Elle

37 7 0
                                    


زەنگەکە لێیدا و ڕۆیشتینە دەرەوە لە پۆلەکە بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکە یاری بکەین کارین گووتی کە بینیویەتی کۆمەڵێک کچ یاری بالە دەکەن و دەبێت ئێمەش بەژدار بین...

ڕۆیشتینە گۆڕەپانەکە و بەڵێ کۆمەڵێک کچ یاریان دەکرد و ئێمەش بەژداریمان کرد کارین لەتیپی بەرامبەر بوو ناتوانم بڵێم زۆر باشم بەڵام دەتوانم یارمەتی دەر بم تاکو بیبەینەوە...

کاتی پشوەکەمان ٢٥ خولەکە و دواتر وانە دەست پێ دەکاتەوە

یاریمان دەکرد و تۆپەکە کەوتە سەر زەویەکە و ڕۆیشتە دەرەوەی خەتی دیاری کراو و ڕۆیشتم بۆ ئەوەی بیهێنمەوە لەناکاو تۆپەکە بەر قاچی کەسێک کەوت و ئەویش گرتیەوە...

دووبارە جۆنگکوک...؟

ئاخر دڵم چۆن بەرگە دەگرێت....؟!

خۆم ئاسایی دەرخست و تۆپەکەی بۆ هەڵدامەوە و گووتیان کە دەبێت سێرڤ لێ بدەم و وە کردم و زۆر جوان ڕۆیشت جۆنگکوک لەوێدا وەستابوو سەیری دەکرد و تێبینیم کرد کچەکان هەڵسوکەوتیان لەناکاو گۆڕا وە هۆکارەکەیم دەزانی و دەمویست هۆکارەکەی بکوژم...

شڵەژام چونکە چاوی لەسەر لانەدەبردم...

ئەرێ ئاساییە مامۆستا بێت و سەیری قوتابیەکان بکات کە یاری دەکەن...؟!

لەوانەیە...

دەتانەوێت باسی جۆنگکوکی ئێستاتان بۆ بکەم...؟

قژی قاوەییەکی تێرە وەکو منداڵی چاوەکانی نەگۆڕاون لوتی نەگۆڕاوە تەنها لێویەتی کەمێک گۆڕانکاری درووست کردووە ڕوخساری ڕێکتر بووە باڵای زۆر بەرز بوە هەست دەکەم ٢٠ سانتیمان بەینە جلوبەرگێکی ئاسایی لەبەردا بوو بەڵام بۆمن ئاسایی نەبوو جلەکە خۆی تایبەت بوو یان ئەو تایبەتی کردبوو...؟

تیشێرتێکی سپی قۆڵکورت و پانتۆڵێکی شین و کراسێکی شینی کاڵ کە کرابۆوە و کالەیەکی سپی کۆتا شت دەست بەندە ڕەشەکەی بوو کە تەواوکەری هەموو شتەکان بوو بەڵێ ئەو شتەی کە وەسفم کرد ئێستا وەستاوە و چاوی بڕیوەتە منێکی داماو کە نازانێت لە دڵەوە چ گڕکانێکی تەقاندۆتەوە...

"ئێڵی..."
لەناکاو گوێم لەناوی خۆم بوو

جۆنگکوک بوو

"دەتوانیت کەمێک بێیت...؟"
جۆنگکوک گووتی و کچەکان دەستیان کرد بە ورتە ورت وەک

"چی...؟چی گووت...؟"

"چۆن ناوی دەزانێت...؟"

"ئەوی بۆچیە...؟"

"دەبێت چی پێ بڵێت...؟"

بلا بلا بلا...

ئێڵی سەیرێکی کارینی کرد و کارین چاوی داگرت و گووتی کە بڕۆ...

ئێڵی بە شڵەژاوی ڕۆیشت نزیک بۆوە لە جۆنگکوک و چەند هەنگاوێک دوور وەستا...

"نەمتوانی لە پۆلدا بە ئاسودەیی قسەت لەگەڵدا بکەم ببورە..."
جۆنگکوک گووتی و زەردەخەنەی کرد

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now