![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. "کەواتە بچووکەم چۆنیت لەگەڵ منداڵەکانت؟!"
ئیشان بە پێکەنینەوە پرسیەو کەسەی کە لە بەرامبەردا بە هێمنی زەردەخەنەی کرد ئەو هەست بە کەمێک نامۆی دەکات وەک ئەوەی ئیشان هاوڕێی خۆی بێت... بەڵام ئەمە سێیەم دیداری ئەوانە، بۆیە بەزەحمەت قسە دەکات بەبێ گرژی.
وە ئیشان بەرپرسی بەشی پۆلیسە و گەمژە نییە کە هەست بە دەمارگیری کوڕە بچووکەکە نەکات
بە نەرمی زەردەخەنەی کرد و دەستی گرت...
"دەمارگیر مەبە، قسە بکە، وەک خوشکە گەورەکەت دەبم بۆ تۆ، بۆیە تەنها قسە بکە..."
ئیشان پێکەنی کاتێک شەرمەزاری کوڕە بچووکەکەی بینی، چونکە ڕوومەتەکانی زۆر سوور بوون
"شەرم دەکەیت دەستت بگرم؟"
لە پێکەنین تەقیەوە کاتێک بچووکەکە زیاتر سوور بوویەوە
"خوایە بەڕاستی نازداری. سەیر نییە جونگکوک بەم شێوەیە عاشقی تۆ بووە."
ئیشان بێباکانە قسەکانی کرد، کە وایلرد لێدانی دڵی کوڕە بچووکەکە بەرز بێتەوە...
"همم، سەیرکە با ئەو تێنەگەیشتنە ڕوون بکەینەوە کە پێشتر ڕوویدا هاوڕێکانم لە شوێنی کارەکەم پێیان وتم کە چی روویدا لەو ئاهەنگەدا کە چەند مانگێک لەمەوبەر سازکرابوو کاتێک جونگکوک تۆی هێنابوو، مەبەستم نەبوو هەر زیانێک یان هەر شتێک بکەم کە ئازاری تۆ بدات، من قسەی ناشرینم بە جونگکوک وت کە تۆی هێنا ئەوێ و دەترسام کە بەر دۆخێک بکەوێت کە یەکێک لە ئەفسەرەکانی ئەوێ یان هەر کەسێک تر هەراسانت بکەن. و لە ڕاستیدا ئەوەی من ترسام ڕوویدا..."
ئیشان بەهێمنی وتی
"هەندێک لە هاوکارەکانم پێیان وتم کە پیاوێک هەیە هەوڵی هەراسانکردنت دەدات، بەڵام جونگکوک لە کۆتا چرکەدا دەستوەردانی کرد...بۆیە من لە هاتنی تۆ ڕازی نەبووم بەهۆی ترسم بۆ تۆ..."
بەنەرمی دەستی بە پشتی کوڕە بچووکەکەدا هێنا
ئیشان دیسان چاوەکانی سوڕاندەوە و سەیری منداڵەکانی کرد و زەردەخەنەی کرد

YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف || τκ ✔
Romanceتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...