Elle

62 12 0
                                    

Everything is gonna be okay...

Everyone needs a bad day...

"های...!"
ئافرەتەکە گووتی کاتێک بە شێوەیەکی لوتبەرزانە بەرەو لای مێزەکە هات...

"دانیشە.."
پیاوەکە گووتی و ئاماژەی بە کورسیەکەی بەردەمی کرد

"دەبینم لەو ڕۆژەوەی کە بە هەواڵەکەت زانیوە زۆر توڕە دەردەکەویت..."
ئافرەتەکە گووتی و جانتاکەی دانا و دانیشت

"ئەوەی کە دەبێت توڕە بێت تۆیت چونکە داهاتوویی خۆت زۆر جوان دەبینیت..."
پیاوەکە گوتی و بزەی دەکرد

"ئۆه گیانەکەم وادیارە دەبێت بترسم....چییە...؟!جۆنگکوکیش وەکو ئەوانی دیکەیە نە زیاتر نە کەمتر ئەوەی دەیکەم کاری خۆمە..."
ئافرەتەکە گووتی و سەیری مینیۆکەی دەکرد

"جۆنگکوک بەراورد مەکە بەو هیچانەی ڕابردوو ئەو زۆر جیاوازە...بێ ڕەوشتێکی وەکو تۆ شایەنی پیاوێکی وەکو ئەو نییە خۆت چاک دەزانیت.."
پیاوەکە گووتی

"جیمین سنوری خۆت بزانە...وەک دەزانیت لەتۆ گەورەترم...!بێ ڕێزی مەکە ئەوەی بمەوێت دەیکەم دەیتوانی ڕازی نەبێت گەمژەیە..."
ئافرەتەکە سەرەتا زۆر بە توڕەیی قسەی کرد دواتر تۆنی گاڵتە کردن لە قسەکانیدا دەرکەوت

"لەوانەیە لە تەمەنا خاتوو بۆرا بەڵام لە عەقڵدا بەداخەوە وانیە...دەمەوێت بزانم ئەو ڕۆژەی دەزانێت کە تۆ کێیت و ئامانجت چیە کاردانەوەی چی دەبێت..."
جیمین گووتی و برۆیەکی بەرز کردەوە

"ئاهههه...هەرگیز بوێری ئەوە نەکەیت ئاشکرام بکەیت ئەگەرنا خۆشت تیا دەچیت...!!"
بۆرا گووتی و دەستی کێشا بە مێزەکەدا

"دەبینم زۆر توڕەیت....نانا گیانەکەم توڕە مەبە ئەگەر منیش ئاشکرای نەکەم خۆی شتەکان ئاشکرا دەبن...جۆنگکوک زۆر لەوە وریاترە کە بیری لێ دەکەیتەوە..."
جیمین گووتی

"بەڵام لەگەڵ بۆرا هیچی پێ ناکرێت..."
بۆرا گووتی و بزەی کرد

"با بزانین کارە قێزەونەکانی تۆ سەردەکەون یان خۆشەویستی...!"
جیمین گووتی و بزەی کرد

"ئاههه....ڕێککەوتین تەنها چاوەڕێی ئەو کاتە دەکەم کە دەکەویتە سەر قاچەکانت تاکو یارمەتیت بدەم...!"
بۆرا گووتی

"زۆر دڵنیا مەبە..."
جیمین گووتی و بزەی کرد








"ئێڵی...!!"
خاتوو پارک گووتی بە هاوارەوە

"بەڵێ دایکە...؟!"
ئێڵی گووتی کاتێک لە نهۆمی سەرەوە بوو

"هاوڕێکەت هاتووە وەرە خوارەوە..."
دایکی گووتی

ئێڵی هاتە خوارەوە بەسەر پلیکانەکاندا و ڕۆیشت تاکوو بزانێت کە کێیە..

