... لەرۆژی دواتر کە رۆشتەوە زۆر چاوەرێی را ونی کرد بەڵام هیچ دەرنەکەوت، نە لە وانەکان نە لە کاتی نانخواردن، چاوەروانی ئەو رۆژەی بێ ئەنجام بوو. لە رۆژی دواتر لە نیوەی خوێندنی وانەکەیان بوون کاتێک را ون دەرگاکەی کردەوە و هاتە ژوورەوە، رۆ ون بە بینینی زۆر دڵخۆش بوو. بەڵام پرۆفیسۆرەکە زۆر توڕە بوو...
پرۆفیسۆر: یۆن را ون. دەزانی کە چەند دوا کەوتویت؟
را ون: بمبوورە.
پرۆفیسۆر: کەسانی وەک ئێوە وا دەزانن کە دەسەڵاتیان هەیە دەتوانن بەو جۆرە لە وانەکان دوا بکەون و کەسیش نییە سزایان بدات.
را ون: بەو جۆرە نییە.
پرۆفیسۆر: ئەمەکۆتا جارت بێت. دڵنیابە جاری داهاتوو سزات دەدەم.
را ون: نێ.
پرۆفیسۆر: ئێستاش برۆرە جێگەکەت.
را ون رۆشتە جێگەکەیی و پرۆفیسۆرەکەش دەستی کردەوە بە وانە وتنەوەکەی. لە کاتی نان خواردنی نیوەرۆیان، را ون پێش هەمووان رۆشتە دەرەوە، رۆ ون دوای کەوت بەڵام بۆی نەدۆزرایەوە، رۆشتە چێشت خانەکەش لەوێ نەبوو. رۆشتە ناو باخچەکە و بە دوایدا گەڕا،لەکۆتایی توانی بیدۆزێتەوە، لەسەریەکێک لەکورسییەکان دانیشتووە و زۆر خەمبار دیارە. رۆشت دوو تۆستی هێنا و رۆشتە تەنیشتی دانیشت. را ون سەیریکرد کە بینی ئەوە ویستی هەستێت و بروات بەڵام رۆ ون دەستی گرت و داینیشاندەوە...
رۆ ون: تەنها تۆستەکە بخۆ.
را ون بێ هیچ وشەیەک لێێ وەرگرت و بەیەکەوە خواردیان. لە دوای ئەوەی تەواو بوو را ون هەستا بروات بەڵام رۆ ون دووبارە دوای کەوت وگرتی...
را ون: ئەمجارە چییە؟
رۆ ون: تۆ باشیت را ون؟ دوێنێ زۆر چاوەرێم کرد بەڵام دیار نەبوویت.
را ون: بۆچی چاوەرێی من دەکەیت؟
رۆ ون: بمبوورە، بەڵام ئەو رۆژە بێ ویستی خۆم ئەوەی لە نێوان تۆ و هۆنگ گیل رووی دابینیم. زۆر نیگەران بووم. بمبوورە کە هیچم پێ نەکرا.
را ون: ئەوەکێشەی تۆ نییە.
رۆ ون: تۆراست دەکەیت،بەڵام ئەوەی بینیم زۆر دڵگرانی کردم.
را ون دوبارە بە جێی هێشت بەڵام دووبارە رۆ ون قۆڵی گرت و لەبەردەم خۆی وەستاندی، ئەو لەچکەی بە ملییەوە بوو لێێکردەوە، ئەوەی بینی زۆر توشی شۆکی کرد. ملی بە تەواوی شین بۆتەوە وەک ئەوەی کەسێک هەوڵی خنکاندنی دابێت...
رۆ ون: هەر وەک ئەوەی چاوەرێم دەکرد.
را ون: تۆ بۆچی وا دەکەیت؟ دەتەوێت بمرییت؟ وادەزانیت ئەوەم پێ ناکرێت؟
رۆ ون: ئەوەندە خۆت بەهێز درمەخە. هەموومان چەند بەهێز بین لەبەردەم کەسێک وەک پشیلەیەکی ترسنۆک واین. هەر وەک من لە بەردەم تۆ. تۆش لە بەردەم هۆنگ گیل.
YOU ARE READING
The Murder
Randomhandek jar awai daikain, awa nia ka barasty roh w dlman daiawet... #Byeol