°<^CHAPTER_TERTEEN^>°

262 31 12
                                    


کوک بەبێهێزی دانیشت هێزی هیچ شتێکی نەبوو لەکۆتاییدا ئەو کەسەی بۆی دەژیا ڕۆشت ئیتر دڵی بەچ شتێک خۆشبێت لەژیان ئەوکەسەی هۆکاری ژیانی بوو ئێستەلای نییە خۆشەویستی دوساڵەی لانییە کەبۆئەو وەک دووڕۆژ وابوو

ئەوپێکەنینەی لای ئەو هەیبوو لای هیچ کەسێک نەیبوو هەست دەکات دەخنکێت وابیردەکاتەوە لەمەودوا تەنهایە هیچ کەسێک نییە دەردەدڵی لابکات هیچ کەسێک نییە لای پێبکەنێت

سەری بەدیوارەکەوە نابوو بیری لەشازادەکەی دەکردەوە هەموو یادەوەریەکان وەک ڤیدۆیەک هاتە پێش چاوی ئاخر بیری بۆنەکەی دەکات بیری باوەشەکانی دەکات بیری زەردەخەنەکانی دەکات بیری هەموو شتێکی دەکات

هەموو پاسەوانەکان بەخەمباری سەیری گەورەبێ بەختەکەیان دەکرد سەریان داخستبوو ئەوان دڵسۆزی گەورەکەیان بوون دڵیان بۆدەسوتا بەڵام هیچیان لەدەست نایەت

دواــی ســـــێ مــــانـــــگ

لەماوەی ئەم سێ مانگە هەم کوک هەم ڤیناس گەورەترین ئازاریان چەشتوە ئەوان لەیەک دوورن بەڵام دڵیان بەیەکەوەیە کوک وەک شێتێکی لێهاتووە هەموو شەوەکان دەخواتەوە ڤیناس هەموو شەوێک بەچاوی فرمێسکەوە دەخەوێت بێ ئەوەی جیهیۆک هەستی پێبکات

میۆن کەبەبابەتەکەی زانی زۆر دڵتەنگ بوو ئەویش لەڕێگەی پاسەوانی کوکەوەزانی کاتێک ڕۆژێک ڕۆشت بۆ ماڵی کوک پاسەوانەکە پێی ڕاگەیاند زۆر خەمباربوو کەکوکی وابینی زیاتر خەمباربوو پەیوەندی بەڤیناس کرد

ڤیناس هەموو شتێکی بۆباس کرد میۆن بەڤیناسی وت کە بێتەلای بەڵام ڤیناس وتی نەخێر چونکە کوک دەیدۆزێتەوە لەوێ بێت باشترە بۆیە ئەمڕۆ میۆن بڕیاری داوە بڕوات بۆلای کوک

دوای کەمێک گەیشت ڕۆشتە ژورەوە بەڵام لوتی گرت چونکە ماڵەکە بەتەواوی بۆنی مەی لێدەهات میۆن شۆک بوو هەرگیز نەیدەزانی کوک دەخواتەوە بۆدەرگاکەی بەکراوەیی جێهێشت بۆئەوەی بۆنەکە بڕواتە دەرەوا

ڕۆشت بینی کوک لەسەر سۆفاکە خەوتووە کەمێک جوڵاندی"هێی بەڕێز جۆنگکوک هەستە"بەکەمێک توڕەیی کوک بەچاوی خەواڵوەوە هەستا کەمێک چاوی خوراند میۆن لەبەرامبەری دانیشن

کوک سەیری چواردەوری کرد"ببورە میۆن ماڵەکە کەمێک پەرشوبڵاوە"دەستی کردەناوقژی"کێشەنییە من بۆئەوەنەهاتووم هاتوم قسەت لەگەڵ بکەم"کوک سری کرد و خۆی ڕێک خستەوە"فەرموو"میۆن دەستی کرد بەقسە"بەڕێز جۆنگکوک یەکەم شت دەمەوێت بزانم بۆچی ئەم کارە لەڤیناس شاردەوە"

کوک سەیری کرد"میۆن من هەرگیز مەبەستم هەڵخەڵەتاندنی ڤیناس نەبووە هەرگیز مەبەستی خراپم نەبووە تەنها ترسی لەدەستدانیم هەبووە نەم دەویست بزانێت تا هاوسەرگیری دەکەین دەم ویست لەدەمی خۆمەوە بیبیستێت نامەویست لەدەم یکاریناوە بیبیستێت هەم خۆی من پێم دەوت من ئەوم لەگیانی خۆم زیاتر خۆشدەوێت من بێ ئەو ناتوانم حاڵم زۆر خراپە لەم سێ مانگە خۆشیم نەبینیوە هەموو سیئۆل گەڕام نەمدۆزیەوە تەنها بچکوترین هەواڵی ئەو بۆمن زۆرە دەمەوێت بزانم باشە چی دەکات ئایا لەمەترسیدانییە ئایا لەکۆریا ماوە وە من هەرگیز مەبەستی ئازاردانی ئەوم نەبووە من تەنها خۆشمویستوە"

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now