کاتێک دایکم دەربارەی پورم بە چیۆل'ی وت حەزم دەکرد بیکوژم
وە کاتێک ئەو وتی کە خۆشحاڵدەبێت حەزم دەکرد بکوژرێم
هەربەڕاستی ئەوم لەدەستدا ؟
من چوومە نێو ئۆتۆمبێلەکە و وەک کارتۆنێک بووم نەمدەتوانی هیچ بکەم
هەموو شتێک شۆکێکی گەورە بوو بۆم
بۆچی دەبێت لەو هەموو کەسە و ئەو هەموو ماڵە ماڵی چیۆل بێتجۆشوا لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری کردم بزەیەکی کرد
ڕووم کردە پێشەوە و سەیرم نەکردەوە
سیۆنگچیۆل ' بەڕێز جیۆن دەتوانم ژمارەکەت وەربگرم ؟
بەڕێز جیۆن ' ئاهـ بێگومان فەرموو
(کارتەکەی نێو گیفانی دەرهێنا )سیۆنگچیۆل ' سوپاس ـ شەوێکی باش خواتان لەگەڵ
بە زەردەخەنەوە ئێمەی بەڕێکرد وە سەیری منی نەکردەوە
باوکم هاتە نێو ئۆتۆمبێلەکە و ڕۆشتین
تەواوی کاتەکە دایک و باوکم دڵخۆش بوون
بێگومان بە بەردێک دوو ئامانجیان پێکامنیان بە شوو دا
خاوەنی پڕۆژە نوێیەکە مامی زاواکەیان دەرچوو
گەر بمزانیبا سیۆنگچیۆل ئەو کەسەیە کە باوکم بۆی تێدەکۆشێ
خۆم دەمهێنایە بەردەمی و تووشی ئەم کێشانە نەدەبوومبەڕێزجیۆن ' لەکۆتایدا بەسەربەرزی تۆ هاوسەرگیری دەکەیت
دایکم وەڵامی دایەوە ' باشە هیچ نەبێت پەیوەندیەکەی سودی هەبوو بۆمان ئازیزم
بەڕێز جیۆن ' بەڵێ ئەوە باشترین کاربوو تاکو ئێستا کردبێتی
دڵم پارچە پارچە دەبوو بە قسەکانی باوکم .. باشە دایکم من کچی ڕاستەقینەی ئەو نیم بەڵام باوکم چۆن دەیتوانی هێندە ڕەق و سارد بێت لەگەڵ مندا
هەربەڕاست ئەمە باشتری کارە کە من کردبێتم ؟
ئەی ئەو هەموو هەوڵەم لە خوێندن و فێربوونی کارە خانەدانەکان بۆ شکۆی تۆ باوکە ....
YOU ARE READING
﮼گوناهیبیدهنگ
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز