Part - 15 -

154 75 46
                                    




کچێکی چەندە ئارام و لەسەرخۆیە.. دوای کەمێک بیرکردنەوە
هەستام و بەرەو دەرەوەی باڕەکە ڕۆیشتم و سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکەم و بەرەو کۆشک کەوتمە ڕێ



دوای گەیشتنم لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم هەموو پاسەوانەکانی بەر دەرگا وەک ڕێزێک چەمانەوە .. بەرەو ژوورەوە ڕۆیشتم



لە چێشتخانە دەنگ دەهات .. بەرەو ئەوێ ڕۆیشتم بینیم هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن خەریکی خواردنی نانی بەیانین.. جگە لە ن/ت ئەو لێرە نیە



بێ ئەوەی هیچ بڵێم بەرەو سەرەوە ڕۆیشتم.. دەرگای ژوورەکەمانم کردەوە بینیم ن/ت هەستاوە خەریکی چاککردنی قژی لیلی'یە .. لیلی هەر کە منی بینی بە خێرایی بەرەو لام هات و باوەشی لێدام منیش ئەوم بەرز کردەوە و هەڵم گرت ماچێکی ڕوومەتە نەرمەیەکم کرد ..





سەیری ن/ت'م کرد کە سەیری لایەکی تری دەکرد .. دەزانم ڕەنگە لێم توڕەبێ .. لیلی'م دانا و لە ن/ت نزیک بوومەوە .. شانەکانیم گرت



جۆنگکووک:- ن/ت.. سەیرم بکە من زۆر پەشیمانم ببورە من دوێنێ زۆر توڕە بووم نەمتوانی بەرگە بگرم و دەستم لێت بەرز کردەوە بمبوورە بەڵێن بێت جارێکی تر دووبارە نابێتەوە..
بە دەنگێکی نیگەرانیەوە وتم ن/ت سەیری کردم



ن/ت:- بۆچی وا لەناکاو گۆڕایت و بوویت بە هەمان دڕندەکەی جاران؟ بەیانیەکەی تەنها لەسەر شتێکی بچووک دەمەقاڵێت لەگەڵ کردم و لێم توڕەبووی و ئێوارەکەشی لێت دام و قسەت پێ وتم ..
بە چاوێکی پڕ فرمێسک




جۆنگکووک:- بمبوورە ، لێم خۆش دەبیت؟
بە چاوێکی پڕ لە هیوا

"ن/ت کەمێک بیری کردەوە"

ن/ت:- بە مەرجێک..



بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد


جۆنگکووک:- چ مەرجێک؟



ن/ت:- دەمەوێت سەردانی باوکم بکەم زۆرم بیر کردووە.):



You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: a day ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now