![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. نــێــو دڵــی نێـنـا
چاوەڕێی گەڕانەوەی ئێمە مەبن
دەڕۆینە ماڵەکەی من
چاوەکانم لەسەر ڕووخساری بوو وە دواتر پشتی وە دواتر درگاکە
تەقەی پێڵاوە بەرزەکانی ئەنجڵی'یش بە دەمارەکانی توڕەیمدا بڵاوە دەبوون و وایان دەکرد سەرم ئازاری هەبێت
لەولاشەوە پێکەنین و دڵخۆشی دایکم وەک چەکوشێک بوو کە مێشکمی دەپرژاند و سەبری نەدەهێشتم
بیرکردنەوە لەوەی لەبەرچاوی هەموواندا ئەوی برد بۆ ماڵەکەی
شتێک بوو مێشکم نەیدەویست شیکاری بکات و دڵم تێبگەیەنێتجۆشوا لەبەرچاوەکانم بوو ـ ئەو سەیری دەکردم
دواتر قسەکانی بەرەو مێشکم گەڕانەوە وە بە چاوەکانم پرسیارم لێ دەکرد کاتێک ئەو تێنەدەگەیشت و منیش نەمدەوانی بیڵێم
سیۆنگچیۆل خێزانەکەی تۆی کوشتووە ؟
ئاخر ئەو هەرگیز ئەو کارە ناکات !جۆشوا بە ڕوومدا پێکەنی کاتێک دەمزانی چەند توڕەیە
دەستەکانی لە شانم جێگیرکرد و لەبەردەم خێزانەکەم قسەی کردجۆشوا ' ببورە بۆ تێکدانی سوپڕایزەکەت ئازیزم ئەمە جوانترین بوو لەلام سوپاست دەکەم ئێستاش تا خێزانەکەمان لێرەن با دڵخۆش بین و کەمێک لە کێکەکە بخۆین
سەرم بۆی جوڵاند و بە دڵخۆشیەوە خەریکی بڕینی قاشەکانی کێکەکە بوو ئەو بەڕاستی لە مەزاجێکی تردایە کاتێک سیۆنگچیۆل لێرە نییە و دڵخۆش دەرەکەوێت
بۆ کاتژمێرێکی دیکە بەو جۆرە ماینەوە کاتێک لەلای من وەک سەدەیەک بوو هەر خولەکێک و لە مێشکمدا بیرکردنەوەیەکم دەبوو دەترسام شتێک لە نێوانیان ڕووبدات و ببێتە ڕاستی !
بەبەردەوامی سەیری درگای ماڵەکەم دەکرد بەهیوای گەڕانەوەی بەتەنها بەڵام سووودی نەبوو هەتا تاکو دوای ڕۆشتنی خێزانەکەم و تاکو ئەو کاتەی بەڕێز چۆی شەوشادی کرد و تاکو ئەو ساتەی ڕۆشتمە ژوورەکەم و بە لای ژوورە چۆڵەکەی چیۆل'دا ڕۆشتم
![](https://img.wattpad.com/cover/372557060-288-k785510.jpg)
YOU ARE READING
﮼گوناهیبیدهنگ
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز