1҉0҉

602 103 606
                                    

لە درگای گەرماوەکەم درا و داچڵەکیم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لە درگای گەرماوەکەم درا و داچڵەکیم


وەرە دەرەوە نێنا
من لەوە شێت'ترم کە بیری لێ دەکەیتەوە
ئەو درگا نەفرەتیە دەشکێنم
یاخود تاکو سبەی لێرە چاوەڕێت دەکەم
تێدەگەیت

دەیکێشا بە درگاکەدا و قفڵەکەی بادەدا
چاوەکانم دەرپەڕیبوون و دەترسام
دەستم گرت بە گوێیەکانمەوە

ڕێک وەک ئەوکاتەی دایکم سزای دەدام

دەترسم
دەترسم

قاچەکانم لەباوەشکرد
کاتێک تکەی ئاوی قژم دەیدا لە قاچەکانم

درگای ژوورەکەم کرایەوە بە دوایدا

چی دەکەیت تۆ

هاواریکرد

جۆشوا ' پەیوەندی بە تۆوە نییە

سیۆنگچیۆل ' بە ڕێزەوە قسە لەگەڵ من بکە

جۆشوا ' دەتوانیت لە ژووری خۆشەویستەکەم بڕۆیتە دەرەوە ؟

سیۆنگچیۆل سەیری کرد بەڕێز جیۆن و خێزانەکەی لەوێدا وەستابوون زەردەخەنەیەکی کرد و دەست خستە سەر شانی جۆشوا

باوەشی کرد ' ئارام بە ئازیزم ئەو سەلامەتە
'چرپەی بۆ کرد'
گەر خۆشەویستت بوایە درگاکەی بۆ دەکردیتەوە

جیۆن' بەڕێز جۆشوا 'دەنگی بەرزکردەوە' بۆچی بەم شێوەیە لە درگای گەرماویی کچەکەم دەدەیت !

ـ مامت لێرەیە ـ
ئارام بە
ئارام بە جۆشوا

زەردەخەنەیەکی کرد ' ببورە باوکە زۆر بەپەرۆش بووم بۆ بینینی
دایکە تکایە ئازیزەکەم بهێنە دەرەوە

وتی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە

بەڕێز جیۆن ' فەرموو بەڕێز سیۆنگچیۆل

سینگچیۆل ' بێگومان ... خاتوو نێنا تۆ دەتوانی بێیتە دەرەوە مەترسە

وتی تاکو ئاگەداری بکاتەوە کە توڕە نابێت گەر بێتە دەرەوە
وەک ئەوەی چاوەڕێی فەرمانی ئەو بێت درگاکەی کردەوە هاتەدەرەوە
گیانی دەلەرزی و پشتی دا بە دیوارەکەیدا
بەو چاوە ترساوانەی سەیری چیۆل'ی دەکرد

﮼گو‌نا‌هی‌‌بیده‌نگWhere stories live. Discover now