Twenty one 🧮

425 38 33
                                    

هاییییییییییییییییی

یەک زەمەنە دیار نیممممم😭😭

دەزانم هیچ بیرتان نەدەکردم💔

ڕیئاکشنی بکەننننن😭😭

بابچینە ناو ئاوێ!!!

حەفوو پارت🤭

☆ミ★彡ミ★

دوو کاتژمێر تێپەڕی بەسەر ئەوەی نامجوون جۆنگکووکی جێهێشت بە نیوە ڕوحی، بەڵام بەجۆرێک خەمیەتی کە هەست دەکات زۆر پەشیمانە،

تایهۆنگیش حاڵی زۆر باش نیە، بەردەوام بیر لە جۆنگکووک دەکاتەوە و دەیەوێ بچێتە لای بەڵام هۆسۆک ئەوەی قەدەغە کردوە لێیان!

بەڵام ئایە جین گوێ لەوە دەگرێت؟ بێگومان نەخێر! لەکاتێکدا سندوقی چارەسەری سەرەتایی بەدەستەوە بوو بەرەو ماڵەکا ڕۆییشت، وە دەرگاکەی کردەوە و بەدوای خۆیدا دایخست، هەرکە سەرنجی چوە سەر جۆنگکووک، بەجۆرێک تەزوو بە جەستەی داهات کە هەستی بە بەربوونەوەی دڵی دەکرد!

جۆنگکووک: جین!
بە کزی و نوزەوە گووتی، جین یەکسەر فرمێسکەکانی بەر بۆیەوە و چووە لای جۆنگکووک و دەستی بردە ژێر شانی کە وایکرد جۆنگکووک ناڵە بکات و دابنیشێت!

جین: خـ خۆشەویستم؟ تۆ...تۆ باشی؟ تـ تکایە بمبورە، ئەگەر من ڕێگریم بکردایە وانەدەبوو!
بە گریانەوە گووتی لەکاتێکدا جۆنگکووکی لە باوەش گرتبوو!

جۆنگکووک: ئازاری هەیە!
دووبارە بە کزی گووتی!

جین: ئا.. بوەستە بزانم کوێت ئازاری زۆرە!؟
ئەوە پرسی کاتێک جۆنگکووکی لەخۆی دورخستەوە و بەخەم و گریانی نەرمەوە سەیری جۆنگکووکی دەکرد!

جۆنگکووک: دە..دەستم، جین هەموو شوێنێکم ئازاری هە..هەیە، دەمەوێت بمرم، تکایە بمکوژنــــ!!
سەرەتا بە لکە لک گووتی دواتر هاواری کرد، جین یەکسەر تووند لە باوەشی کرد و دەستی بە سەری دادەهێنا!

جین: هەموو شتێک باش دەبێت،ئارامبە!
بە خەم و گرایانەوە دڵنیایی دەدا، تا دەنگێک سەرنجی ڕاکێشا!

نامجووم: چیم گووت جین؟
بە تووندی و بەتاڵیەوە پرسی کرد، جین یەکسەر هەستی کرد کە جۆنگکووک لەرزینی زیاتر بوو!!

جین: ئێ نامجوون تەنها جۆنگکووک با چارەسەر بکەین تکایە، ئەو زۆر خـ..!
بەر لەوەی قسەکە تەواو بکات جۆنگکووک لەنێو دەستەکانی شل بویەوە کە وایکرد جین هاوار بکات!
جین: جۆنگکووک؟ کووک؟ خۆشـ خۆشەویستم؟ نام تکایە!
هاواری کرد، نامجوون خێرا جحنگکووکی لە دەستی جین دەرهێنا هەر کە سەیری ڕوخساری کرد کە چەندە زەرد هەڵگەڕاوە زۆر خراپ ترسا بۆیە خێرا لە باوەشی کرد!

يّووٓتِوْبٌ چْەَنِآڵٍ✅YouTube channel Where stories live. Discover now