Elle

29 9 0
                                    



"ئێڵی دەتوانیت بڕۆیت و جۆنگکوک هەڵبستێنیت...؟!"
خاتوو جیۆن گووتی و زەردەخەنەی کرد

"ئێستا دەچم..."


دەرگای ژوورەکەم کردەوە تەنها کەمێکی بەڵام بینیم کە بۆرا بەدیار جۆنگکوکەوە دانیشتووە و سەیری دەکات خەریکبوو دەستی لە قژی دەدا...

دەزانن ئەو کچە زۆر سنوور دەبەزێنێت...؟!
چۆن دەوێرێت دەست بۆ خۆشەویستەکەم بەرێت مەبەستم یاااا ئێڵی بەسیکە خۆشەویستی تۆی چی....؟!

دەرگاکەم کردەوە و دەنگێکم درووستکرد بۆرا ئاوڕی دایەوە و بەتوڕەیی سەیری دەکردم...

"بۆچی دێیتە ژوورەوە جۆنگکوک خەوتووە...؟!"
بۆرا گووتی و ڕووخساری تێکدابوو منیش بە ئاسایی و دەنگی بەرز وەڵامم دایەوە...

"خاتوو جیۆن گووتی کە بێم و جۆنگکوک بەئاگا بهێنم..."
دەنگم ئەوەندە بەرزبوو وایکرد جۆنگکوک چاوەکانی بکاتەوە

"چی دەکەن...؟!"
جۆنگکوک بە دەنگێکی خەواڵوو گووتی

"خاتوو جیۆن گووتی کە بە ئاگات بهێنم..."
گووتم و ڕۆیشتمە دەرەوە

نازانم بۆچی بەڵام هەرکاتێک ئەو کچە لە جۆنگکوک نزیک دەبێتەوە دەمەوێت جۆنگکوک بکوژم...

لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت کە نەمەوێت کەسی دیکە لێم ببات ئەگەر بیکوژم کەس دەستی پێی ناگات...

کات تێپەڕی هەمووان سواری پاسەکە کەوتن و شوێنی خۆیان گرت وەکو جاری پێشوو من و دایکم پێکەوە بووین و ئەوانئ دیکەش پێکەوە....

نازانم بۆچی بەڵام ئەوەندەم خەو دەهات کە چاوەکانم توانای کرانەوەیان نەبوو لەناکاو خاتوو جیۆن گووتی...

"ئێڵی گیان بۆچی نایەیتە جیگاکەی من دەمەوێت قسە لەگەڵ دایکت بکەم...؟"

سەرم هەژاند و ڕۆیشتم و لەلای جۆنگکوکەوە دانیشتم کەمێک سەیربوو بەڵام ئەوە ئاواتی من بوو کە هەمیشە وا لێی نزیک بم سەیرێکی کردم وەک بڵێی دەیەوێت وردەکاریەکانی ڕووخسارم لەبەر بکات ئەوەندە گۆڕاوم...؟!

چاوەکانم داخست هەستم بە ئازاری سەرم دەکرد دوای نزیکەی ٢٠ خولەک لە چاو داخستن چاوەکانم کردەوە بینیم کە جۆنگکوک دووبارە چاوەکانی لەسەرم گیر کردووە...؟

گرینگیم پێ نەیا و سەیری لایەکی دیکەم کرد وەک ئەوەی لەلای ئەو دانەنیشتبم مامەڵەم دەکرد...

بۆرام بینی کە نیگای کوشتنی پیشان دەدام وابزانم زۆر توڕەیە بەوەی لەلای جۆنگکەوە دانیشتووم....کێ گرینگی دەدات...؟



کات تێپەڕی و گەیشتینەوە ماڵەوە ئەوەندە ماندوو بووم خێرا خۆم هەڵدایە سەر جێگاکەم و کەلوپەلەکانم فڕێدایە لایەک هەموو ڕووداوەکانم لە مێشکمدا لێدایە و زەردەخەنەم دەکرد بەڵام دوای ئەوەی بۆرا لەبەرچاوم دەکرکەوت هەرزوو زەردەخەنەکەم ون بوو...

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now