![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ...
"تایهیۆنگ ئازیزم"
نامجون چرپەی بۆ ئەوی تر کرد کە بە چاوی درەوشاوە سەیری دەکرد و دوو ڕۆژە چاوەکانی لە ڕشتنی فرمێسک نەوەستاوە و ئەویش لە هەمان حاڵەتدا بوو...
"تای...ئازیزم."
تای ئاهێکی هەڵکێشا
"تکایە بە تەنیا جێم بهێڵە نامجون هیونگ."
"تای ئازیز، باوەڕم پێ بکە، هیچ ڕێگەیەکم نییە ، باوکم لە بڕیارەکەی پاشتگەست نابێتەوە."
نامجون ئاهێکی هەڵکێشا کاتێک گریانە چڕ و پڕی تای زیاد بوو.
"ل..کوێ...ئەو"
بە توندی هەناسەی هەڵکێشا و زیاتر گریا.
"دەزانم ئازیزم، دەزانم کە ئەو لە تۆ گەورەترە، بەڵام ئەویش... باشە ڕەنگە من باش نەیناسم... بەڵام پێدەچێت باش بێت، ڕەنگە...."
نامجون هەوڵیدا دڵنەوایی ئەوی دیکە بکات، بەڵام تای بە چاوی فرمێسکاوییەوە سەیری برا گەورەکەی کرد کە وەک ٸاگری خەڵوزی سووتاو سوور بوو.
"بەڵام هاوسەرگیری کردووە براکەم! ٸەو خاوەنی ژنەکەیەتی براکەم؟!"
تای زیاتر گریا... کاتێک زانی عەقید جیۆن خاوەنی ژنەکەیەتی!
نامجون سەیری کرد و ئاهێکی سوکی هەڵکێشا
"ساڵێکە ٸەو لەسەر جێگایە و بێھۆشە تایهیۆنگ... بە تەنیا ناتوانێ پێویستیەکانی دابین بکات، ئەوەندەی من دەزانم، خزمەتکارێکی هەیە کە لە هەموو شتێکدا یارمەتی دەدات."
ئەوەی بە براکەی وت وای کرد بە نیگای سپی سەیری بکات!
"نەخۆشییەکەی چییە؟!"
تای وازی لە گریان هێنا، بە سەرسوڕماوی وتی
"نازانم تای، جگە لەوەی نەخۆشیەکەی هیچ چارەسەرێکی نییە، واتە لەسەر ئامێر و دەرمان دەژی...."

YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف || τκ ✔
Storie d'amoreتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...