کاتژمێر هەشت بوو را ون رۆشتە شوقەکەی رۆ ون و لە دەرگای دا، و رۆ ون دەرگاکەی کردەوە...
رۆ ون: هاتیت... چاوەرێت بووم.
را ون: هێشتا ماوتە؟
رۆ ون: ئۆ،کەمێک. وەرە ژوورەوە ئێستا ئامادە دەبم.
را ون رۆشتە ژوورەوە و رۆ ونیش چوو خۆی ئامادە کرد، دوای ماوەیەک هاتە لای راون...
رۆ ون: منیش ئامادەم. شتێک ناخۆیت پێش ئەوەی برۆین؟
را ون: نا، ئێستا برسیم نییە.
لەو کاتە کەسێک لە دەرگای دا،رۆ ون رۆشت دەرگاکەی کردەوە، بینی خاوەن شوقەکەیەتی...
رۆ ون: بەرێز وۆن، چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟
وۆن: چەند جارێک هاتم لێرە نەبوویت، بەڵام ئێستا بینیم کە گلۆپەکانت داگیرساون...
رۆ ون: راستە، ئەم چەند رۆژە لێرە نەبووم.
وۆن: دیارە دەچیتە شوێنێک. زۆر درێژەی پێ نادەم. هاتووم پێت بڵێم کە بە زوترین کات ئێرە چۆل بکەیت.
رۆ ون: موۆ؟
وۆن: هەر وەک گوێت لێ بوو... ئێرەم بۆ چۆل بکە، ئەگەر دەتەوێت بمێنیتەوە ئەوە پارەی زیاتر بدە.
رۆ ون: بەڵام بەرێز وۆن، بۆچی ئێستا ئەوە بە من دەڵێی؟ من هەمیشە لە کاتی خۆی پارەکەت دەدەمێ، هەر کێشەیەک هەبێت خۆم چارەسەری دەکەم، هەرگیز بێزارم نەکردوون. بۆچی دەبێت ئێستا لێرە برۆم؟ یان بۆچی پارەی زیاتر بدەم؟
وۆن: ئەگەر رازی نیت دەتوانیت ئێرە بە جێ بهێڵیت...
رۆ ون: بەڵام من ناتوانم ئەوە بکەم، هەموو شتێک بۆ من زۆر گرانتر دەبێت.
وۆن: ئەوە کێشەی من نییە، دوو چارەسەرت لە بەردەمە یەکێکیان هەڵبژێرە.
قسەکانی تەواو کرد وبەجێی هێشت، را ونیش گوێی لە هەموو شتێک بوو، بەڵام هیچی نەوت. قسەکانی وۆن رۆ ونیان زۆر نیگەران کرد بەڵام لەبەر خاتری را ون بەردەوام بوو لە زەردەخەنەکانی....
را ون: ئەوە کێ بوو؟
رۆ ون: کەس گرنگی پێ مەدە... ئێستا برۆین؟
را ون: ئۆ، کاجا.
بەیەکەوە رۆشتنە سینەماکە و دوو گەنمەشامی و خواردنی تریان کڕی و چونە سەیری فیلمەکە... بە درێژایی فیلمەکە زوو زوو رۆ ون سەیری را ونی دەکرد و هیوای دەخواست کە هەموو ئەوەی پێشتر رووی داوە تەنها خەون بن، ئەو ئێستا کەسێکی ئاساییە، هەول دەدات بەو جۆرە بێت. هیوای دەخواست تەنها بەو جۆرە بمێنێتەوە. لە دوای فیلمەکە کاتژمێر نزیکی یازدە و نیو بوو هاتنە دەرەوە، و بە پێ دەرۆشتن بە رێگا...
را ون: زۆر سوپاس رۆ ون.
رۆ ون: بۆ چێ؟
را ون: بۆ هەموو شتێک...
YOU ARE READING
The Murder
Randomhandek jar awai daikain, awa nia ka barasty roh w dlman daiawet... #Byeol