°<^CHAPTER_TWENTY-ONE^>°

216 25 6
                                    

ڤیناس شۆک بوو جۆنگکوک لەشوێنی خۆی ڕەق بوو بزەیەکی کرد"ئەم گاڵتەجاڕیە بوەستێنن"جۆنگکوک وتی و پاڵی بەسۆفاکەدایەوە جیمین و میۆن بەخەمباری سەیری یەکتریان دەکرد"ب..بەڵام ئەوەڕاستیەکی تاڵە"میۆن وای وت و سەیری داخست کوک گریان لەقوڕگی بوو و هەستا و ڕۆشتە سەرەوە ڤیناس فرمێسک لەچاوی کەوتەخوارەوە ئاخر ئەو تازە لەگەڵ دایکی هاوسەرەکەی ئاشتبوبویەوە نەدەبوو بەم خێراییە جێیهێشتبا

ڤیناس بەخێرایی بەدوای کوکدا ڕۆشت ڕۆشتەژورەکەیان بینی کوک چاوی پڕفرمێسکە بەخێرایی باوەشی لێدا کوکیش بەهەمان شێوە"ئازیزەکەم ئارامبەوە"ڤیناس وای وت و فرمێسکەکانی زیاتر بوو سەیری کوکی کرد و فرمێسکەکانی بۆ کوک سڕی"من من تازە ئاشتبوبومەو بۆچی وا بەخێرایی جێیهێشتم من رۆری بیردەکەم"وتی و بەهێمنی فرمێسکی دەڕشت ڤیناس دەستی لەسەر کوڵمەی دانا"دەزانم دەزانم بەڵام هیچ لەگەڵ چارەنوس ناکرێت منیش ئەو ئازارەم چەشت"بەتوندی باوەشی لەکوکدا هەردوکیان بەتوندی یەکتریان لەباوەش گرتبوو فرمێسکیان دەڕشت و ناخی خۆیان بەتاڵ دەکردەوە بۆ کوک زۆر قوڕس بوو

لەلایەکی دیکە میۆن و جیمین پەشیمان بوون لەوەی  وتیان نەدەبوو بەوخێراییە پێیبڵێن چونکە کوک تازە لەکۆما هەستابوو سەیری یەکتریان دەکرد هەردووکیان پەشیمان بوون بەپەشیمانی سەیری چاوەکانی یەکتریان دەکرد میۆن نەیتوانی بەرگە بگرێت هەستا و ڕۆشتە دەرەوەی ماڵەکە هەرکە هاتەدەرەوە فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە بەگریانەوە بەڕێکەوت بۆماڵەوە نەیویست تەکسی بگرێت هەرچەندە ڕێگاکە دوربوو بەڵام دەیویست بەپێ بڕوات

لەنیوەی ڕێگاکە دەنگی هەورەتریشقەهات ئاماژە بۆئەوەی کەکەمێکی دی باران دەبارێت هەنگاوەکانی زیاتر کرد زیاتر دەڕۆیشت بەڵام چەند کەسێک لەبەردەمی وەستان"ئۆو کچی جوان بۆچی بەم شەوە لەدەرەوەیت"یەکێک لەکوڕەکان وتی دیاربوون کەسانی خراپ بوون"تکایە لاچن لەسەر ڕێگەکەم"لەم کاتە باران دەستی پێکرد کوڕەکان دەستیان کرد بەپێکەنین"بەڕاست گوێتان لێیە دەڵێت لاچن تۆکێی کچێ"وتی پاڵێکی پێوەنا زۆری نەمابوو بکەوێت خۆی کرۆنتۆڵ کرد"پێمبڵێن چیتان دەوێت وازلەمن بێنن"میۆن وای وت کاتێک هەمووگیانی تەڕبوبو بەهۆی زۆری بارانەکەوە کوڕەکانیش هەروەها

"ئۆو دڵنیام تامی خۆشدەبێت پێتچۆنەدەربارەی شەوێک"یەکێک لەکوڕەکان وای وت هەمووان هاوڕابوون میۆن گیانی کەوتە لەرزین سەیری کرد موبایلەکەی پێنییە زیاتر ترسا"واو کچەکەمان ترساوە"وتی دەستی دا لەقژی میۆن ڕۆشتە دواوە ئەو هیج دەربارەی شەڕکردن نازانێت زیاتر دەترسا"تکایەوازبێنن سۆزانی زۆرە"میۆن وای وت لەترسا فرمێسکەکانی زیاتر بوو خۆزگەی دەخواست بەتەکسی بڕۆشتایەتەوە ماڵەوە"دیارەتۆش یەکێکی...."نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەهۆی ئەوبۆکزە بەهێزەی بەری کەوت کوڕەکە کەوتە ئەرز میۆن شۆک بوو

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now