0҉4҉

526 109 604
                                    

چۆی سیۆنگـچــیـۆل

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



چۆی سیۆنگـچــیـۆل

چاوەکانم ئەبڵەق بوون ' هەستم دەکرد ناتوانم هەناسە بدەم
ناتوانم چاوەکانم بتروکێنم ـ ناتوانم لەوە زیاتر شەرمەزار ببم

ئەویش کپ وەستابوو سەیری دەکردم
ئاگەداری دەستەکانی باوکم نەبوو کە دەیەوێت تۆقەی لەگەڵ بکات

چاوەکانی لەنێو ڕۆحم نابوو
بە شێوەیەک سەیری دەکردم خەریک بوو لەوێدا گیانم دەکێشرا

قاچەکانم لەیەکدی ترازان و خەریک بوو بکەوم

باوکم ئاوڕی بۆ دامەوە و نیگایەکی بۆکردم کە پڕ قسەی ناخۆش بوو
بە خێرایی خۆم ڕێک کرەوە و سەرم داخست

سیۆنگچیۆل هێشتا وەک خۆی بەو شێوەیە وەستابوو

گیانم فیدای هەناسەکەی ' ئەوم سەرگەردان و تاساو کردوە

بەڕێز چۆی ' بە توندی کۆکەیەکی کرد

سیۆنگچیۆل دەستەکانی بە ئاڕاستەی باوکی نێنا برد و جوڵاندی

سیۆنگچیۆل ' ببورن ' فەرموو بەڕێزم بەخێربێن

لەوکاتەدا دووبارە سەرم بەرزکردەوە

وەک ئەوەی خەمبارترین میوزیک لە ژیانمدا لێ بدرێت

هەستم بە دڵتەنگیەک دەکرد کە هەرگیز بەو شێوەیە نەبووە
سینەم دەگوشرا و ئازارم هەبوو
دەمویست بکەومە سەر زەوییەکە بەڵام قاچەکانم پتەو بوون
دەمتوانی بمرم ' بەڵام جەستەم ساخ و بێ کێشە بوو

دەمویست هاواربکەم
بەڵام دەنگە ژێیەکانم لەنێو تابووت بوون

بەڕێز چۆی دەستی کوڕەکەی دیکە گرت و هێنایە پێشووتر
سوێن دەخۆم سیۆنگچیۆل ئاگەداری خۆی نییە .....

چۆی ' ئەمە نەوەکەمە ' جــۆشــووا

کوڕێکی باڵا بەرز بوو
چاوەکانی ڕەشی تیراوی بوون
هێندە تیژ بوون کە دەیتوانی بتکوژێت
لێوەکانی مامناوەند و لەگەڵ ڕووخساری گونجاو بوو
بێدەنگ دەردەکەوت
بەڵام ئەم بێدەنگیەی پڕ وشە بەدیاردەکەوت


﮼گو‌نا‌هی‌‌بیده‌نگWhere stories live. Discover now