Elle

79 9 1
                                    

Your eyes are like blue ocean....

"بەیانی باش....با دەست بکەین بە وانەکە..."
جۆنگکوک گووتی و کتێبەکەی لەسەر مێزەکە دانا و داتاشۆکەی هەڵکرد

هەمووان وەڵامیان دایەوە....بێجگە لە ئێڵی

"باشە ئێستاش سەیری ئێرە بکەن چونکە دواتر دەبێت ئێوەش تاقی بکەنەوە..."
جۆنگکوک گووتی و سەیری لاپتۆپەکەی دەکرد

جۆنگکوک بەردەوام بوو لە وتنەوەی وانەکە بەجوانی بەڵام لەگەڵ هەر سەر هەڵبڕێنێک یان سەیرکردنی قوتابیەکان یەکسەر چاوەکانی دەکەوتنە سەر ئێڵی بەڵام ئەوەی سەیربوو تەواوی کاتەکە ئێڵی تەنها سەیری داتاشۆکەی دەکرد بۆ ساتێکیش بێت سەیری جۆنگکوکی نەکرد...

لەناکاو ئێڵی قسەکانی جیمینی بیر هاتەوە

"تەواوی کاتەکە سەیری تۆی دەکرد..."

"چاوەکانی لەسەر تۆن..."

"خۆشی دەوێیت..."

یااااا ناکرێت ئەوانە ڕاست بن...!بۆچی دەبێت منی خۆش بوێت لە کاتێکدا هاوسەری هەیە...؟

نەخێر ئێڵی ئەو تۆی خۆش ناوێت تەنها لەوانەیە بەزەیی پێتدا بێتەوە...!

ئێڵی گەمژە...

"لوتت خوێنی لێ دێت...!"
لەناکاو کارین گووتی و سەیری ئێڵی دەکرد بە چاو کراوەیی

جۆنگکوک بەخێرایی ڕۆیشت بۆلای

"ئێڵی تۆ باشیت...؟!چیت بەسەر هاتووە...؟!هەستەوە دەچین بۆلای پزیشک...!!"
جۆنگکوک گووتی کاتێک لوتی ئێڵی دەسڕی و هەوڵیدا هەڵی بستێنێتەوە

"باشم لەگەڵ کارین دەڕۆم.."
ئێڵی گووتی و دەستەکانی جۆنگکوکی دوور خستەوە

هەمووان دەستیان کرد بە وتنی قسە لەناو خۆیاندا




"هیچ شتێکی وانیە تەنها بەهۆی ئەو فشارەیە کە لەسەرتە ئەویش بەهۆی زۆر بیرکردنەوە و خەم خواردنەوەیە ئەگەر ئەوانە نەمێنن ئەو خوێن بەربونەش نامێنێت..."
پزیشکەکە گووتی

"سوپاس دکتۆرە...."
ئێڵی گووتی و هەردووکیان چەمانەوە

"بەهیوای زوو چاک بوونەوە.."
پزیشکەکە گووتی و هەردووکیان ڕۆیشتنە دەرەوە

جۆنگکوک لەوێ وەستابوو...

"شتێکی خراپ نەبوو وایە...؟"
جۆنگکوک گووتی و دەستی لەسەر شانی ئێڵی دانا ڕووخساری گرژ کردبوو...

"من دەڕۆم..."
کارین گووتی و بەتەنها بەجێی هێشتن

"دەستەکانت لادەبەیت...؟"
ئێڵی گووتی بە بێزاری..

"ئێڵی..."
جۆنگکوک گووتی وەک ئەوەی باوەڕ بەو هەڵسوکەوتانە نەکات

"دەتوانین قسە بکەین...؟"
جۆنگکوک گووتی و دەستەکانی لابرد

"نەخێر هیچم نیە بۆ وتن...!"
ئێڵی گووتی و ویستی بڕوات لەناکاو بۆرای بینی کە بە زەردەخەنە فریودەرەکەی و جلە کراوەکانی بەرەو لایان دێت...

"گیانەکەم..."
بۆرا گووتی دەستی لەسەر شانی جۆنگکوک دانا

"بۆرا ئێستا کاتی ئەو شتانە نیە لە قوتابخانەین...!"
جۆنگکوک گووتی و دەستی ئێڵی بەردا

"چی ڕوودەدات...؟"
بۆرا گووتی وەک ئەوەی پرسیار لەو دەست گرتنەی جۆنگکوک بکات

"قسە لەگەڵ ئێڵی دەکەم وەکو دەبینیت..."
جۆنگکوک گووتی و ئێڵی کەمێک سەرسامبوو بەو ساردیەی جۆنگکوک

"باشە کەواتە دواتر دەتبینمەوە..."
بۆرا گووتی و بە مۆنی سەیری ئێڵی دەکرد و ڕۆیشت

ئێڵیش ویستی بڕوات

"گووتم قسە دەکەین...!"
جۆنگکوک گووتی و مەچەکی ڕاکێشا






جۆنگکوک ئێڵی بردە سەربانەکە...

"یااا چیت دەوێت...!"
ئێڵی گووتی

"بۆچی وەکو بێگانەیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەیت...؟"
جۆنگکوک گووتی خەم لە چاوەکانی بەدی دەکرا

"دەتەوێت چۆن مامەڵە بکەم...؟زۆر ئاسایی مامەڵە دەکەم نازانم مەبەستت چیە..."
ئێڵی گووتی وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت...

"ئێڵی دەزانم....لێت تێ دەگەم بەڵام نامەوێت بە یەکجاری داببڕێین..."
جۆنگکوک گووتی

"ببورە نازانم باسی چی دەکەیت....دەبێت بڕۆم وانەم هەیە..."
ئێڵی گووتی

"ئێڵی خۆت مەدزەوە تکایە...!ناکرێت وەکو جاران ڕەفتار بکەیت زۆر هەراسان دەبم بەو هەڵسوکەوتانەت وا هەست دەکەم کەسێکم کوشتووە..."
جۆنگکوک گووتی

"کوشتوتە....!تۆ منت کوشت جۆنگکوک...!"
ئێڵی گووتی

ئێڵی ڕۆیشت

جۆنگکوک ئاهێکی دایەوە و سەیری خوارەوە دەکرد...








لە ژوورەکە بەتەنها دانیشتبوو سەیری پەڕاوەکانی دەکرد...

لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا و سەیری کرد

زەردەخەنە شەیتانیەکەی دەرکەوت...

"سڵاو فەرموو...؟"
بە دەنگێکی ناسک و گاڵتەجاڕانە قسەی دەکرد

"کاتژمێر ٣ وەرە بۆ قاوەخانەکە...!"
پیاوەکە بە دەنگە ساردەکەی گووتی

"بۆچی دەبێت وابکەم...؟"
دووبارە وەک ئەوەی گاڵتەی بە قسەکانی بێت گووتی

"بۆ ئەوەی ژیانە پیسەکەت لەناو نەبەم دەبێت بێیت..."
پیاوەکەش بە گاڵتەجاڕانە گووتی

ئافرەتەکە چاوەکانی داخست وەک ئەوەی ئەو قسەیە دەماری گرتبێت

"باشە...!"
ئافرەتەکە گووتی و کۆتایی بە پەیوەندیەکە هێنا

"نەفرەتی...!"






"بەردەوام دەبێت...."

ویستم پارتەکانی کەم بێت و چیرۆکێکی سادە بێت بەڵام دواتر لەکاتی بیرکردنەوە ئەو بەشەی جیمین هات بە مێشکما 🐸🧡😂

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now