Elle

51 10 2
                                    

Keep swimming elle...

"بەڵام بۆچی دەتەوێت ئەو کارە بکەیت....؟"
کوڕەکە گوتی کاتێک دەستی بۆ قاوەکەی بەردەمی برد تاکو بیخواتەوە

"چونکە من دەزانم کە ئەو کچە درۆ دەکات..."
کوڕەکەی دیکە گووتی کاتێک لەلای پەنجەرەکە وەستابوو دەستی لەناو گریفانیدا بوو...

"کەواتە تۆ دەڵێیت کە هەموو ئەوانە تەڵەن...؟ئێ کەواتە بەخۆی بڵێ بۆچی سەری خۆتی پێوە دەهێشێنیت...؟"
کوڕەکە گووتی کاتێک برۆکانی گرژ کرد

"خۆت دەزانیت کاری من چیە...ئەوەی دەبێت بیکەم کۆتاییەکی خۆش بۆ کتێبەکەم دابنێم..."
کوڕەکە گووتی کاتێک بەچاو زەردەخەنەی دەکرد

"جیمین...!دەتوانیت بوەستیت لە بەکارهێنانی هێزەکانت...؟دەبێت لەشتی بەسوودا بەفیڕۆیان بدەیت...!"
کوڕەکە گووتی و ڕۆیشت بۆلای جیمین

"دەزانیت کە ئەوەی دەمەوێت لە ئێستادا دڵخۆشی جۆنگکوکە...!ئەگەر کەسێکی وەکو من بتوانێت یارمەتی بدات بۆچی نەیکەم...؟!جوونی بوەستە لەوەی ئەوەندە سەرزەنشتم بکەیت...!"
جیمین گووتی و سەیری چاوەکانی دەکرد

"کەواتە دەتەوێت چی لەو کچە بکەیت...؟"
جوونی گووتی

"ئێڵی...؟!ئاه بێ گوومان دەبێت ببم بە پاڵپشتی....دەزانیت ئەو کچە چەندە ژەهراویە...؟!لەدوای ئەوەی پشتی لێمان کرد زانیم کە خەریکی شتێکی قێزەونە...!"
جیمین گووتی و ددانەکانی جیڕ دەکردەوە

"بەڵام چۆن لەجۆنگکوکی دوور دەکەیتەوە...؟"
جوونی گووتی

"بەهەر ڕێگایەک بێت دووری دەخەمەوە....ئەگەر ناا جۆنگکوکیش وەکو ئەوانی دیکە تیا دەچێت....!"
جیمین گووتی







"فەرموو..."
کارین گووتی کاتێک ئایسکریمەکە شوکلاتەکەی دا بە ئێڵی

"سوپاس کارینا...!"
ئێڵی گووتی

"ئێستا چۆنیت....؟"
کارین پرسی کاتێک گازێکی لە ئایسکریمەکەی دەستی گرت

"باش نیم...فرمێسکەکانم کۆنتڕۆڵ ناکرێن ناشمەوێت دایکم نیگەران کەم بەردەوام بە بەهانەی خوێندن خۆم دەدزمەوە تەنانەت زۆر بەکەمی خواردنی لەگەڵدا دەخۆم..."
ئێڵی گووتی

"ئێڵی سەیرکە دەزانم کە ئەمە سەدەم جارە دەیڵێمەوە بەڵام دڵیابە کە ڕۆژێک دێت ئەوەی لەدڵتایە بەدەستی دەهێنیت دڵنیابە جۆنگکوک دەگەڕێتەوە بەهەر نرخێک بێت دەزانم ئاسان نیە بۆت چاوەڕوانی تاڵە بە ئازارە بەڵام بیر بکەوە چەند ساڵە تۆ چاوەڕوانی ئەویت...؟ناتوانیت کەمێک زیاتر چاوەڕوان بیت...؟"
کارین گووتی و دەستی لەسەر شانی ئێڵی دانا

"دەتوانم بەڵام بینینی ئەو لەگەڵ کچێکی دیکە زۆر زۆر زەحمەتە بۆمن ئ ئەو دەگوازێتەوە بۆ قوتابخانەکەی ئێمە واتا دەبێت زیاتر پێکەوە بیان بینم من ئەوەم ناوێت..."
ئێڵی گووتی و فرمێسکەکەی سڕی

"دڵنیابە بۆرا دەزانێت کە خاڵی لاوازی تۆ جۆنگکوکە هەربۆیە دەیەوێت بەردەوام ئازار بچێژیت ئەوەی دەبێت بیکەیت تەنها ئارام گرتنە..."
کارین گووتی

"خۆزگە هەرگیز چاوم پێی نەدەکەوت...!یان هەر لە منداڵیەوە ڕەگی خۆشەویستیەکەیم دەربهێنایە ئێستا ئەوەندە ئازارەم نەدەچەشت..."
ئێڵی گووتی

"هەموومان دەزانین خۆشەویستی بە ئازارە ئەگەر کۆتاییەکی خۆشیشی هەبێت دەبێت ناوەڕۆکێکی بەئازار و تاڵی هەبێت ئەوکاتە دەبێتە خۆشەویستی ڕاستەقینە..."
کارین گووتی و سەیری دەریاکەی بەردەمی دەکرد

"دەزانیت ئەو ڕۆژە کوڕێکم ناسی لەناکاو چاوەکانم کردەوە لە تەنیشتم دانیشتبوو وەک بڵێی دەیزانی بیر لەچی دەمەکەوە وە واشبوو ئەو دەبیتە پزیشکی دەروونی وە هەندێک شتی دەگووت وەک بڵێی هەمووشتێک دەزانێت..."
ئێڵی گووتی و کەمێک ڕووخساری گرژ کرد

"ئاه ئەو کوڕە....کاتێک بینیم منیش سەرسام بووم بۆچی ویستی ببێتە هاوڕێت...؟!"
کارین گووتی

"نازانم بەڵام بەبەردەوامی دەیگووت کە جۆنگکوک سەیرم دەکات ئەو خۆشی دەوێم و شتانێکی دەگووت سەرم لێیان دەسوڕما ئەو هاوڕێی نزیکی جۆنگکوکە بەڵام لەوە ناچێ کە جۆنگکوک باسی شتی لابکات..."
ئێڵی گووتی

"سەیر دەردەکەوێت....بەڵام کێ ناڵێت ڕاست دەکات منیش وادەڵێم...شتێکی سەیر لەودا هەبوو کە وابکات متمانە بە قسەکانی بکەیت...؟"
کارین گووتی

"چاوەکانی..."
ئێڵی گووتی و کەوتە بیرکردنەوە کارین چاوەڕێی وەڵام بوو

"چاوەکانی لە چاوەکانی ئەژدیها دەچوون کاتێک سەمامان دەکرد بۆ ساتێک سور بوون..."
ئێڵی گووتی و بەردەوامی بە قسەکانیدا

"ئ ئەو کەسێکی ئاسایی نیە کارین..."
ئێڵی گووتی









"بەردەوام دەبێت...."

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now