هـاوپـۆلـەڪـەم ≻≻ 3

604 86 130
                                    

کـۆمـێـنـت لـەنـێـوان دێـڕەکـان جـێـبـبـێـڵـن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

TAE POV

بەڵام لەرزێک بە گیانم داهات کاتێ باوەشێکی بەهێزی لێدام
دڵم زۆر زۆر خێرا لێیدا بەجۆرێ هەناسەم تۆزێک بڕا
بەڕاستی ئەو باوەشە زۆر زۆر گرینگ بوو بۆم ..
یانی دەسپێکی ئەوە بوو شەرمم کەم بێتەوە
بەراستی دڵم زۆر خێرا لێئەدا

بەبزەوە لێم دوور کەوتەوە

جۆنگکووک : ئای زۆر سووپاسسس تایهۆنگیی " بە دەنگە کیوتەکەی قسەی کرد "

نەمئەتوانی بزەکەم ڕاگرم هەتا نەمتوانی وەڵامیشی بدەمەوە بەهۆی زۆری لەرزینی جەستەم بەڕاستی تۆزێ شلەژابووم
ئەترسام هەست پێبکات و لەلای شەرمەزار بم .. هەستێکی ناخۆش بوو بەراستی ..
بەهەزار حاڵ بەسەر هەستەکە زاڵ بووم
تۆزێ قسەی کرد دواتر ڕۆیشت
لە چاوترکانێک یۆنگیم لەلای خۆم بێنیەوە

یۆنگی : گەمژه یەکێ سووپاست ئەکا بۆ وەڵامی نەدایەوە؟ "

چاوەکانم فراوان بوون واتا سەیری کردووم؟
ئەی چی لە جیمین کردووە ؟

تای : ئەی چیت لە جیمین .. " قسەکەی پێبڕی "

یۆنگی : جیمینیش ئەزانێ زۆر زۆری بەدڵە پێکەوە بەتۆمان ڕائەبوارد  " بەبێباکی "

بەباوەڕ پێنەکراوی سەیرم کرد ئەویش بەبزەوە سەری بەمانای چییە لەقاند .. هەستم بەتورەیی کرد بەڵام راستەوخۆ ڕای کرد بەراستی ئەمویست بچم و زۆر خراپ ئازاری بدەم ، ئێمە هەردووکمان زۆر تووڕەین بەڵام توورەیی من لەهی ئەو مەترسیدارترە چونکە من شەڕ ئەکەم و شین و مۆری ئەکەمەوە جگە لەوەش من کەم تووڕە ئەبم بەڵام خراپ توڕەئەبم

هەناسەیەکی بێزاریم هەڵمژی .. ئەترسم شتێک لەگەڵ جیمین بکات ئەم گەمژەیە درێغی ناکا کچە یاخود کور لای جوان بێت تەواو هی خۆیەتی .. ئێستا ئەوان زۆر نزیکن هیوادارم هیچ لەنێوانیان ڕوونەیات .. جەنتاکەم لەشان کرد بۆ ئەوەی بچمە ماڵەوە دڵنیام یۆنگی ڕۆیشتوە و کۆتا کەس بووم لە قوتابخانە بە هێواشی لەڕێڕەوەکە ئەڕۆیشتم کاتێ بەڕێوبەر بانگی کردم

بەڕێوبەر : دەی تایهۆنگ خێرابە ئەم قور بەسەر وشک بوویەوە لێره "

ئەم گەمژەیە چاوەڕێشی کردووم؟ مەرگی هاتوە بەخوا
بەڕاکردن چووم بۆ لای تا تۆزێکی لێدەم بەڵام وشک بووم کاتێ جۆنگکووکی خۆمم بێنی .. ڕاستەوخۆ شتێ وەک تیر و شت بەدڵما ڕۆیشت هەستێکی نایاب بوو

تای : ئـ ئا جۆنگکووک "

کووک : ئەزانم لات سەیرە بەڵام جیمین و یۆنگی بەیەکەوە چوونەوە "

تۆزێ تووڕەبووم لەناخم بەڵام دەرم نەبڕی بزەیەکی گەورەم کرد و بەڕێکەوتین بۆ ماڵەوە تەواوی ڕێگاکە قسەی بۆم ئەکرد .. باسی حەزەکانی ئەکرد دڵی خۆش بوو و پێدەکەنی

هـاوپـۆلـەڪـەم || 𝗧.𝗞 ✓Where stories live. Discover now