•I Hope Your Enjoy It𓍯𓂃𓏧♡
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌
دراما دوو کاتژمێریەکە چەند خولەکێکە تەواو بووە و هاوکاتیش دووبارە کاتی ڕۆشتنی بچووکەکە هاتەوە ، تای وەم هەر جارێکی تر تا بەر دەرگا لەگەڵی ڕۆشت تا بە ڕێی بکات وەک میوانێکی خۆی ..
«دووبارە سپاس بۆ ئەمشەو»
کوڕە چاو رەشەکە بۆ دەیەم جار جەختی کردەوە بۆ قژ لوولەکە ، لە کاتێکدا ئەو چەندین جار پێی وتوبو کە پێویست نیە وابڵێ ،بەڵام ئاشکرایە کە کەسایەتی بچووکەکە خودی خۆی وایە بۆیە ئەو نایەوێت چیتر نا ئاسوودەیی بکات و ئاگاداری بکاتەوە کە وانەڵێتەوە بەڵکو بریاری دا دۆخەکە ئاسایی وەربگرێ و بە سادەی وەڵامی بداتەوە ..«نـــایــەوێــت» تای وتی
«دەتوانم بۆنی گوڵە هایدرانجیاکان بکەم»بە بزەوە وتی بەڵام لە ناکاوێک بزەکەی کزبوویەوەو بە هێمنی پرسیاری کرد و وتی« ئەوان خونچەیان داوە؟»
«بەڵێ»
تای وتی«چ ڕەنگێکن؟» بە کەمێک پەرۆشیەوە پرسی
«ئەوان شــینــن»
بچووکەکە زەردەخەنەیەکی کز و ماتی کرد کە بووە هۆی ئەوەی قژ لوولەکە سەرسام بێت بە خێرای میزاج گۆرانی ئەو کوڕە بچووکەی بەرامبەری و لە بیرکردنەوەکانیدا چەندەها پرسیاری بۆ دروست ببێ دەربارەی ..
« کەواتە من براوە بووم ...
من و ئەو پیاوە پیرەی پێشتر لە شوێنی تۆ بوو پێکەوە گرەوێکمان کرد لەسەر ڕەنگی گوڵەکان کاتی خونچەدانیان ! ئەو وتی مۆر دەرئەچن وە من شین کەواتە من براوە بووم . هەستێکی سەیرە قەرار وابوو کە ئەو کاتەی گوڵەکان خونچەیان دا ئەو لێرەبووایە بەڵام نیە ... کەس نازانێ لە داهاتوودا چی ڕوودەدات بێگومان »بە هێمنی وتی کاتی بە هێمنی دەستی لە خونچە تازەکانی گوڵەکە ئەدا ..تای دڵتەنگ بوو بۆ کوڕەکە باشە ماوەیەکی کەمە کە ئەیناسی وە ئەو هەمیشە خۆی دڵخۆش دەرئەخات بەڵام ئاشکراکردنی بە کارهێنانی ئەو ماسکی دڵخۆشیەی کە ئەیپۆشی بۆ تای زۆر ئاسانبوو ... بەو پێیەی خۆی ئەزموونی کردووە ، بچووکەکە دڵخۆش نیە ئەو ئازارێکی هەیە کە هەمیشە وایکردوە کز بێت هەمیشە ژێر چاوەکانی ڕەش بن و پێستی کاڵبێ و دەستەکانی بلەرزن .. خۆی نایڵێ و هەرگیز دەری ناخات زەردەخەنەی ساختە ئەکات بەڵام ...
چاوەکان درۆ ناکەن ، چاوەکانی ئەدوێن ..ᥫ᭡.
