قسە و رەفتارەکانی را ون مین وو ی زۆر توڕە کرد، بە تووڕەیی لە جێگەکەی هەستا و بانگی رۆ ونی کرد، و بەیەکەوە رۆشتە مەتبەخەکە...
مین وو: ئەمە پاداشتی چاکەکەتە؟ ئەمە متمانەکە پێی؟ پێم ناڵێی ئەمە چۆن شایەنی یارمەتییە؟ لەکاتێک وەک باوکی بێنرخە؟
رۆ ون: مین وو تکایە دەنگ بەرز مەکەرەوە با گوێی لێی نەبێت.
مین وو: با گوێی لێ بێت، ئێمە یارمەتیمان دا و ژیانیمان رزگار کرد، کەچی هەموو ئەوەی وەرمان گرت ئەوە بوو کە بەرامبەر تۆ کردی؟
رۆ ون: ئەو هەموو ئەوەی بە من وت، بۆچی تۆ وا توڕە بوویت؟
مین وو: چونکە تۆ هاوڕێی منی، نەخێر لە هاوڕێیەک بۆ من زیاتریت، هەر کەسێک بە جۆرێک رەفتارێکی ناشرین بەرامبەرت بکات من بۆم قبوڵ ناکرێت.
رۆ ون: مین وو... '
سۆنگ یول: هیۆنگ راست دەکات، نەدەبوو بەو جۆرە رەفتار بکات، زۆر پەشیمانم کە یارمەتیمان دا.
رۆ ون: تکایە، ئەو ئێستا بریندارە و تازەش هەستاوە، دڵنیام کە هاتەوە سەر خۆی بە هەلەکەی دەزانێت.
مین وو: نامەوێت پێی بزانێت، هەر چییەک بێت ئەو هەر بێنرخێکە لای من. من دەرۆم کە لەم ماڵە رۆشتە دەرەوە دەگەرێمەوە.
سۆنگ یول: بمبوورە هیۆنگ، بەڵام منیش دەرۆم.
رۆ ون: یاا، بەو جۆرە مەبن لەگەڵم.
مین وو: تۆ ئەزانی کێشەت چییە؟ دڵت زۆر باشە هەمیشە دەتەوێت یارمەتی هەمووان بدەیت، بەڵام هەندێک کەس شایەنی ئەوە نین. ئێستاش دەرۆم.
مین وو و سۆنگ یول رۆ ونیان بە جێ هێشت، ئەویش گەرایەوە لای را ون...
را ون: ئەوان بە هۆی من رۆشتن؟
رۆ ون: بەو جۆرە نییە.
را ون: دەزانم هەڵەم کرد، دەبوو سوپاستان بکەم، بەڵام نەمکرد... رۆ ون تۆ لە من تێناگەی نازانیت چەند لەمەترسیدا دەبیت، ئەگەر هاوڕێی من بیت، هەمووان لێت دوور دەکەونەوە، هەر وەک ئێستای هاوڕیکانت، ئەگەر بزانن هاوڕێی منی دەبیت بە بەشێک لە کارتی یاریە پیسەکانی باوکم و هەرکاتێک بییەوێت لە دژی من بەکارت دەهێنێت، لە ژیانم زۆر کەسم لەدەست داوە، بوومەتە هۆی مردنی زۆر کەس، زۆر کەسم کوشتووە، ئەمەوێت ئیتر کۆتایی پێ بێنم، نامەوێت ئەو ژیانە قورسەی بەردەوام بە دوامەوەیە ئەو ترسە زۆرەی بەردەوام لە ناخمدایە زیاتر بێت. من بەرگەی زیاتر ناگرم، نامەوێت بەرگەی بگرم...
رۆ ون: کەواتە بۆیە چارەسەری خۆتت نەکرد بۆ ئەوەی بەو جۆرە کۆتایی بە هەموو شتێک بهنیت؟
را ون: ئەوە کۆتا چارەسەر بوو بیری لێ بکەمەوە.
رۆ ون: ئەوە هەڵەیە را ون، ئەوە چارەسەر نییە. بەو جۆرە زۆر کەسی تر ئازار دەدەیت.
YOU ARE READING
The Murder
Randomhandek jar awai daikain, awa nia ka barasty roh w dlman daiawet... #Byeol