Elle

42 10 0
                                    



ڕۆژێکی نوێ

ئێڵی نزیکە هەفتەیەکە دەستی بە قوتابخانە کردۆتەوە و لەگەڵ جۆنگکوکدا هاتووچۆ دەکات و زۆر سەرقاڵی وانەکانیەتی زۆربەی زۆریان زۆر باشە تێیاندا بەڵام دەرسێک کە کەمێک زەق بێت کۆمپیوتەرە کە ئەویش جۆنگکوک پێی دەڵێتەوە هەرچەندە ئەم ماوەیە ئێڵی زۆر نایەوێت نزیک ببێتەوە لە جۆنگکوک چونکە بەتەواوی بونەتە سەر دێڕی هەواڵەکانی قوتابخانەکە قسەی جۆنگکوک تەنها ئەوەیە کە دەڵێت گرینگیان پێ مەدە...

کارین زۆر پاڵپشتیەتی و یارمەتی دەدات و دڵی دەداتەوە زۆربەی کات ئەو دەیخاتە پێکەنین...

لەدەرگای ماڵەوە ڕۆیشتمە دەرەوە بینیم ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەی جۆنگکوک لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە کاتێک چومە دەرەوە زەردەخەنەی بۆکردم و گووتی کە سەرکەوم...

"بەیانی باش..."
گووتم و دەرگاکەم داخست

"بەیانی تۆش باش...!"
جۆنگکوک گووتی

"بگرە..."
جۆنگکوک گووتی و زەرفێکی پێدام...

"ئەوە چیە...؟"

"خواردنی بەیانیان دەزانم فریا ناکەویت لەماڵەوە بیخۆیت..."
ئەوە چیە...؟

ئێستا گرینگیم پێ دەدا...؟

وەک هاوڕێیەک...؟

"ئاه زۆر سوپاس بۆ خەمخۆریت..."
گوتم و زەرفەکەم کردەوە

جۆنگکوک دەستی کرد بە شوفێری کردن و ئێسپرێسۆکەی دەخواردەوە...

"ئێڵی دەزانم کە ڕقت لە کۆمپیەتەرە بەڵام بەڕاستی نابێت وابیت لە داهاتوو دەزانی چەند کارت پێی دەبێت...؟دەزانیت چەند زیان بەخۆت دەگەیەنی بەوەی کە ناتەوێت فێر بیت...؟"
جۆنگکوک بە جدی گووتی

"ڕاستدەکەیت بەڵام جۆنگکوک بەڕاستی هەوڵدەدەم...!بەڕاستیمە...!"
گووتم و ڕووخسارم جدی کرد

"لەمڕۆوە خۆم بەتایبەت وانەت پێ دەڵێم...خاتوو پارک گووتی کە کارێکی باشە لەدوای قوتابخانە کاتژمێر ٢ دەبێت لای من بیت..."
جۆنگکوک گووتی لەکاتێکدا هێشتا لە شۆکدا بووم

وامزانی بە هەرەمەکی گووتی کە بچمە ماڵەکەی بەڵام زۆر بەڕاستی بووە...

من و ئەو...؟ یاااا

"نەمدەزانی ئەوەندە جدی بوویت لەسەر قسەکانت..."
گووتم و سەیری پێشەوەم دەکرد

"وەکو گووتم دەمەوێت یارمەتیت بدەم..."
جۆنگکوک گووتی

"سوپاس..."



لە وانەی ٥ کۆتا وانەدابووین کە کۆمپیوتەر بوو لەژووری کۆمپیوتەر دانیشتبووین و گوێمان بۆ جۆنگکوک دەگرت ڕاستیەکەی هەندێک خەیاڵیان بەدیار جۆنگکوکەوە ڕۆیشت بوو وە ئاسایی بوو چونکە وەکو خوویەکی لێهاتووە بۆیان....

خۆشم دەوێیت /Jeon jungkookWhere stories live. Discover now