«بەهەرحاڵ،نامەوێت زیاتر کاتت بگرم پێویستە بگەڕێمەوە بۆ ماڵ کات درەنگی کردووە خواتلەگەڵ ئاجاشی بە هیوای شەوێکی شاد»..بە زەردەخەنەوە وتی دارەکەی لە ئەرزەکە جێگیر کرد و هەنگاوی نا و ڕێگای ڕۆشتنە ئەو دیوی شەقامەکەی گرتە بەر
دوایی ئەوەی کوڕە بچووکەکە بواری هیچ قسەیەکی تری بە قژ لوولەکە نەدا و دەستی کرد بە ڕۆشتن ئەویش چووەوە ژوورە بچووکەکەی و دەرگاکەی داخست ..
ویستی دابنیشێت بەڵام پێش ئەوە تاسا لە جێگای خۆی
کاتێ لە ناکاو گوێی لە دەنگیکی گەورەی وەستانی ئۆتۆمۆبیلێک بوو وا ڕاستەخۆ هەموو بەشەکانی مێشکی بە خەیاڵی چاوڕەشەکەوە بوو و لە خولەکێکدا چەندەها بیرکردنەوەی خراپی بە خەیاڵ دا ئەهاتلە هەمووی مەزن تر ئەوەبوو کە ..
ئایە بە ڕاستی ئۆتۆمبێلەکە بەر ئەو کەوت؟
هیچ پێگەیەکی تری بە هەدەر نەدا و بە خێرایەکی تۆکمە ڕایکردە دەرەوە چاوەکانی ڕاستەوخۆ ئەوەی بینی کە چاوڕەشەکە لەسەر شەقامەکە کەوتووە و دەستەکانی ئەملا و ئەملا ئەکات بە بێ ئۆقرەی
تای یەکسەر تێگەیشت کە بە دوای دارەکەی دەگەڕێت بۆیە
بەپەلە دارەکەی هەڵگرت و بەرەو لای ڕۆشت ..«تۆ باشیت؟»بە نیگەرانیەوە پرسی کاتێ وایکرد دابنیشێت لەسەر لایەکی شەقامە چۆڵەکە و دارەکەی خستە دەستی ..
«ب-بەڵێ بەڵێ ب-باشم تەنها ئۆتۆمبلێک بە خێرای بە لام دارۆشت خەریک بوو خۆی لێم بدات ئاھ»
بە شڵەژاوی وتی زۆر ڕوون بوو کە هێشتا ترسی ئەو ڕووداوەی چەند چرکەیەک پێش ئەو کاتە تێمپەڕاند بەسەری دا زاڵبوو سەڕەڕای ئەوەش هێشتا دوای کۆتای قسەکانی هەوڵیدا هەڵسێتەوە بەڵام ناڵەیەکی کرد بە هۆی ئازاری قاچی...تای ڕاستەوخۆ دەستی بۆ قاچی برد و پێڵاو گۆرەویەکەی لەبەر داکەند وە راستەوخۆ تێبینی کەمێک ئاوساوی پەڵەی مۆری کرد لەسەر جومگەی قاچی ..
«قاچت خراپ ئازای پێ گەیشتووەدەبێت بچین بۆ نەخۆشخانە »
Cut
⊹ ࣪ ﹏𓊝﹏𓂁﹏⊹ ࣪ ˖
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌های گایس
هیوادارم بە درتان بووبی کورت بوو دەزانم بەس
ان شاء اللە پارتی داهاتوو زوو دا دەنێم گەر توانیم 🙋🏻♀️
سپ بۆ پشتگیریتان 💋🔥
YOU ARE READING
"چـاوەکـانت دەڵێـنـ≯🖤^
Conto✼ •• ┈┈๑⋅⋯ ୨˚୧ ⋯⋅๑┈ •• ✼ چـــاوەڪــــــانـــت ڕۆمــــــانہ منـــیـــشـــ ئــــــاشــــــقۍ خـــوێـــنــــــدنەوەیــــــم!!!♡ ┌─────━┿──┿━─────┐ •𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐒𝐭𝐚𝐫:1/1/2023 •𝐄𝐧𝐝;...