هەفتەیەکی بێدەنگ تێپەڕیبێدەنگ ــ هەروەک لێوەکانی نێنا
بێدەنگ ــ هەروەک مرۆڤە پڕ ڕقە پیسەکان
بێدەنگ ــ هەروەک ئەو دووڕوانەی هێشتا ئاشکرا نەبوونهەموو شتێک بە هەمان ژانەردا دەڕۆشت و هیچی نوێ لە ئارادا نەبوو ـ وەک هەمیشە سیۆنگچیۆل و جۆشوا دەمەقاڵێیان هەبوو
وەک هەمیشە بەڕێز جیۆن لەنێو واژووکردنی گرێبەستدا وون بوو
وەک هەمیشە خاتو جیۆن هەوڵی زیاتری بۆ ئەنجڵی و ڕقی زیاتری پێشکەش بە نێنا دەدا
وەک هەمیشە نێنا لەنێوان هەمووان جێمابوو
لەڕاستیدا تەنها سەرقاڵ بوو بە ئامادەکردنی ئاهەنگی ڕۆژبوونی جۆشوا ' ئەو لەو شەوەوە هەستی بەرامبەر کوڕەکە نەرمم ببوو
هەستێک کە هەبوونی هەمان برین لە دڵدا سەرهەڵدەدات
بەبێ ئەوەی سیۆنگچیۆل'یش هەستی پێ بکات خەریکی ئامادەکاری بوو ـ ئەو و بەڕێز چۆی هەموو کارەکانیان دەکرد
تەنها دەیویست ئەمەیان جیاواز بێت
تەنها دەیوست بۆ ساتێک لەبیری بکات ...
هەمووان لە ماڵەکەدا کۆببوونەوە
کاتێک بەڕێز چۆی بڕیاریدابوو میوانەکان بانگێشت بکات
نێنا دەستەکانی دەگوشی کاتێک ئەنجڵی دەبینی بەو درێسە سوورەوە
قژەکانی سوور ـ و لێوەکانی سوور وەک شاژنی خوێن دەردەکەوت
نێنا بیری لەوە نەکردبوەوە کە دایک و باوکی و ئەنجڵی بانگ دەکرێن تەنها دەیویست شتێکی سادە بێت بۆ دڵخۆشکردنی کوڕە دڵشکاوەکە
ئیزنی وەرگرت و بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت کاتێک دوودڵی مێشکی دەخواردکانتۆرەکەی کردەوە و سەیری درێسەکانی دەکرد کە هەرگیز لەبەری نەکردوون و وەک هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون
دانەیەکی شینی کاڵی دەرهێنا و لەبەردەم ئاوێنەکەدا سەیری خۆی دەکرد و قژەکانی بەردەدایەوە
YOU ARE READING
﮼گوناهیبیدهنگ
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز