°<^CHAPTER_TWENTY-THREE^>°

207 23 0
                                    


ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە بۆ هەمووان ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە سوۆن دەبێتە یەک ساڵ یەک ساڵی پڕ لەخۆشی بێ کێشە بوو هەمووان وابیردەکەنەوە کەلەدایک بوونی سوۆن خێرێکی تێدایە چونکە هەرکە لەدایک بوو خۆشی هێنابۆ هەمووان سوۆنی نازدار چاوەکانی کۆپی باوکیەتی چاوێکی ڕەشی قەترانی وەقژێکی قاوەیی کە ڕێک لەدایکی دەچێت لێوە باڕیکەکانی بەتەواوەتی شێوەی باوکیەتی تەنهاقژی لەدایکی دەچێت کوڕێکی نازدار و خوێن گەرمە هەر بەبینینی دەچێتەدڵتەوە

وەمیۆن قاوەخانەی تایبەتی بۆخۆی داناوە وەجیمین ڕۆژ بەڕۆژ قۆزتر و جوانتر دەبێت وەپلەی بەرزکراوەتەوە وەجیمین میۆنی بەدڵە دەیەوێت بەمزوانەپێی بڵێت ئەمەش تەنهاجۆنگکوک دەزانێت

وە ڤیناس و کوک ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر یەکتریان خۆشدەوێت هەردوکیان بەتەواوەتی دووانەیەکی زۆر جوانن کە بێ یەکتری ناتوانن لەدوای لەدایک بوونی سوۆن خۆشەویستیەکەیان زیاتر بوە بۆ یەکتری

هەمووان خەریکی ئامادەکارین لەقاوەخانەکەی میۆن ڕۆژی لەدایک بوونی سوۆن دەگێڕن سوۆن لەگەڵ جۆنگکوکە لەڕێگان بۆ ئەوێ ئەوەدەبێتەسوپڕایز چونکە سوۆن نازانێت کە ڕۆژی لەدایک بونیەتی وەئێستا شەوە

گڵۆپەکانیان کوژاندەوە کوک گەیشتە بەردەم قاوەخانەکە"دەی برانم کوڕە شێرەکەم وەرە"سوۆنی کردە باوەشی هەرچەندە سوۆن پێی گرتوە بەڵام کوک پێی خۆشترە بیکاتەباوەشی وەهێشتا زۆر بەبەباشی ناتوانێت قسەبکات تەنها هەندێک وشە دەزانێت

کەگەیشتنەبەردەم قاوەخانەکە کوک سوۆنی کردە ئەرزەکە"دەی کوڕم بڕۆینە ژورەوە"کوک خۆی نزم کردەوە سوۆن وتی"ئائا"بەدڵخۆشیەوە وتی کوۆ پێکەنی لەشیرینی کوڕەکەی کوڵمەی ڕاکێشا دواتر هەستا و دەرگاکەی کردەوە ڕۆشتنە ژورەوە بەتەواوەتی تاریک بوو سوۆن سەیری کوکی کرد"ئ..ئەپا ئ.ئێرە.."نەیتوانی قسەکەی تەواوبکات کاتێک گڵۆپەکان هەکرا هەریەک لەڤیناس و میۆن و جیمین وتیان"ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز"هەمان ڕستەیان دوبارە دەکردەوە سوۆن پێکەنی بەڕاکردن ڕۆشتە باوەشی ڤیناس ڤیناس بەتوندی لەباوەشی گرت

"ئ،ئوما لۆژی لەدایکسون چییە؟"هەمووان پێکەنین ڤیناس ماچی کوڵمەی کرد"واتە ئەو ڕۆژەی تۆ تێیدا لەدایک بوویت"سوۆن سەیری دەوروبەری کرد بیری کەوتەوە کەچەپڵەیان لێدا ئەویش دەستی نزیک کردەوە و چەپڵەی لێدا هەمووان سەریانسوڕما چونکە یەکەم جارە چەپڵەلێبدات"واکوڕەکەم فێری چەپڵەبوە"ڤیناس وتی کوکیش بەپێکەنینەوە هاتەلایان و باوەشی لەسوۆن دا

"دەی دەی وەرن جۆنگکوک و ڤیناس لەگەڵ سوۆن کێکەببڕن"میۆن وتی ئەوانیش بەزەردەخەنەوە ڕۆشتن سوۆن لەبەینی هەردوکیان بوو هەرسێکیان دەستی گرت بەچەقۆکە و کێکەکەیان بڕی جیمین و میۆن چەپڵەیان لێدەدا"زۆرباشە ئەمە دیاریەکەی منە"میۆن وتی کاتێک پاکەتێکی هێنا سوۆن کردیەوە بینی ئۆتۆمبێلێکی شەحنە سوۆن بەچاوی گەشاوەوە سەیری میۆنی کرد"کوڕم بڵێ سوپاس"ڤیناس بەچپەوە وتی سوۆن سەری بەبەڵێ لەقاند قوڕگی پاک کردەوە"کولم بلێ سوشاس"هەمووان پێکەنین

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now