1҉4҉

415 91 80
                                    

هێندە نزیک دەبمەوە کە بسووتێیت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


هێندە نزیک دەبمەوە کە بسووتێیت

وا دەکەم سەرلێشێواو بیت بەڕێز جۆشوا'ی خۆبەزلزان

جۆشوا ' بۆچی ؟

ئەنجڵی ' چونکە هاوسەرگیریەکەت وەک هاوسەرگیری منداڵە شەش ساڵەکان واییە ـ گەمژە
سوپاس بۆ گەیاندم بۆ ئێرە

جۆشوا دەستەکانی گرت

کەوایە خۆشەویستی گەورەکانم نیشان بدە

ئەنجڵی زەردەخەنەی کرد ' پێت وایە هەموو شتێک یارییەکە بۆت ؟
بەڕێز جۆشوا گەر بەو شێوەیە بەردەوام بیت زۆر لەدەست دەدەیت

جۆشوا بە قسەکەی پێکەنی ' دەی کچێ چی دەربارەی من دەزانی؟

ئەنجڵی ' تەنها ئەوەندەی کە تاکە کەس نیت ئازارت هەبێت

خۆبەزلزان ژیان بۆ هەمووان ناخۆشە نەک تەنها تۆ
هیچی تایبەتت نییە
خوات لەگەڵ

ئەنجڵی ڕۆشتە ژوورەوە و جۆشوا لەبەرخۆیەوە پێدەکەنی
ئەو حەزی بەم جۆرە قسانەیە هەرچەندە بیریان لێ ناکاتەوە و بەخاڵیدا نایات و هەمیشە خۆی پێ ڕاست بووە
کاتێک مێشکی لێکدانەوەی بۆ شتێک کرد ئەوە تا کۆتا سات لەگەڵی دەڕوات و دەسبەرداری نابێت
بیرکردنەوەی دەربارەی ژیان و سیۆنگچیۆل'ی مامی و هەموو شتێک خراپ وخەمبارانە بوو جۆشوا پێی وابوو ئەو پێویستی بە خۆشەویستی و لێبوردەی و لەبیرکردنی ڕووداوە ڕابردووەکان نییە

ئەو تەنها پێویستی بە تۆڵە و ڕق هەبوو


ئەو بە قورسی هەوڵی دەدا کە هەموو شتێک ببێت بە هی خۆی و مامی بخاتە ژێر قاچەکانی ـ وە ئەوەش ئاسانتر بوو کاتێک سیۆنگچیۆل بۆخۆی وازی لە کۆمپانیاکەی باوکی هێنا و دوورکەوتەوە ـ ئێستا پارچە بەنرخەکەی بەڕێز چۆی تەنها هی خۆی بوو ـ وە بەباشی بەڕێوەی دەبرد


﮼گو‌نا‌هی‌‌بیده‌نگWhere stories live. Discover now