•I Hope Your Enjoy It𓍯𓂃𓏧♡
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌
«قاچت خراپ ئازاری پێ گەیشتووەدەبێت بچین بۆ نەخۆشخانە...»
•••
بەهێواشی هەنگاو بە هەنگاو لە ژێر پەردەی ئاسمانی پڕ لە ئەستێرە و ڕێگای پڕ لە پرشنگی تیشکی مانگ ڕێئەکەن ..
بچووکەکە قۆڵێکی گرێ داوە لە قۆڵەکانی قژ لوولەکە بۆ ئەوەی کێشەی ڕۆیشتنی نەبێ و لە کۆتایدا سەلامەتبێ ...
گەرچی زۆر سەیرە بەڵام هەر کەسێک ئەوانی بیبنیایە وێنای ئەوەی ئەکرد کە ڕەنگە خۆشەویست بن یان هاوسەر بەڵام ئەوان تەنانەت هاوڕێش نین ...
شتەکان ئەو کاتە دەستی پێکرد کە بە پێداگریە زۆرەکەی تای ئەوان ڕۆشتن بۆ نزیکترین نەخۆشخانە و لەوێ چەندەها پشکنین بۆ قاچی بچووکەکە کرا خۆشبەختانە هیچ شکانێکی نەبوو یان هەر زیانێکی دەرەکی تر تەنها ئەوە نەبێ کە جومگەکانی قاچی تۆزێ ئازاریان پێ گەیشتبوو و بۆی پێچایەوە لەگەڵ پێدانی هەندێ دەرمان بۆ شوێنە مۆروشین باوەکانی قاچی کە بەهۆی کەوتنی بە زەبرەوە دروست ببوو
«بە ڕاستی ئاجاشی تۆ تا ئێستا پێت نەگووتوم ناوت چیە»بچووکەکە لە ناکاوێک بێدەنگیەکەی شکاند و وتی بە پەرۆشیەوە وە لە هەمان کاتدا وایکرد ئەوەی تر لە بیرکردنەوەکتنی بێتە دەرەوە
ئەو بە بێ کاردانەوە سەیری دەکرد لە ڕاستیدا کوڕەکەی زۆر لا شیرینە کە پێی ئەڵێن ئاجاشی بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەو گەنجە بۆیە هەستێکی زۆر نامۆیە وای پێ بوترێ
تای لۆمەی کوڕەکە ناکات چونکە ئەو نابینێت بەڵام ئەو لۆمەی لێکدانەوە نا ڕێکەکەی ئەکات کە وایکردووە ئێستا لە خەیاڵی چاو ڕەشەکە وەک پیرێک دەربکەوێت ...
«کەی کاتی هات ئەو کات پێت ئەڵێم»
تای وتی«بۆچی ئێستا نا؟»
بە گلەیەوە وتی لە کاتێکدا چاوە خڕەکانی زیاتر و زیاتر گەش ببون ڕێک وەک منداڵێک دەرئەکەوت کە داوای پێدانی شیرینی بکات لە کەسێک یان پشیلیەک کە ناز بکات بەسەر خاوەنەکەی تای دووبارە پرسیاری بۆ دروست بوو لە مێشکیدا وەک ئەوەی :
YOU ARE READING
"چـاوەکـانت دەڵێـنـ≯🖤^
Nouvelles✼ •• ┈┈๑⋅⋯ ୨˚୧ ⋯⋅๑┈ •• ✼ چـــاوەڪــــــانـــت ڕۆمــــــانہ منـــیـــشـــ ئــــــاشــــــقۍ خـــوێـــنــــــدنەوەیــــــم!!!♡ ┌─────━┿──┿━─────┐ •𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐒𝐭𝐚𝐫:1/1/2023 •𝐄𝐧𝐝;...