزەی لەسەر نەخشابوو،"زۆر باشە من ڕازم..بەڵام لە یادی نەکەی
کەوا وتت هەرچییەکم داواکرد بۆمی دەکەیت."

.

.

.

22:12 pm
(10:12 pm)

لە دوای ئەوەی لەیلا و لوسیفەر ڕێك کەوتن بڕیار بوو کە بۆ
رۆژی داهاتوو ئەلێکس و لەیلا دەست بکەن بە ڕاهێنان..

بێ ئاگا و حاڵی لەوەی لە مێشکە بچووکەکەی لەیلا چی شتێك
دەگوزەرێت و پلانی چی دادەنێت..هەر سێ پیاو بڕیاریان دا کە
تەنها بۆ ماوەی یەك کاتژمير چاوی لەسەر هەڵبگرن..وە هەڵەکە
لێرەوە دەستی پێکردن..

لەیلا لە ژوورەکەی خۆی بوو..سەری لێ هاتبوویە یەك..
سەیری ئەم لاو لای خۆی دەکرد..هەوڵی دەدا ڕێگایەك بدۆزێتەوە
تا لە ماڵە گەورەکەی لوسیفەر هەڵبێت..

چوویە لای پەنجەرە گەورەکەی نێو ژوورەکەی وە پەنجەرەکەی
کردەوە و سەری لە پەنجەرەکە بردە دەرەوە و خواری کردەوە..
تەنها ویستی دڵنیابێتەوە لەوەی تا چەند بەرزە،وە ئەوندە بەرز بوو
بۆ جەستە بچووکەکەی لەیلا کە ئەگەر تەنها خۆی بە هەڕەمەکیانە
هەڵبدایە دەبووەیە هەویری شێلدراو..

بەبێ ئومێدی سەری هێنایە ژوورەوە و بیری لە ڕێگایەکی تر
کردەوە..چوو کەنتۆری جلەکانی کردەوە..هەموویانی لە کەنتۆرەکە
هێنایە دەرەوە و دانە بە دانەی بەیەکەوە بەستنەوە بە تووندی..

وە ئێستا پلانی لەیلا ئەوەیە کە پێش خۆڕ هەڵهاتن ڕابکات و
وە لە مێشکە بچکۆلانەکەی خۆشیدا دڵنیابوو کە پلانەکەی سەدا
سەد سەردەگرێت..

.

.

.

05:10 am

لەیلا لە جێگاکەی هەستایەوە و هەموو جلەکانی کە کردبوویە ژێر
سیسەمەکەوە دەری هێنا و قۆڵی بلووسێکی لە قاچی سیسەمەکەوە
گرێدا بە شێوەی گرێ کوێرە دانە بە دانە لە کۆتاییەکانی یەکتری
گرێ دەدا..

لەیلا کە لە گرێدانی هەموو جل و بەرگەکان تەواو بوو هەستایەوە و
دانەیەکیانی بە توندی لە ژێر قاچی سیسەمەکە بەست..هەستایەوە و
کەمێك توند ڕای کێشا تا بزانێ ئایە بەشی ئەوندە توند بەستوویەتی
کە خۆی هەڵەدایە خوارەوە نەبێتە هەویر..

"هوهـ تۆ چیت لەیلا خۆت بگرە یابان وا هاتم!"لەیلا بە قسەکەی
خۆی پێکەنی و ئینجا پەنجەرەی ژوورەکەی بە تەواوی کردەوە
جلەکان کە ئێستا وەکو گوریس وابوون هەڵیدایە خوارەوە

کورسیەکی هێنا و هەر ئەوندە مابوو قاچ بخاتە ئەو دیووی
پەنجەرەکەوە بەڵام لە پڕ..

.

.

.

"جەیم..ئەلێکس..بۆستن لە شەڕ کردن..کوڕینە..ئەڵێم بۆستن
لە شەڕ کردن بێ ئەقڵینە!!"لوسیفەر کە لە باخچەکە لەگەڵ
جەیم و ئەلێکس دانیشتبوو..یانی بڵێین خۆی دانیشتبوو وە جەیم
و ئەلێکس'یش خەریکی شەڕە دەمە بوون لەگەڵ یەکتری

هەستابوونەوە سەرپێ و یەکەخەی یەکتریان گرتبوو،هەرچەند
لوسیفەر وتی بێدەنگ بن..وتی قسەمەکەن..وتی شەڕ مەکەن..
تا لە کۆتایی لوسیفەریان لە خۆیان توڕە نەکرد دانەنیشتن

"ئەخر گەورەم-"جەیم ویستی قسەبکات بەڵام کە سەیری
ڕووخساری لوسیفەری کرد یەکسەر یەخەی ئەلێکسی بەردا و
پاڵی پێوەنا بەولاوە،ئەلێکسیش لە ڕقا دانەیەکی کێشا بە شانیا
جەیم'یش سەیرکردنێکی تیژی پێدا..

"من ئەخر دڵی چی بە ئێوە خۆش بکەم ..دانیشن هەردووکتان
ئەلێکس لە یادتت نەچێت کە بۆچی لێرەیت وە هەروەها تۆش جەیم
خۆتانن ئەزانن لە چەند هەفتەیەکی تردا کارێکی گەورەمان بە
دەستەوەیە-"

لوسیفەر نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات کە گوێی لە هاوارێکی
زۆر بەرز بوو هەر سێ پیاو خێرا لە جێی خۆیان هەڵسانەوە و
بەرەو هاوارەکە ڕایان کرد کە لە پشتی باخچەکەوە ئەهات

وە کە گەشتن بینیان کە چۆن لەیلا لەسەر زەویەکە کەوتووە و
دەستی بە قاچیەوە گرتووە،لوسیفەر کە ئەو دیمەنەی بینی وشك
بوو خێرا ڕای کرد بەرەو ڕووی لەیلا ئەلێکس و جەیم'یش بە
هەمان شێوە ترس کەوتە دڵیانەوە کە لە پڕ لەیلا لە ئازاردا لە
هۆش خۆی چوو..

"لــەیــلا..!!!"

Continuous

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Continuous

ʜᴇʀ ᴍᴀғɪᴀ ʜᴜsʙᴀɴᴅ||ʟᴜᴄɪғᴇʀWhere stories live. Discover now