بەهاری ساڵی دوو هەزارو بیست و چوار
پایتەختی وڵات
ڕۆژێکی پڕشنگداری ڕەنگین
هەورەکان و ڕەنگی شین و چۆلەکە ئازادەکان ئاسمانیان جوانتر کردبوو بە هەرلایەکدا دەتڕوانی سەوزایی درەختەکان و خونچەی گوڵەکانت دەبینیـ ـ هەمیشە لەم کاتە جوانانەدا لەناکاوێک باران دەباری بەڵام ئەمڕۆ کەشوهەوا ناوازە بوو
شەقامەکانی شارەکە پڕبوو لە مرۆڤە تێکۆشەرە کۆڵنەدەرەکان
هەندێک بەدوای خۆشی دەڕۆشتن
هەندێک بەدوای دروستکردنی شەڕ و ناخۆشی
هەندێک دەڕۆشتن بە کەسێک بڵێن خۆشم دەوێی
هەندێکیش دەڕۆشتن بڕیاری جیابوونەوە بدرکێنن
سەیری تەواوی ڕووخسارە جیاوازەکان بکە ئەوان لە هەرلایەکدا بێت گوناهبارن و خراپەیەکیان کردوە
مرۆڤ ناوی دووەمی هەڵەیە
ناوی سێیەمی گوناهبارە
ناوی چوارەمی خیانەتکارە
ناوەکان نابڕێنەوە .. ژمارەکان تەواو دەبنکچە لاوە دڵگیرەکە لەنێو مۆڵەکە خەریکی ڕێکردنی کەلوپەلە تازەهاتووەکان بووـ قاچەکانی لاواز ببوون و برسێتی سکی ئازاردەدا دەستی لەکاتی بڕینی پاکەتە گەورەکە ئازاردا
خوێنەکەی بە زووی دەسڕی تاکو کەلوپەلەکان پیس نەبنگەورەکەی هاواری کرد
نـێـنـا ' بڕۆ ئایس کۆفیەکەم بۆ بهێنە
نێنا سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و بەپەلە ڕۆشت
گەیشتە کافێکە و بەخێرایی ڕۆشتە شوێنی وەرگرتنی ویستەکان
ـ فەرموو خاتوون چیت دەوێت ؟ (کچەکە بە لوت بەرزیەوە وتی)
نێنا بە ڕوویەکی خۆش ئاماژەی بۆهەمان شوێنی هەمیشەی دا
ـ (من زۆر بێزارم لەمە) خاتوون بڵێ کە چیت دەوێ ؟
نـێنا کە کەمێک شڵەژابوو دووبارە دەستی بۆ هەمان شوێن ڕاکێشا
ـ گەمژە تەنها دەمت بکەوە و بڵێ کەوا چیت دەوێت تۆ سەرقاڵم دەکەیت و بێزارم دەکەیت ( دەنگی بەرزکردەوە)
نێنا کە ڕووخساری پڕ شەرمەزاری ببو سەری داخست و نەیدەزانی دەبێت چی بکات چاوە پڕ فرمێسکەکانی سڕیەوە و بە پێکەنینەوە سەری بەرزکردەوە دووبارە ئاماژەی بەهەمان شوێندا
YOU ARE READING
﮼گوناهیبیدهنگ
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز