°<^CHAPTER_TWELVE^>°

348 33 0
                                    


جۆنگکوک زۆر توڕەبوو ئەو نەیدەویست ڤیناس لەدەمی یەکێکی ترەوە بیبیستێ دەیویست خۆی پێی بڵێ

دەمارەکانی دەستی دەرکەوتبوون ڤیناس کەمێک ترسا لەدڵی خۆی دەیوت دەبێت ئەمتچ شتێک بێت کارینا بەفیزەوە دەستی کرد بەقسە"خاتو ڤیناس ئەوپیاوەی تۆ دووساڵە لەگەڵی ئەو کەسەی لەگیانی خۆت زیاتر خۆشتدەویست دەزانی ئەو چیکرد دەستی کرد بەدرۆ کردن جیۆن جۆنگکوک گەورەترین مافیای ئاسیا و ترسناکترین پیاوی کۆریا تۆ تەنها لایەنەباشەکەی ئەوت بینیوە ئەگەر لایەنەکەی تری ببینی ئەوا پەشیمان دەبیتەوەلەوەی خۆشتویستوە"

ئەمە هەرئەوکاتەبوو کەجۆنگکوک لێی دەترسا ڤیناس بڕوای نەدەکرد"کارینا"جۆنگکوک جەختی لەسەرناوەکەی دەکرد"چییە پێت ناخۆشە هاوسەرەکەت بزانێت کێی همم ئەمە دەبوو خۆت پێی بڵێی وە ئامۆژگاری من ئەوەیە بۆتۆ ڤیناس نەگاتە بەیانی لێی جیاببیتەوە"هەستایە سەرپێ و ڕۆشت ڤیناس فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە کوک سەیری کرد ویستی دەستی بگرێت بەڵام ڤیناس هەستا"جۆنگکوک پێمبڵێ ڕاستدەکات هااا قسەبکە"دەستی کرد بەهاوارکردن

جۆنگکوکیش هەستا هاتەبەرامبەری"سێرکە ڤیناس دابین.."نەیتوانی قسەبکات ڤیناس پێی بڕی"دانانیشم هەرئێستا پێبڵێ ڕاست دەکات یان نا"بەهاوارەو کوک چاوەکانی داخست هەرگیز ڤیناسی بەم شێوەیە نەبینیوە سەری داخست"سێرکە ڤیناس من دەم ویست ببین بەهاوسەرئەوکات هەموو شتێکت پێبڵێم کەهاوسەرگیریمان کرد دایک و باوکت نەمان نەم ویست زیاتر خەمبارت بکەم بۆیە وتم کە کەمێک باشتربوویت بۆت باس دەکەم بەڕاستیمە هەرگیز نەم دەویست لەدەمی یەکێکی ترەوە بیبیستی دەم ویست خۆم پێتبڵێم بەڕاستی ببورە وامدەزانی چیتر منت خۆشناوێت و جێمدێڵی"

ڤیناس فرمێسکەکانی سڕی"هەروادەکەم ناتوانم چیتر لات بمێنمەوە"کوک بۆساتێک دڵی لەلێدان وەستا کەوتە ئەرزەکە نەیدەتوانی بڕوابکات کە چیتر ئەوی لانابێت نەیدەتوانی ئەوکچەی چەندان ساڵە بۆی دەژی ئێستا دەڕوات ناتوانێت ناتوانێت خۆ ئەو بەرد نییە لەوێ جێیبهێڵی

ڤیناس بەگریانەوە لەماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە ئەمە ئەو ڕۆژەبوو کەکوک تێیدا گەورەترین ئازاری چەشت نەیدەویست نەیدەویست بەم شێوەیەبێت ئایا ئەمە کۆتاییە ئایا ئەمە دوابینینەوەیە

^جۆنگکوک^
فرمێسک لەچاوم هات چۆن چۆن واڕۆشت ئەی من من پەیکەرم چۆن دەبێت بێ ئەو ناتوانم چۆن دڵم ئازاری هەیە ئەوکچەی لەگیانی خۆم زیاتر خۆشمدەوێت ئێستا ڕۆشت

ئێستا من تاوانبارم یان ئەو تێناگەم بۆچی بۆچی من کارینا مردنت بەدەستی منە هەرگیز نایەڵم بەخۆشی بژیت چۆن ژیانی منت تێکدا یەکەم جار بەخۆنزیک کردنەوەت لەمن دووەم هەوڵی کوشتنی شازادەکەمتدا ئێستاش ئێمەت جیاکردەوە

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now