"چیت دەوێت...؟!"
ئێڵی گووتی کاتێک جۆنگکوک بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکە...جۆنگکوک وەڵامی نەدایەوە و خۆشی ڕۆیشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە...
دەستی کرد بە شوفێری کردن...
"وامزانی هاوڕێین..."
جۆنگکوک گووتی"مەبەستت چیە...؟"
ئێڵی گووتی کاتێک دەیویست فرمێسکەکانی بوەستێنێت لەکاتێکدا نەدەوەستان..."گووتت کەمنت خۆش ناوێت...خۆ پرسیارم لێ کردی..."
جۆنگکوک گووتی"کێ گووتی کە خۆشم دەوێیت...؟!"
ئێڵی گووتی و بەردەوام فرمێسکەکانی دەسڕی..."فرمێسکەکانت شاهیدن..."
جۆنگکوک گووتی"جۆنگکوک دەتوانی ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنی دەمەوێت بڕۆم...!"
ئێڵی گووتی و ویستی بابەتەکە بگۆڕێ"بۆچی...بۆچی منت خۆش دەوێت...؟!"
جۆنگکوک گووتی کەمێک توڕە دەردەکەوتئێڵی وەڵامی نەدایەوە...
"بۆچی...؟!!"
جۆنگکوک گوتی بە توڕەیی"ئەزانیت چەند جار هەوڵم یاوە لە دڵ و مێشکم دەرت بێنم...؟!!ئەزانی چەند گریاوم چونکە بیرم ئەکردی و نەمەتوانی بت بینم...؟!!!ئەزانی هیچ شەوێک ناتوانم بەبێ وێنا کردنی من و تۆ پێکەوە بخەوم...؟!!ئەچمە هەرجێیەک ئەڵێم خۆزگە ئەوم لەگەڵ ئەبوو هەرچیەک ئەکەم خۆزگە بە هەبوونت ئەخوازم...!نازانم بۆچی وە چۆن ئەو شتە درووست بوو بەڵام لەدوای ئەوەی لەدڵما ڕوا نەمتوانی لەڕەگەوە هەڵیکەنم...!!ئەزانم کە خۆشت ناوێم ئەزانم کە هیچ هەستێکت بۆم نیە ئەزانم...!!بەڵام کوێر بووم کوێربووم لە ئاست خۆشەویستیت ناتوانم ناتوانم ناوت لەبیر کەم ناتوانم دەنگت لەبیر کەم ناتوانم چاوەکانت لەبیرکەم....!"
ئێڵی گووتی بە هاوارەوە زیاتر و زیاتر دەگریا جۆنگکوک لەناکاو ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و سەیری ئێڵی کرد زۆر بە سەرسامیلێوەکانی دەلەرزین ڕووخساری دەلەرزی فرمێسکەکانی بەردەوام دەکەوتن چاوەکانی سور ببونەوە...
لەکۆتایدا ئەوەی چەند ساڵە لەدڵیدا هەڵی گرتووە گوتی...
بەڵام ئەوەی بە ئازارە ئەو ڕاستیەیە کە پێشتر بیری لێ کردبوۆوە...
خۆشەویستی یەک لایەنە....
"ئ ئێڵی..."
جۆنگکوک گووتی دەنگی دەلەرزیئێڵی سەیری لایەکی دیکەی دەکرد
"ب ببورە..."
جۆنگکوک گووتی و سەری داخست"دەزانم بەئازارە بەڵام ناتوانم....دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ بۆرادا بکەم..."
جۆنگکوک گووتی"کێشە نیە...ماڵئاوا..."
ئێڵی گووتی و لە ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتە خوارەوە..."ئاه...!!!!!"
جۆنگکوک هاواری کرد و بە سوکانەکەیدا دەکێشا
YOU ARE READING
خۆشم دەوێیت /Jeon jungkook
Romanceچی دەبوو ئەگەر تەمەنمان بە ئەندازەی خۆشەویستیمان بۆیەکتر درێژ بوایە..؟! ئەو کاتە هەرگیز نەدەمردین...