"ئاه...جیمین...؟!"
ئێڵی گووتی و زەردەخەنەی کرد

"سڵاو...!ئێڵ چۆنیت..؟"
جیمین گووتی و ڕۆیشت بۆلای و باوەشێکی پێداکرد

"باشم...تۆ چۆنیت...؟"
ئێڵی گووتی

"من دەڕۆم منداڵینە کۆبونەوەیەکی گرنگم هەیە ببورە کوڕەکەم...!"
دایکی ئێڵی گووتی و زەردەخەنەی کرد

"ئاه نانا ئاساییە خاتوو پارک فەرموو...!"
جیمین گووتی و خاتوو پارک ڕۆیشت

"چی دەخۆیتەوە...؟"
ئێڵی گووتی

"هیچ شتێک وەرە دانیشە..."
جیمین گووتی ئاماژەی بە سۆفاکەدا

"شتێک ڕوویداوە..؟"
ئێڵی گووتی کاتێک بە نیگەرانی نزیک بۆوە و لەلایەوە دانیشت

"ئێڵی دەزانم کە ئەو قسانەی دەیکەم سەرت دەسوڕمێنێ بەڵام تەنها ئەوەی داوای دەکەم گوێم بۆ بگرە تاکو قسەکانم دەکەم هەر شتێک دەپرسی بپرسە..."
جیمین گووتی و لێی دەڕوانی ئێڵی سەری هەژاند

"سەیرکە بۆرا کەسێکی ئاسایی نیە ئەو دەیەوێت جۆنگکوک بۆخۆی ببات و وەکو ئەوانی دیکە فریوی بدات من لەگەڵ بۆرادا کارم کردووە دەزانم کە بەدوای چیەوەیە ئەو کاتەی لە کۆمەڵەکەی دەرچووم دووژمنایەتیمان ڕاگەیاند باش دەزانێت هەر هەلێکم دەست بکەوێ دەیکوژم ئەو لە منداڵیەوە نائاسایی بووە هەمووشتێکی...دوای ئەوەی دەستی کرد بە کارکردن لەگەڵ باندێکدا و کاری نائاسایی ئەنجام دەدا بەبێ ئەوەی خێزانەکەی ئاگادار بن...چەندین کوڕی وەکو جۆنگکوک فریوداوە دوای ئەوەی دایکی زانی ئەویش یارمەتی دەدا تاکو نەگیرێت...ئەوەی دەیڵێ درۆیە تەنها دەیەوێت موڵکی پیاوان ببا و بیان کوژێ و دواتر پارەکە لەگەڵ باندەکە دابەش دەکات وە..."
جیمین دوودڵ لەوەی دەیگووت

"بەردەوامبە جیمین...."
ئێڵی گووتی

"ئ ئەو دوای لەناو بردنی ئەو پیاوانەی لەگەڵیدابوو خوێنەکانیان بەکار دەهێنێت بۆ گەنج مانەوە ئەگەر بەردوام بێت لەو کارەی ئەوا دەبێتە خاوەنی هێزی سەروو سروشتی....وەکو من.."
جیمین گووتی و قسەکانی بڕی

"وەکو تۆ...؟!"
ئێڵی گووتی

"ڕاستت دەکرد من دەتوانم مێشکی کەسەکان بخوێنمەوە وە تەنها بە سەیرکردنی چاوەکانیان دەتوانم ڕایان بکێشم واتا دەتوانم کۆنتڕۆڵیان بکەم
بەڵام ئەوە لەگەڵ بۆرا ئەنجامی نیە چەند هەوڵ بدەم..."
جیمین گووتی

"جیمین..."

"دەزانم دەزانم سەرەتاش گووتم قورسە تیبگەیت بە..."
ئێڵی قسەکانی بڕی

"پلانەکە چییە...؟"
ئێڵی گووتی

جیمین سەرسام بوو بە کاردانەوەکەی

"دەبێت بزانیت کە ناوی جۆنگکوک لەناو بابەتەکە بێت هەرچیەک بێ دەیکەم...!"
ئێڵی گووتی

"کەواتە دەبێت خۆت لە جۆنگکوک نزیک بکەیتەوە..."
جیمین گووتی






"بەردەوام دەبێت...."

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 30 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now