"کارێکـ بۆ منــ "

258 51 84
                                    





" لەنێو هەموو چارەنوسێکیــ نهێنیـ دا
رێگایــ چارەنوسێکیـ تر هــەیــە"
.
.
.
.

~بە هیوایـــ بەدڵــ بوونیــ ئێوە ~
.
.
.

ARAN POV

لە زستانی ساڵ دابوو ئاسمان ساماڵ و بە  نیمچە تاریکی داپۆشرابوو پەنجەرەیی ژوورەکەمم داخست بۆ ئەوەی چیتر ساردیی نێتە چێشتخانەکەمەوە


ئاهم دایەوە خۆم سوراند و چاوم کەوتە سەر رۆژنامەکەی ئەمرۆ کە
بە گەورەیی وێنەیی ئەو کەسانەی لەسەر بوو کە لە رابردوو ئەم ناسین و ئێستاش رقم لێانە 

رق زۆر جار هەستێکە لە ئازارەوە سەرچاوە ئەگرێت وە هەمیشە بۆ ئەوکەسانەشە کە هۆکاری ئازارەکەتن  بەڵام رقەکەی من تێکەڵەی هەستی پەشیمانی بوو بۆ ئەو کارانەی کە کردوومە لەگەڵ هەر پێنج کەسی ناو وێنەکە


چیرۆکەکەی من جیاواز بوو لەهی هەموان هەرچەندە هەمیشە باوڕم بەمە بوو مرۆڤ دەکرێت رۆژێک لە هەڵەکانیەوە فێربێت بەڵام هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە من فێربووم


زەردەخەنەیەکی بە ئازار لە روخسارما دەرکەوت کاتێک زیاتر سەرنجم خستە سەر وێنەی رۆژنامەکە


سەردێری هەواڵەکان بە گەورەیی دیاری کرابوون
بەرێوبەری جێبەجێکار بۆ کۆمپانیایی RR بۆ ئۆتمبێل لە ئاهەنگی وەرگرتنی پۆستەکەی لەگەڵ دەستگیران و هاوڕێکانی ئامادەیی

گاڵتە جارانەیە ئەوان زۆر دڵخۆشــ دەرئەکەوتن وە بەتایبەتی کیم تێیهۆنگ کە لە قاقایی پێکەنینی دا وێنەی گیراوە قۆڵی بەدەوری خۆشەویستەکەی ئاڵاوە

رۆژنامەکەم گرت وە کردمە نێو تەنەکەی خۆڵەوە

لەسەر مێزی خوانەکەم دانیشتم مێشکم پڕ بوو لە تورەیی  تەنها بووم دڵم پۆشرابوو بە هەستی نائاسودەیی

بیرم لەوە ئەکردەوە کە دووساڵ لەمەوبەر  بوو کە باوکی ئازیزم گەشتی کرد بۆ دەرەوەی وەڵات بۆ ئەنجام دانی کارەکەیـ لەگەڵ رێکخراوێکیـ خێرخوازیـ   وە بەنزیکەیی حەوت ساڵە کەوا برا بچوکەکەم لە کۆمادایە بەهۆیی ئەو روداوەیی کە توشیی ببوو لە کاتی لێخورنی مانتۆرسکیلا


باوکی ئازیزم مانگانە برێک لە پارەی رەوانە ئەکرد بۆ نەخۆشـ خانەکە
وە پارەکەی تەنها بەشی خزمەت کردن و بری مانەوەی براکەم بوو
ئەو بەوەی ئەزانی کەوا منیش کار ئەکەم لێرە بەڵام بە نزیکەیی دوومانگ ئەبوو کە من کارەکەم لەدەست دابوو وە منیش  پارەیەکیـ هێندە زۆرم بۆ نەمابوەوە

HATRED TO LOVE Where stories live. Discover now