°<^CHAPTER_ELEVEN^>°

248 33 0
                                    


ڤیناس بەبێهێزی لەسوچێک دانیشتبوو ئەوکەسانەی دایک و باوکی ئەویان دەناسی دەهاتن بۆ سەرەخۆشی میۆن بەخەمباری هاتەلای ڤیناس و لەتەنیشتی دانیشت

ڤیناسی کردەباوەشی خۆی ئەمانە هەمووی بۆ ڤیناس زۆر لەناکاوبوو هیچ پێشبینی شتی وای نەدەکرد هەمیشە هیوای دەخواست مەرگی پێش مەرگی دایک و باوکی بکەوێت بەڵام نەیتوانی نەهاتەدی هیچ پێشبینی ئەوەی نەکردبوو لەشەوی هاوسەرگیریەکەی دایک و باوکی بمرن

"گیانەکەم ڤیناس" کوک بانگی کرد ڤیناس سەری بەرز کردەوە"همم"کوک ڕۆشت لەتەنیشتی دانیشت ڤیناسی لەمیۆن وەرگرت و کردیە باوەشی خۆی"شازادەکەم دەڕۆینەوە ماڵەوە"کوک ڤیناسی هەستاند و بردیەلای ئۆتۆمبێلەکە"سوپاس میۆن تۆدەتوانی بڕۆیت"وتی کاتێک ڤیناسی خستەناوئۆتۆمبێلەکە"شایەنی نییە من هیچم نەکردوە بەڵام هەرچی بوو پەیوەندی بکە" وتی کاتێک سەیری ڤیناسی دەکرد خەمی ئەویبوو حاڵی هیچ باشنەبوو"باشە ماڵئاوا"کوک وتی و سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوت بەرەوماڵەوە

میۆن هەناسەیەکی هەڵمژی و بەڕێ کەوت بۆماڵەوە نەیدەویست بەتەکسی بڕوات دەیویست پیاسەبکات بەڕێگادا دەڕۆیشت کزەبایەکی هێمنی هەبوو کەشوهەواکەی بەدڵبوو خەمباربوو دەیویست بڕوات بۆلای ڤیناس

میۆن ئەوکچە لەتەمەنی11ساڵیەوە دایک و باوکی ڕۆشتن بۆ دەرەوەی وڵات10ساڵ بەتەلەفون قسەدەکەن وەبۆیە ڕۆشتن بۆدەرەوەی وڵات دایکی میۆن نەخۆشبوو پزیشک وتبویان کە چارەسەکەی تەنها لەدەرەوەی وڵاتە ئەوان ڕۆشتن دوای8ساڵ میۆ ڤیناسی ناسی کەڤیناسی ناسی دایک و باوکی میۆن وتیان کەوا تۆش دێنین بەڵام میۆ ڕەتی کردەوە دوای ئەوهەموو ساڵە کەسێکی دۆزیەوە کە قەدری دەزانێت بۆیە ڕەتی کردەوە وە بڕیار وایە ساڵێکی دی دایک و باوکی میۆن بێنەوە میۆن لەتەمەنی19ساڵی کەسێکی خۆشویست بونە خۆشەویست ساڵێک بەیەکەوە بوون بەڵام دەرکەوت کەخیانەتی لێکراوە کەئەوی بینی لەگەڵ کچێک ماچی یەکتردەکەن تەواو بیهیوابوو لەوکاتەدا وە بەڤیناسی نەوتبوو تائێستە وە تاکە کەسی ئەو ئێستا ڤیناسە نایەوێت بەهیج شێوەیەک ڤیناس دڵتەگ بێت هەمووشتێکی بۆدەکات ئەوی زۆر خۆشدەوێت ڤیناسیش بەهەمان شێوە ئەوان نمونەی هاوڕێیەتین

دوای ماوەیەک میۆن گەیشتەماڵەوە ماڵێکی ساردوسڕ ڕوناکیەکانی کردەوە ڕۆشتە ژورەکەی هێشتای خەمی ڤیناسی بوو ئاخۆ چیدەکات ڕۆشتە گەرماو دوایکەمێک هاتەدەرەوە خۆی گۆڕی چونکە ماندوبو خەوا

لــــــەلـــــــایــــــەڪـــــی تــــــر

ڤیناس بەهێمنی لەژورەکەیان دانیشتوە فرمێسک دەڕێژێت کوک هاتەدەرەوە لەگەرماو بەخەمباری سەیری ڤیناسی دەکرد خۆی گۆڕی و ڕۆشت لەتەنیشت ڤیناس دانیشت

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now