Elle

42 8 0
                                    



"ئێڵی...!خۆت ئامادەکە بەیانی لەگەڵ هاوڕێکانی کارم دەچینە گەشت..."
خاتوو پارک گووتی

"هاوڕێکانی کار...؟!!واتا خاتوو جیۆنیش دێت...؟!"
ئێڵی گووتی

"بەڵێ بێگوومان گووتی ئەگەر من بچم ئەویش دەچێت..."

"زۆر باشە من خۆم ئامادە دەکەم...!"
ئێڵی گووتی بە دڵخۆشی

سڵاو من ئێڵی ئێستا پشوی هاوینە ئەو پشویەی ٩ مانگە چاوەڕێی هاتنیم بەهەر حاڵ ئێستا تەمەنم ٨ ساڵە هەست دەکەم کەمێت گەورە تر بووم هم..؟!

بەیانی لەگەڵ دایکم دەچین بۆ گەشت بەهیوای ئەوەی بتوانم کە ئەو کەسەی لەدڵمدایە بیبینم هەرچەند لەدوای کرانەوەی قوتابخانە بۆ یەک جاریش نەمبینیەوە خاتوو جیۆن کەم کەم دەهات بەڵام بەتەنها خۆی بوو تەنها کەمێک باسی جۆنگکوکی دەکرد کە گوایە باسم دەکات و گونجاوە لەگەڵمدا هەرچەند دڵخۆش دەبووم بە قسەکانی بەڵام حەزم دەکرد خۆی ببینم....

دەزانن هێشتا بەخۆم دەڵێم کەمن منداڵم و نابێت کەسم خۆش بوێت و واز دەهێنم بەڵام ناتوانم...شەوان تەنها بەبیرکردنەوە لەو و دروستکردنی خەیاڵی بێ مانا دەتوانم بخەوم ئەگەر نا بەئاگا دەمێنم ئەوەش ژیانی من...

خۆشەویستی شتێک نیە تەمەن بزانێت کات بزانێت یان کەس بزانێت لەناکاو دێت و لەدڵتدا ڕەگ درووست دەکات و تۆش بە ناچاری گەورەی دەکەیت لەکاتێکدا نازانیت کە ئەگەر زیانت پێ دەگات یان نا....

بەدڵخۆشی خەوتم و وەکو هەموو شەوەکانی دیکە بە درووستکردنی خەیاڵی بێ مانا...

کاتژمێر ٨ بەیانی...

"دایکە من ئامادەم..!!"
ئێڵی گووتی

"زۆر باشە دەچینە لای شوێنی کارەکەم و لەوێوە بە پاس دەڕۆین..."
خاتوو پارک گووتی و لەگەڵ ئێڵی لەماڵ ڕۆیشتنە دەرەوە




"ئۆه بەخێر بێیت ئێڵی...!دەمێکە نەمان بینیوی...!!"
هاوکارەکانی خاتوو پارک گووتیان هەرکە نزیک بوونەوە لە پاسەکە

ئێڵی چەمایەوە و سڵاوی کرد بەڵام چی...

چاوی کەوتە سەر ئەو کوڕەی هەموو کاتێک لەبیریدایە و وە ئێستا لەبەردەمیدا وەستاوە و سەیری دەکات...

"سڵاو خاتوو پارک...!"
خاتوو جیۆن گووتی

"سڵاو خاتوو جیۆن سڵاو جۆنگکوک...!"
خاتوو پارک گووتی

"سڵاو خاتوون..."
جۆنگکوک گووتی و چەمایەوە

"کەی بەڕێ دەکەوین...؟!"
خاتوو پارک گووتی

"تەنها دوو کەسی تر ماون ئەوان بێن دەچینە ناو پاسەکە..."
خاتوو جیۆن وەڵامی دایەوە

هەمووان وەستابوون و لەناکاو دوو کەسەکە دەرکەوتن و سڵاویان کرد خاوەن پاسەکە دەرگاکەی کردەوە و هەمووان سەرکەوتن...

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now