![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. "میشێل تایھیۆنگ چۆنە...؟"
جونگکوک بە ترسەوە پرسیاری لە پزیشک میشێل کرد کە لە ژووری تایهیۆنگ هاتە دەرەوە
"جیۆن وا دیارە خودا تۆی خۆشدەوێت، تایھیۆنگ تەندروستە و کۆرپەکەش هەروایە، بەڵام باشترە بۆی بمێنێتەوە و پشوو بدات، پێشتر پێم وتیت کە کوڕە، و دووگیانی بۆ ئەو زۆر قورسە. بۆیە تەنها وا لێبکە لەسەر جێگاکەی پاڵ بکەوێت و پشوو بدات."
دکتۆر میشێل بە هێمنی زیادی کرد لە کاتێکدا دەستی سەرقاڵی نووسینی هەندێک دەرمان بوو بۆ ئەوەی جونگکوک بیهێنێت بۆ ھاوسەرکەی.
"سوپاس مشێل"
مشێل بەھێمنی سەری بۆی جوڵاند و پاشان ٸەو دەرمانانەی پێدا کە پێویست بیکڕێت و ڕۆیشت...
...
"ئەمە چۆن ڕوویدا خاتوو ڕۆبنسن؟ ٸەما یانی چی تایهیۆنگ ببینم کە پلیکانەکان پاک دەکاتەوە؟"
عەقید بە توڕەیی زۆرەوە پرسی! سوێند دەخوات کە خەریکە لێرە هەمووان دەسوتێنێت هەست بە ئازار دەکات لەناو سنگی چەپیدا
"عەقید، ئەوە..."
"ھاوسەرەکەت ئەو کەسە بوو کە دەیویست کار بکات منیش هەوڵمدا ڕێگری لێبکەم کوڕەکەم، بەڵام زۆر پێداگر بوو."
خاڵۆژنی عەقیدەکە بە زەردەخەنەیەکی ئارامەوە وتی
"خاڵۆژنم؟ بۆ ڕێگریتان نەکرد؟ پێم وتیت ئاگاداری بە."
عەقید بە تووڕەییەوە هاواری بەسەر خاڵۆژنەکەیدا کرد، خاڵۆژنی عەقیدەکە بە هێمنی ئاهێکی هەڵکێشا و چاوەکانی لە ڕووخساری تووڕەی عەقیدەکە دوور خستەوە.
"ببورە ئازیزم نەمدەزانی کە توانای دووگیانبوونی هەیە من نەمدەزانی، باوەڕم پێ بکە، کاتێک تەنانەت ویستم وای لێبکەم ژوورەکەی بەجێنەهێڵێت."
خاڵۆژنی عەقیدەکە بە خەمباریەوە وتی
عەقیدەکە بە هێمنی ئاهێکی هەڵکێشا، هەستا و بەرەو دەرەوە ڕۆیشت بۆ ئەوەی دەرمان بۆ هاوسەرە گەنجەکەی بکڕێت...
![](https://img.wattpad.com/cover/375840621-288-k610949.jpg)
YOU ARE READING
جَريمَةُ شٰرَف || τκ ✔
Romanceتایهیۆنگ:بە خێزانەکەمم وت لەلایەن برا گەورەکەمەوە هەراسان ئەکرێم. پێم وابوو لە ئەنجامدا براکەم دەردەکەن لە ماڵەوە..بەڵام ڕۆژی دواتر خۆم بینیەوە لە دەرەوەی ماڵەکە! بەڵێ هاوسەرگیریان پێکردم لەگەڵ"جیۆن جۆنگکووک" تێبینی:ئەو چیرۆکە هی خۆم نیە هەموو مافەک...