بۆچی منداڵێک لە جۆشوا ؟بۆچی نەفرەتی
هەستم دەکرد هەموو جیهان لەبەردەممدایە و تۆمەتی ئابڕوم دەخەنە پاڵ و ئەوانیش بە قێزەونی و پیسیەوە سەیرم دەکەن و دواتریش بەرد بارانم دەکەن و دەمکوژن
کاتێک سەیری سیۆنگچیۆل'م دەکرد کە هێندە دڵنیایە من ئەوەم لەگەڵ جۆشوا کردبێت تەنها ... هەستم بە هەستێکی هیچ دەکردتەنانەت نەمدەتوانی بگریم !
ئەمە شتێک نەبوو کە دەبوو بۆی بگریم و بکەومە سەر ئەژنۆ
چونکە خۆم باش دەمزانی کە هیچ شتێکم نەکردوە و خیانەتم لە هەستەکانم بەرامبەر چیۆل نەکردوە بەڵام بیرکردنەوە لەوەی کە ئەو هەمیشە وا دەزانێت دەیکەم تێکی دەدامسیۆنگچیۆل ' دەزانی چی نێنا ئیتر توانام نەما بجەنگم بۆت
هەربەڕاستی ئیتر نایکەم ـ ئیتر هەربەڕاستی وەک مامێکی هاوسەرەکەت سەیرم بکە و لێم بڕوانە
من بۆ ئامانجێک دەجەنگم کە لەلای تۆ بووەتە ڕابردوو منیش داهاتووی خۆم لەسەری داناوە بەبێ پەشیمانی و دوودڵی
زۆر هەوڵمدا نێنا وە زۆریشم قبووڵ کرد وە لە زۆر کاتدا دەستتم گرت و نەمهێشت پێت پێدا بنێن بەڵام ئیتر هێزم نەما
هیوادارم جۆشوا توند دەستەکانت بگرێت چیتر تۆ نیت لەلای من
با منیش نەبم لەلای تۆ باشە ؟دەنگی زەنگی درگاکە هات
هاوسەرەکەت لێرەیە
چاوەکانم دەرپەڕین و دەستیم گرت تاکو نەڕوات درگاکە بکاتەوە
بە توندی دەستی بەردام و بەبێ ئاوڕدانەوە ڕۆشت تاکو درگاکە بکاتەوەدەنگە بەرزەکەی جۆشوا دای چڵەکاندم
کوا نێنا لە کوێیە ؟
بۆچی لێرەیە لەگەڵ تۆ ؟سیۆنگچیۆل ' لە ژوورەوە چاوەڕێت دەکات هاوارم مەکە هەواڵێکی خۆشی پێیە بۆت
جۆشوا ' چ نەفرەتیەک دەڵێیت تۆ ' پێش چیۆل کەوت بۆ ژوورەوە ' تۆ چی دەکەیت لێرە نێنا ها ؟ چـی دەکەیت !
YOU ARE READING
﮼گوناهیبیدهنگ
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز