Seven🫒

523 39 57
                                    


جۆنگکووک: وە با لەبیر نەکەم ئەگەر بێتو تەنانەت هاوسەرگیریشت لەگەڵ ئێمە کرد بە هیچ جۆرێک تێکەڵمان نابیت، ئەوەت بۆ دوبارە نەکەمەوە!
توندتر گووتی لە تایهۆنگ جیابۆیەوە!

تایهۆنگ تەنها سەری بۆ خۆرەوە بردبوو وە یاری بە پەنجەکانی دەکرد!

جۆنگکووک: ئێستاش لەگەڵم وەرە نامجوون بانگی ئێمەشی کردبوو.
بەبێ باکی قسەی کرد و دەستی کرد بە ڕۆیشتن، تایهۆنگیش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەدوای ئەو کەوت!.

جۆنگکووک: ئێمە هاتین.
*سارد.

نامجوون: ئەوە باشە، تایهۆنگ من دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم، وەرە ئێرە دابنیشە!.
زەردەخەنەی کرد و دەستی بۆ نێوان جین و هۆسۆک ڕاکێشا، تایهۆنگ سەیری جۆنگکووکی کرد وەک پرسیارێک!.
نامجوون: تایهۆنگ وەرە دابنیشە.
ئەو تەواو سەرنجی لەسەر ئەوان بوو بۆیە بە تووندی فەرمانی کرد، تایهۆنگ بە ئارامی و بێدەنگی چاوی لەسەر جۆنگکووک لادا و چوو دانیشت.

نامجوون: تایهۆنگ، ئێمە بەیانی هاوسەرگیری دەکەین.
بە ئارامی لە تای دەڕوانی، تایهۆنگ سەری بەرز کردەوە وەک شۆکێک.
نامجوون: وە هەر لە بەیانیدا هەموو شتێک ئامادە دەبێت، دوای ئەوە بۆ شەو دەڕۆینە ماڵێکی بێ پاسەوانی ژورەوە بۆ بەسەربردنی شەوێکی تایبەت.
هێشتا ئارام بوو لە قسەکان.

هۆسۆک: ئۆهـ نەفرەت.
بە بێزاری ئاماژەی کرد.

جین: ها؟ هۆسۆک چی بووە؟
سەری هێنایە پێش بۆ بینینی هۆسۆک وە نامجوون و تایهۆنگیش سەیریان کرد وە جۆنگکووک.

هۆسۆک: شەوێکی تایبەت؟ مەبەستت چیە لەمە؟ ئێمە تەنها یەک شەو بەسەر دەبەین؟.
بەبێزاری قسەکانی دەردەبڕی لە کاتێکدا نامجین دەستیان کرد بە پێکەنین، تایهۆنگیش وەک تەماتەی لێهاتبوو.

نامجوون: من ببم بە قوربانی ئەو ئارەزوەی تۆ، مواح بێگومان زۆرتر بەسەر دەبەین.
لاکاتی قسەکردن ماچێکی هۆسۆکی کرد.

جین: ئەی من؟
لچی کرد.

نامجوون: مواح مواح.
چوو جینیشی ماچکرد، دواتر سەیرێکی تایهۆنگی کرد و نزیک بویەوە لێی و ماچێکی وردی لێوی کرد و چوو دانیشتەوە، ئەوەش وایکرد تایهۆنگ ببێت بە تەماتەی کوردی!.

هەرکە نامجوون دانیشتەوە جۆنگکووک چوە سەر کۆشی و قاچەکانی لە کەمەری ئاڵاند و سەری نوقمی ملی کرد، هۆپجوون و جین زەردەخەنەیەکیان کرد بەو کاردانەوەیە، بەڕاستی ئەوان چاوەڕێی ئەمە بوون!.

جین: من تایهۆنگ دەبەم.
دوای شەش خولەک بێدەنگی تایهۆگ خەوت.

هۆسۆک:منیش یارمەتیت دەدەم.
ئەمەی گووت و تایهۆنگی لە باوەش کرد و شەو شادیان کرد، لە کاتێکدا جۆنگکووک بە هەمان شێوەی پێشتری بوو.

يّووٓتِوْبٌ چْەَنِآڵٍ✅YouTube channel Where stories live. Discover now