Elle

134 12 0
                                    


هاوینی ٢٠١٤ مانگی ٦

"ئێڵی...ئەمڕۆ هاوڕێیەک یەت بۆلات لەمەوبەدوا پێکەوە دەبن..."
دایکی ئێڵی گووتی کاتێک پەتاتەی سور دەکردەوە

"بەڕاست...؟!کێیە...؟!"
ئێڵی گووتی بەدیار دایکیەوە وەستابوو

"جۆنگکوک...کوڕەکەی خاتوو جیۆن..."
دایکی گووتی و زەردەخەنەی کرد

"جۆنگکوک..."
ئێڵی گووتیەوە و زەردەخەنەی کرد

"سەیرکە من و باوکت لەماڵ نابین دەبێت ئاگاداری یەک بن باشە...؟!خۆت دەزانی من و خاتوو جیۆن پێکەوە ئیش دەکەین ئەویش کوڕەکەی بەتەنها دەبێت..."
دایکی گووتی

"باشە دایکە هەرخۆی من ٧ ساڵم...!!دەتوانم ئاگاداری خۆم بم...!"
ئێڵی گووتی و زەردەخەنەی کرد

زەنگی دەرگا لێدرا

"وابزابم خاتوو جیۆن..!"
دایکی ئێڵی خاتوو پارک چوو دەرگاکەی کردەوە

"سڵاو خاتوو جیۆن بەخێر بێن...!فەرموو وەرنە ژوورەوە..!"
دایکی ئێڵی گووتی

"زۆر سوپاس خاتوو پارک خۆت دەزانیت دەبێت من زووتر بچم بۆ کار هاتم جۆنگکوک بهێنم و دەڕۆم...!"
خاتوو جیۆن بە زەردەخەنەوە گووتی

"زۆر باشە جۆنگکوک و ئێڵی بە ئاقڵی پێکەوە دادەنیشن لەماڵەوە وانیە...؟!"
دایکی ئێڵی گووتی و سەیری دوانەکەی کرد و سەریان هەژاند

"بێ خەمبە جۆنگکوک وەک کوڕی خۆم وایە لەگەڵ ئێڵی دڵنیام باش دەگونجێن...!"
خاتوو پارک گووتی و زەردەخەنەی کرد

"مادام زۆر باشە جۆنگکوک هاروهاجی نەکەیت باشە...؟!دەتبینمەوە خاتوو پارک...!"
خاتوو جیۆن گووتی و ماڵئاوایی کرد

نزیکەی ٣٠ خولەک دواتر

"منداڵینە من دەبێت بڕۆم باشە...؟!خواردن ئامادەیە دەتوانن بیخۆن و سەیری فیلم بکەن بۆخۆتان تەنها ٥ کاتژمێرە و دەگەڕێینەوە هم...؟!"
خاتوو پارک گووتی و جانتاکەی هەڵگرت

"باشە دایکە ئێمە منداڵ نین دەتوانیت بڕۆیت و خەمی ئێمەت نەبێت...!"
ئێڵی گووتی و خاتوو پارک زەردەخەنەی کرد و ماڵئاوایی کرد و ڕۆیشت

"باشە.....با نان بخۆین...؟!"
ئێڵی گووتی کەمێک شڵەژابوو یەکەم جاربوو وا لە نزیکەوە مامەڵە لەگەڵ کوڕدا بکات...

"هممم زۆر باشە...!"
جۆنگکوک گووتی و لەسەر کورسیەکان دانیشتن

"لێم مەگرە بەڵام من کەمێک بە پرسیارم..."
ئێڵی گووتی بە زەردەخەنەوە

"کێشە نیە بپرسە...؟"
جۆنگکوک گووتی کاتێک پاروەکەی خستە دەمیەوە

"چەند ساڵیت...؟!"
ئێڵی پرسی

"١٠ ساڵم ئەی تۆ...؟!"
جۆنگکوک گووتی

"من ٧ ساڵم واتا تۆ ٣ ساڵ لەمن گەورە تری...!"
ئێڵی گووتی

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now