Two 🪸

349 39 15
                                    




تێپەڕینی نیو دوو کاتژمێر لەوەی کە پێشتر ڕوویدا کوڕەکە بە ئارامی لەسەر شۆستەیەک وەستاوە و چاوەڕێی باوکی دەکات کە بێت بەدوایدا! لەناکاو ئۆتۆبمێلێک بە خێرایی لە پێشی وەستا وە یەکێکیش لەدواوە لەگەڵ خۆی ڕایکێشایە نێو ئۆتۆمبێلەکە وە هەر بەزوویی دەستەکانی بەستران لە دواوە وە چاواکانی و دەمی، کە ناتها هاواری کزی دەکرد و دەجوڵایەوە.

ــــــــــــــــــ

ئەوان لە هۆڵەکە دانیشتون جین پێشتر چووبوو جۆنگکووکی شوشت بوو دواتر هێنایە خوارەوە لەکاتێکدا جۆنگکووک تەنها بە ڕقەوە سەیری نامجوونی دەکرد بە چاوە سوور و ئاوسەکانی کە بەردەوام فرمێسک تێیدا قەتیس بووە!

کەشەکە هەروا بێدەنگ بوو تا گوێیان لە دەنگی کەسێک بوو وەک بڵێی دەمی گیرابێت، جگە لە جۆنگکووک ئەوانیتر تێگەیشتن کە چی ڕوویداوە وە کێیە، ئەویان هێنا و دەستەکانیان کردەوە وە خۆشی بەبێ وەستان چاوی و دەمی کردەوە و دەستی کرد بە جوێندان بەر لەوەی چاو لەوانیتر بکات.

نامجوون: لی تایهۆنگ!!.
ئەو گووتی وە سەری سوڕمابوو لە کەشەکە!.

هۆسۆک: مەبەستت چیە لە لی تایهۆنگ؟.
هێشتا تێنەگەیشتووە، وە تایهۆنگ تەنها سەیری ئەوانی دەکرد زۆر بە ئاسایی بەڵام ڕەنگە تۆزێک ترسی بۆ درووست بوبێت.

نامجوون: ئەوە کوڕەکەی بەڕێز لیـ"ـە ئەوەی باسم کرد.
بە تیژی سەیری تایهۆنگی دەکرد و تووند بوو لە قسەکان، ئەو دەیزانی کە تایهۆنگ بە ئەنقەست ئەو کارانەی کردوە بۆ ئەوەی لەپێش چاوی جۆنگکووک خۆی سوک بکات(واتا لەپێش چاوی بکەوێت یان ڕقی لێی بێت).

لە هەمووی شۆکتر جۆنگکووک بوو کە لە تووڕەیی و گریان پێکهاتبوو کە تەنها دەیویست بەبێ دوودڵی دەست بکاتە ملی و تا دەیکەژێت واز نەهێنێت. وە هەمان شتی کرد!!!

جۆنگکووک: من تۆ دەکوژم.
بە ڕق و توڕەیی گووتی و بەرەو تایهۆنگ ڕۆیشت و دەستی لە ملی تووند کرد! ئەوانیتر سەرەتا تەنها سەرلێشێواوبوون بەڵام یەکسەر هۆسۆک بەرەو ئاوان ڕۆیشت و جۆنگکووکی بە توونی ڕاکێشا کە وایکرد دوور بکەوێتەوە لە تایهۆنگ، ئەوەی سەیر بوو تایهۆنگ لەکاتی کۆکین زەردەخەنەی بە فیزی دەکرد!.

تایهۆنگ: وادیارە کیم نامجوون زۆر گەورەیە کە بە سیان بەتاڵ نابێتەوە و پێویستی بە زیاترە کەچی بەهانە دەهێنێتەوە کە گوایە لەبەر ئەم گەمژەیە من دەهێنێت.
ئەو گەمژەیی کرد کاتێک وشەکانی بە زەرەخەنەی لایی دەربڕی کە دوای تەواو بوونی قسە نامجوون بۆی چوو، دەستی لەگەڵ قژی تێکەڵ کرد و بە تووندی گەڕاندیەوە دواوە.

نامجوون: ههـ تۆ چ جۆرە منداڵێکی؟ ئایە تۆ لەقسە تێناگەیت؟ تۆ تەنها فرۆشراوێکی لە بارامبەر کۆمەڵێک کەل و پەلی بێسوود کە باوکت دەیویست بەڵام من گووتم کە پێویستە پرس بکەیت بە جدی من هەڵەبووم بۆیە ئێستا وەک کۆییلەیەک و سۆزانیەک لامان دەمێنیتەوە و دەبێت ئازار بکێشیت.
بەردەوام بوو لە تووند کردنی دەستی و ئازاری تووندی بەوەی ژێر دەستی دەگەیاند بە تایبەتی دڵە بێخەوشەکەی، ئەخر ئەوە قورسە بۆ قبووڵ کردن، ئەو چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ چانیۆلی برا گەورەی یان کای برا بچووکی؟.

يّووٓتِوْبٌ چْەَنِآڵٍ✅YouTube channel Where stories live. Discover now